دووەم باشترین ئەنمی لەنێو big 3 لەدوای bleach لەبەرئەوەی bleach ئەنمی دڵخوازی منە وە ئەنمی naruto سێیەم باشترینە لەنێو big 3 هیوادارم ئەنمی نارووتۆ و بلیچ زیاد بکرێن لە سایتە کوردییەکان بەڕاستی ئەم سێ ئەنمیە شایانی ئەوەن کە بەباشترینەکان دانراوەن لە نزیک سالێک پێش ئێستا سەیری چەند ئەڵقەیەکم کرد بەڵام وەساتم لە سەیرکردنی پەشیمانی کە ئەو کات سەیریم نەکرد بەڵام سوپاس بۆخوا ئێستا تەواو م کردوە زۆر تایبەتە بو دەستی هەموو ستافەکانی کورد سەبتایتڵیش خۆشبێت ماندوو نەبن

چیرۆکەکەی جوان بوو ، زۆر سەختە هاورێی راستەقینە بدۆزیتەوە❤

" Trap " بەخوا خۆشە ئەوە چییە ئەوە، کورە کاکە فیلم ئاوا درووسئەکرێ بەپێچەوانەی زۆربەی بینەران من بە فیلمێکی زۆر باشی ئەبینم تەنها و تەنها لەبەرئەوەی لە ڕوانگەی بکووژەکە فیلمەکە دەسیپێکرد و ڕۆشت و بەردەوام بوو زۆر زیرەکانە هەوڵی دەربازبوونی ئەیا بەتەقریبی زۆربەی حاڵەتەکانیشی ئەتوانرێ پێشبینی بکرێ هەر بە گۆشە و پیشاندانی کامێرە و دیمەنەکان و دیالۆگەکان، من نمرەی تەواوی پێئەیەم شایەنی سەیرکردنە.

"a silent voice" باسی کوڕێک ناکات کە فێری خۆشویستنی کچێک ئەبێ بەڵکوو باسی کوڕێک دەکات کە فێری خۆشویستنی خۆی دەبێت لەبەر ئەوەی ڕقی لە خۆی بو. دەستان خۆش بێت بەڕاستی تایبەتە

فیلمێکی زۆر قوڵ و زۆر جوان (( خوا لەگەل هەموو ئەو کەسانەیە کە باوەڕیان پێیەتی))

بۆ جاری دووەم سەیری ئەکەمەوە بەڕاستی نایابە شایەنی سەیرکردنە بەس ئاگاتان لە دڵ و هەست و نەستان بیت لەختەی ڕۆمانسەکان زور بە قەوەتە😘😍💜💜💜

فیلمێکی زۆر تایبەت و چێژ بەخش بوو

ئەکتەرە دڵخوازەکانمی تێدایە ئەکید بە دڵم بوو،کیم یو جونگ♥️جی چانگ ووک😍بەڕاستی شایەنی 100/100ە

زۆر جوان بوو ترسناکیەکەی لەولاوە بوەستێت بەڵام پێم وا بێت هیچ پەیوەندی بە بەشەکانی ترەوە نەبێت لای من زیاتر بەشی 4 و 5 خۆش بوو


ئەمانە پێیان ئەوترێ فیلمی ڕۆمانسی نەک فیلمە مۆدێرنەکان ئەگەر تۆ کەسێکیت حەزت بە فیلمی ڕۆمانسیە پێشنیار دەکەم سەیری ئەو فیلمەبکەیت.


یەکێکە لە بەچێژترین فیلمەکان لە ژانەری خەیاڵیدا هاوکات یەکێکە لە باشترینەکانی ماتیۆ

شایەنی سەیرکردن نییە بەڕای من بێ مانایە دەستی ئێوەش خۆش بۆ بۆژێرنوس👍

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026