بەجدی باشترین زنجیرەیە پێشنیار دەکەم کە سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە زۆر بە چێژە پێشبینی ڕووداوەکان ناکەی کە ڕوودەدەن

ئەم بەشەیان زۆر خۆش بوو کۆتایەکەی خۆشتر بوو نازانم کابرا کوێر بوو لە خۆشیا بوو ئەو تێلەی نەدی 🤣 بس کینیا قابیلی بوو کابرا فەقیرە وتی بابیات سوتێنین ئەوان هاورێکانی ئێمەیان کوشت لەو کاتەیە سیلەی ویژانی سوورا نەی هێشت 🤣🤣👍🏻

خۆشە بوو دەستان. خۆشبیت بۆ ئەوە ماندی بوون هیوادارم فیلمی زۆمبیش دانین چاوەڕێیم🥀🖤

یەکەم جارم بوو سێری ئەو بەشە بکەم کەمێ بێتام بوو سەرەتاکەی وەک بەشەکانی تر زۆر قێزەون نەبوو خۆش بوو باش بوو بس کۆتایەکەی چاوە ڕێ ئەوە نەبووم ئەو یەک دەقەی کۆتای تێکی دا 😂💔 بس وانە یەکی باشی تیابوو ئەوش ئەوەیە کە متمانە بە هەموو کەس نەکەی 👍🏻

بە ریکلامەکەی وام زانی کە زۆر خراپە، بەڵام باشە، باشتر دەبوو ئەگەر هەندێک بیرۆکەی بە هێزتریان بەکارهێنابایە؛ بە کورتی چاوەرێ شتی زەخمتر بووین وەکو فیلمێک لەسەر ماینکرافت 8,6/10🤍.

لە گاڵتەی دەركەن بە جدی خۆشە و شایەنی بینینە بە تایبەتی كۆتایەكەی وە هاورێیەكی وا دڵسۆز زۆر موهیمە بۆ هەموو كەسێك بجدی خۆشە و چێژی هەییە 7.5/10

لەبەشی یەک تا کۆتایی تایبەتە تەنها چێژ وەرگرتنەکە نییە پەیامێکی تایبەتی تێدایە "هەمووان دەتوانن بگۆڕێن ئەگەر چەند ئەستەمیش بێت" کۆڵنەدان خۆشەویستی ئازار خیانەت دووەم جارمە سەیری هەموو بەشەکانی بکەم جاری یەکەم لە پەیامەکان تێنەگەشتم ئەگەر یەک تۆز لێی ورد بینەوە تانها جێژ و ڕۆمانسیەت نییە. لەکۆتایی دەستی کورد سەبتایتڵ خۆشبێ هەرگیز لە بەرهەمی جوان بەبەشمان ناکەن ئەو جارە هەموویم بە یەک ڕۆژ کەمتر سەیرکرد بەردەوام بن🤍✨

بەدڵنیایەوە یەکێک لە باشترینەکان زۆرچێژە ئەمە ئەنێمیە تانها ئەم چوار وەرزەی خۆش بو ئەو ئەنێمیەکانی دیکە کە سەر بە جیهان "سەفن دێدلی سنس" زۆر باش نین لە ڕووی چیرۆک و ئەنیمەیشنەوە بۆیە هەر ئەم چوار وەرزەی تایبەت دەسخۆش ناوازەبو

فیلمێکی باشبوو بۆ سەردەمی خۆی لە فیلمەکە سەرکەشیکی زۆر زەق هەیە کە فیلمەکەی خۆش کردوە

زیاد لەحەد گەورەکراوە ، لە هیچ ڕوویەکەوە خۆش نییە پەشیمانم دوو سەعات بەدیاریەوە دانیشتم

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026