تەنیا فیلمێکی خەیاڵی و تاوانکاری نییە... ئەوە فێڵێکی گەورەیە کە ئێمەش بەشداری تێدا دەکەین وە تەنیا چیرۆکێکی سینەمایی نییە... ئەوە جادوویەکی ڕاستەقینەیە کە لەسەر پردی خەیاڵ و ڕاستی دەڕوات،،، کاتێک سەیری دەکەین، وەک ئەوەی لە ناو 'جادووی خەڵاتکردنی مرۆڤ' بین، هەموومان دەکەوینە ژێر سحرەوە،، هەر وێنەیەک 'پێشەنگ'یە... هەر دەیالۆگێک 'بەرزکردنەوە'یە... و هەر سپۆیلەرێک 'سەرکەوتن'ە،،./ کریستۆفەر نۆلان لەم فیلمەدا وەک جادووگەرێکی مەزن کاردەکات.... (ئەو ڕاستیەی کە فیلمەکە پێمان دەڵێت..، خەڵک نایانەوێت ڕاستی ببینن... ئەوان دەیانەوێت توشی سەرسوڕمان بن). بەڕاستی جادووی سینەمایە بێ دوو دڵی بینەری بن دەقە بە دەقە فیلمەکە بەچێژتر ئەبێت بەڵام بەراستی کۆتاییەکی سەرسورهێنەری هەبوو🪄🎬🔥

دەستتان خۆش ئەزیەتتان کێشا ، بەجدی فیلمێکی زۆر تایبەت بوو ، هیوادارم بەرهەمی کلاسیک زیاتر ژێرنووس بکەن


فیلمێکی شاز بوو و چیرۆکێکی نایابی هەبوو🩷وەهەروەها کاتێک سەلمان خان لە فیلمێکدا هەبێت دڵنیا دەبمەوە کە فیلمێکی شازە🩷💥

بەڕاستی Arrival ئەزموونێکی زۆر جیاوازە لەیەکەم چرکەی دەستپێک هەست بەنایابی فیلمەکە دەکەیت وە تامەزرۆی بینینی کۆتایی ئەم چیرۆکە ناوازەیە دەبیت بەجۆرێک کەلەسەرەتا تا کۆتایی فیلمەکە بینەر ناتوانێت چاوی لەسەر لابدات چیرۆکێک کە لەبیری مرۆڤدا دەمێنێتەوە ئامادەم دووبارە سەیری چرکە بە چرکەی بکەمەوە وە لایەنێکی تری نایابی فیلمەکە میوزیکەکەیەتی بەڕاستی نازانم چۆن وەسفی بکەم میوزیکێک لە دوای تەواو کردنی فیلمەکە بە مێشکمدا تێدەپەڕێت وە لەگەڵیدا دیمەنەکان دێنەوە بەرچاوم مبوزیکێک کە حەز دەکەم دووبارە گوێبیستی بم جیاواز لە زۆربەی میوزیکەکانی تر وە لەکۆتایدا نامەوێ درێژەیی پێ بدەم یەکێک لە تایبەتترین فیلمەکان کە سەیرم کردووە بەڕاستی ناتوانم بچوکترین ڕەخنە لەو فیلمە بگرم ئەوەندە ئەڵێم پەشیمانم کە زووتر نەمتوانی بینەری بم .

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026