بە ڕاستی تایبەت و بە چێژ بوو ئەم شاکارەی جۆرج ئۆریۆڵس چێژێکی زۆرم لێ بینی ،،،، باسی ئەو سەردەمە شۆڕشی ١٩١٧ ئەکات و مەبەستی دانانی ئاژەڵەکان بۆ ئەوە بووە هەموو کەس بە ئاسانی تێیبگات لە هەر چین و توژێک و ئایدیایەک بێت بەڵام وا باشترە سەرەتا ڕۆمانەکە بخوێنیتەوە دواتر بچیتە سەر زنجیرەکە. ☕🖤

درامایەکی خۆشە بەس چیرۆکەکەی دوو بەشە بەشێکی جیاوازە بەشێکی دووبارەیە بەس هەر خۆشە و چێژی لێ ئەبینی👍🏻

فلیمێکی کۆن و جوان بەڕاستی بۆ ئەو کەسانە باشە کە ئەمەلیان لە ژیان بڕییوە .نیشاندەدات کە ژیان جوانە چێژی لێببینە بەر لەوەی چێژت لێ ببینێ🍿

زنجیرە فیلمێکی چێژبەخش بوو بە تەیبەت بەلای منەوە بەشی یەک و سێ زۆر تایبەت بوو،، وە جگە لەو ڕۆڵ بینینەی لیام بەراستی ئەوەی بەشی سێی فیلمەکەی لای من تایبەت تر کردبوو رۆڵ بینینی فۆرێست بوو،، بە گشتی زنجیرە فیلمێکی ناوازەیە شایەنی بینینە🔥🎬🍿

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026