فلیمێکی تا بڵێی بەهێز و سەرنج ڕاکێش بوو بەجدی شتی زۆر جوانی تێدایە کە مرۆڤ بیکات بەدەرزێک بۆ خۆی بەڵام بە داخەوە حەزم نەئەکرد کۆتاییەکەی بەو شێوە بێت بۆ نموونە بۆی ڕووننەکردمەوە خێزانی دەوڵەمەنەکە چیان بەسەرهات و کەوتنە کوێوە دەست خۆش بۆ ژێرنووسەکەی

برا ڕۆ نەبێ لە مەزنی ئەو فیلمە ئەرێ باشە ئەوە بەڕاستی بوو ئەو پلۆت تویستانەی کۆتایی و ئەو کۆتایی هێنانە بەو چیرۆکە بەڕاستی لە سەرەتا تا کۆتایی پێرفێکت بوو

هەرچەنە زۆر دەمێکە تەواوم کردووە بەس کۆمێنتم نەکرد بۆیە بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت بزانن چۆنە ئەم ئەنیمیە زۆر خۆشە لە هەموو ڕویەکەوە تەنانەت ئەگەر حەزیشت لە ئەنیمی ڕۆمانسی نەبێ هەر ئەمەت بەلاوە خۆشەبێ و شایەنی سەیرکردنە زۆریش🤓💖

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026