پێداچوونەوەکان(64,983)

زو
ساڵێک پێش ئێستا

خراپ نیە شایەنی بینینە

You Get Me
2017 | تاوانکاری
You Get Me
RO
ساڵێک پێش ئێستا

زۆر خۆشە دەستان خۆش

Low Life
2025 | تاوانکاری
Low Life
0a
ساڵێک پێش ئێستا

‎خۆزگە زوتر ئەم فیلمەم ئەبینی🫠.

How to Lose a Guy in 10 Days
2003 | كۆمێدی
How to Lose a Guy in 10 Days
Te
ساڵێک پێش ئێستا

فلمێکی تەواو شاز بوو لەهەموو ڕووەیەکەوە زۆر باش بوو، سیزنی 2 ئەمساڵ پەخشدەکرێت نیگەران مەبن💕💖

All of Us Are Dead
2022 | ئەكشن
All of Us Are Dead
𝐌
ساڵێک پێش ئێستا

ئەم زنجیرەیە چاوی منی کردەوە بۆ ڕاستییەکی ترسناک هەموومان لە قۆناغێکدا دەتوانین بەرەو تاریکی بچین والتەر وایت لە سەرەتادا پیاوێکی باش بوو مامۆستایەکی بێ کێشە بوو بەڵام کاتێک ژیان لە دژی ئەو بوو هەڵبژاردەکانی وایان کرد ببێت بە شەیتان ئەمە وای لێکردم بزانم کە هیچ کەسێک لە خراپی دوور نییە هەموومان توانامان هەیە ببینە هەردوو لا. جێسی پینکمان: ئەو کوڕە کە لە سەرەتا وەک هیچ شتێک نەبوو بەڵام لە کۆتاییدا دەرکەوت کە دڵێکی پاک و میهرەبانی هەیە ئەمە فێری کردم کە دەرەوەی خەڵک هەمیشە ناوەوەیان ناگرێتەوە. ئەم زنجیرەیە وای لێکردم تێبگەم کە ژیان پڕە لە بڕیارە قورسەکان و کاتێک هەموومان دەکەوینە ناو بارودۆخێکەوە کە ناچارین کارێک بکەین کە نەمانویست بیکەین.​​​​​​​​​​​​​​​​ باشترينی مێژوو ئەمەیە🖤 بینینی کەمتر

Breaking Bad
2008 | تاوانکاری
Breaking Bad
𝐌
ساڵێک پێش ئێستا

فیلمەکە دەریخست کە چۆن تووڕەیی و هەستی تۆڵەسەندنەوە دەتوانێت مرۆڤ بگۆڕێت بۆ شتێکی نەناسراو لە کۆتاییدا هەموومان لە ناو خۆماندا دڕندەیەکمان هەیە گرنگ ئەوەیە کە چۆن کۆنتڕۆڵی دەکەین.​​​​​​​​​​​​​​​​ باشترین فیلمی براد پیت🖤 🖤🗣️What is in the box بی

Se7en
1995 | تاوانکاری
Se7en
Re
ساڵێک پێش ئێستا

Zor xoshbu 🖤🔥🔫

Trigger
2025 | ئەکشن و سەرکێشی
Trigger
Ad
ساڵێک پێش ئێستا

😍

Trigger
2025 | ئەکشن و سەرکێشی
Trigger
ئـ
ساڵێک پێش ئێستا

بەڕاستی زۆر تایبەت و ناوازەیە سوپاستان دەکەم.،شایەنی سەیرکردنە😍🤍

Undercover High School
2025 | ئەكشن
Undercover High School
Sh
ساڵێک پێش ئێستا

Ayyy txwa çand taybat u nayab bu dastn xoş

172 Days
2023 | ژیاننامە
172 Days
'�
ساڵێک پێش ئێستا

ئەمە شەشەم جارمە سەیری هەموو بەشەکانی ئەم شاکارە ناوازەیە بکەم دووبارە، بەجدی تایبەتە♥️..

The Maze Runner
2014 | ئەكشن
The Maze Runner
ar
ساڵێک پێش ئێستا

شاز

Dial M for Murder
1954 | تاوانکاری
Dial M for Murder
Ni
ساڵێک پێش ئێستا

xosh bu

Play Dead
2022 | ترسناك
Play Dead
سل
ساڵێک پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

ماوەیەکی زۆربوو ئەم فلمەم دەهاتە پێش چاو بەڵام بەهۆی کاتی زۆری فلمەکە بۆ من نەدەبوو لەکۆتاییدا بڕیارم دا سەیری بکەم، ڕاستی بڵێم زۆر سەیری فلمەکانی ماڕتن ناکەم بەڵام ناڵێم هەر سەیرم نەکردوە، فلمەکە لەڕوی هەموو شتێکەوە بێ کێشە بوو چی لە نواندن چی لە دەرهێنان بەڵام ئەوەی دڵگرانی کردم زۆری دیمەنە نەشیاوەکان بوو کە شتێکی ئاسایە بۆ هۆڵیود بەڵام زۆر بەکەمی ئەبینین ئەم جۆرە فلمانە من کە سەیری زیاتر لە 300 فلم و زنجیرەم کردوە بۆیە ئەتوانم فلمی ( بابیلۆن ) و ئەمە یەکسان بکەم بۆ دیمەنە نەشیاوەکان بەڵام ئەوە هیچ شتێکی کەم نەکردەوە لە فلمەکە

The Wolf of Wall Street
2013 | ژیاننامە
The Wolf of Wall Street
JU
ساڵێک پێش ئێستا

Viva la vida ناتوانم وەسفی بکەم😎👏

Twinkling Watermelon
2023 | خەیاڵی
Twinkling Watermelon
B
ساڵێک پێش ئێستا

بێ حەلە🤭🔥🔥

Study Group
2025 | کۆری
Study Group
ھـ
ساڵێک پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فەلسەفەی زنجیرەی "داڕک": گەشتێک بەنێو کات، چارەنووس و گەڕانەوەی هەتاهەتاییدا چارەنووسی حەتمی و ئازادیی ئیرادە: جەنگێکی دۆڕاو یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی "داڕک"، ململانێی نێوان چارەنووسی حەتمی و ئازادیی ئیرادە کارەکتەرەکانی زنجیرەکە، بەتایبەتی یۆناس کانڤاڵد، بە درێژایی سێ وەرزەکە هەوڵدەدەن ڕووداوە ناخۆشەکانی ڕابردوو بگۆڕن و چارەنووسی خۆیان و خۆشەویستانیان لەو بازنە بێکۆتاییە ڕزگار بکەن. بەڵام هەر هەوڵێک بۆ گۆڕینی ڕابردوو، دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی هەر ئەو ڕووداوانە ڕووبدەنەوە کە دەیانەوێت لێی هەڵبێن. ئەمە ئەو بیرۆکەیە دەچەسپێنێت کە هەموو شتێک پێشتر نووسراوەتەوە و هەر جووڵەیەک، هەرچەندە بە ئامانجی گۆڕانکاریش بێت، تەنها بەشێکە لە نەخشەیەکی گەورەتر و پێشتر دیاریکراو. ئەم چەمکە بە "پارادۆکسی بووتستراپ" ناسراوە، کە تێیدا شتێک یان زانیارییەک هیچ خاڵێکی سەرەتای دیاریکراوی نییە و خۆی هۆکاری بوونی خۆیەتی. بۆ نموونە، کتێبەکەی "گەشتێک بەنێو کاتدا" کە لەلایەن ئێچ.جی. تانهاوسەوە نووسراوە، لە ڕاستیدا هیچ نووسەرێکی سەرەتایی نییە، بەڵکو لە داهاتووەوە دەهێنرێتەوە بۆ ڕابردوو تا بنووسرێت و ببێتە هۆکارێک بۆ دروستبوونی ئامێری کات. ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بەوەی کە لە جیهانی "داڕک"دا، هۆکار و دەرەنجام لە بازنەیەکی بێ کۆتادا گیریان خواردووە. گەڕانەوەی هەتاهەتایی نیچە: "ئەوەی ڕوودەدات، دووبارە ڕوودەداتەوە" فەلسەفەی "داڕک" بە شێوەیەکی بەرچاو لەژێر کاریگەریی بیرۆکەی "گەڕانەوەی هەتاهەتایی فەیلەسووفی ئەڵمانی، فریدریش نیچە دایە. نیچە گریمانەی ئەوە دەکات کە ئەگەر کات بێکۆتا بێت و وزەش سنووردار، ئەوا هەموو ڕووداو و بارودۆخێک بە ناچاری بە شێوەیەکی بێکۆتا دووبارە دەبنەوە. زنجیرەکە ئەم بیرۆکەیە بە شێوەیەکی کرداری نمایش دەکات؛ کارەکتەرەکان لە هەمان خولگەدا دەخولێنەوە، هەمان هەڵەکان دەکەنەوە و ڕووبەڕووی هەمان ئازارەکان دەبنەوە لە چەرخە کاتییە جیاوازەکاندا (٣٣ ساڵ جارێک). ئادەم، کە وەشانە پیربووەکەی یۆناسە و سەرکردایەتی ڕێکخراوی "سیک موندوس" دەکات، باوەڕی بەم چارەنووسە حەتمییە هەیە و هەوڵی شکاندنی ئەم بازنەیە دەدات لە ڕێگەی لەناوبردنیەوە، کە ئەمەش خۆی دەبێتە هۆکاری بەردەوامبوونی. دروشمی (بەم شێوەیە جیهان دروست بوو) کە لەسەر دەرگای ئەشکەوتەکە و لەلایەن ئەندامانی "سیک موندوس"ەوە بەکاردێت، ئاماژەیە بۆ جیهانێکی خۆ-دروستکەر کە لەناو بازنەیەکی داخراودا بوونی هەیە و هیچ شتێک لە دەرەوەی ئەم بازنەیەوە نایەتە ناوەوە. ئەوەی دەیزانین دڵۆپێکە، ئەوەی نایزانین ئۆقیانووسێکە ئەم وتەیە، کە چەندین جار لە زنجیرەکەدا دووبارە دەبێتەوە و دەدرێتە پاڵ ئیسحاق نیوتن، کورتکراوەی دۆخی کارەکتەرەکان و بینەرانیشە. هەرچەندە کارەکتەرەکان زیاتر دەربارەی پەیوەندییە ئاڵۆزەکان و گەشتی کات دەزانن، هێشتا تێگەیشتنیان سنووردارە و لە بەرامبەر ئەو نهێنییە گەورەیەی کە بوونیان داگیری کردووە، زانیارییەکانیان تەنها دڵۆپێکە لە ئۆقیانووسێکی فراواندا. ئەمەش وادەکات بینەر هەست بە بچووکی و بێدەسەڵاتیی مرۆڤ بکات لە بەرامبەر هێزە گەردوونییەکان و ئەو سیستەمە ئاڵۆزەی کە تێیدا دەژی. کاریگەریی ئازار و تراوما ئازار و لەدەستدان هێزێکی پاڵنەری سەرەکین لە زنجیرەی "داڕک"دا. کرداری زۆربەی کارەکتەرەکان لە ئەنجامی ئەو تراومایانەوە سەرچاوە دەگرێت کە خۆیان یان خێزانەکانیان بەسەریاندا هاتووە. بۆ نموونە، ئولریش نیلسن بەهۆی ونبوونی براکەیەوە (مادس) ژیانی وێران دەبێت و ئەم ئازارە پاڵی پێوە دەنێت بۆ ئەنجامدانی کردارگەلێک کە بازنەکە بەردەوام دەکەن. هەروەها، هانە و کاتریناش بەهەمان شێوە لەلایەن ئازارەکانی ڕابردوویانەوە ئاڕاستە دەکرێن. زنجیرەکە پیشانی دەدات کە چۆن ئازار دەتوانێت لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر بگوازرێتەوە و ببێتە میراتێکی قورس کە چارەنووسی تاکەکان دیاری دەکات. وەرچەرخانی کۆتایی: شکاندنی بازنەکە وەرزی سێیەم، بە ناساندنی جیهانی هاوتەریب، ئاڵۆزییە فەلسەفییەکە دەباتە ئاستێکی نوێ. لێرەدا دەردەکەوێت کە ململانێکە تەنها لەناو یەک جیهاندا نییە، بەڵکو لەنێوان دوو جیهانی ئاوێنەیی دایە کە بەهۆی یەکترەوە دروست بوون و لەناو هەمان بازنەدا گیریان خواردووە. کۆتایی زنجیرەکە، کە تێیدا یۆناس و مارتا (لە جیهانی هاوتەریبەوە) درک بەوە دەکەن کە هەردوو جیهانەکەیان هەڵەیەکی سەرەتایین و دەبێت بگەڕێنەوە بۆ "جیهانی سەرەکی" تا ڕێگری لەو ڕووداوە بکەن کە بووەتە هۆی دروستبوونیان، وەرچەرخانێکی گرنگە لە تێگەیشتنی فەلسەفیی زنجیرەکەدا. ئەمە پیشانی دەدات کە ڕزگاربوون لە چارەنووسی حەتمی، لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ گۆڕینی ڕووداوەکان لەناو خودی بازنەکەدا بەدەست نایەت، بەڵکو لە ڕێگەی تێگەیشتن لە سەرچاوەی بازنەکە و لەناوبردنی لە ڕەگەوە دەبێت. لەم ڕوانگەیەوە، "داڕک" وەڵامێکی ئەرێنی بە پرسیاری ئازادیی ئیرادە دەداتەوە، بەڵام بە مەرجێک: ئازادیی ڕاستەقینە لە قبوڵکردنی چارەنووس و هەوڵدان بۆ گۆڕینی نییە، بەڵکو لە تێگەیشتنی سیستەمەکە و هەنگاونانە بۆ دەرەوەی. یۆناس و مارتا کاتێک سەرکەوتوو دەبن کە واز لە خواستە تاکەکەسییەکانیان دەهێنن و کردەیەک ئەنجام دەدەن کە دەبێتە هۆی سڕینەوەی خۆشیان، ئەمەش بەرزترین ئاستی قوربانیدانە بۆ شکاندنی ئەو گەڕانەوە هەتاهەتاییەی کە هەمووانی بەدیل گرتبوو.

Dark
2017 | تاوانکاری
Dark
Kn
ساڵێک پێش ئێستا

ئەم جۆرە فیلمانە دڵخوازی من نین ترسناک و مرۆڤ خۆری تەنها لەبەر ئەوە سەیرم کرد پێشتر هەندێکیم بینیبوو ،،، پێشنیاری ناکەم سەیری بکەن .

Wrong Turn
2003 | ترسناك
Wrong Turn
سـ
ساڵێک پێش ئێستا

هەتا بڵێی بێ حەلە

Doctor Elise: The Royal Lady with the Lamp
2024 | ئەنیمێ
Doctor Elise: The Royal Lady with the Lamp
1
بەدڵبوون
گە
ساڵێک پێش ئێستا

ئەگەر ئاشقی زنجیرەی خەیاڵی و نهێنی ئەوە خۆشیەکەی تەواو نابێت بە تامەزرۆوەی بۆ هەموو ڕووداوەکان و دەقە بە دەی زۆر نایاب بوو، لێی ورد ببیتەوە زۆر باش لێی تێدەگەیت کە باسی چەند جیهان دەکات بە یەکەوە بەستراون ❤️‍🔥دەستان خۆش بێت🫶🏻

Dark
2017 | تاوانکاری
Dark
می
ساڵێک پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

ۆر مانا دار بوو زۆریش تایبەت بوو پر بوو لە مانا کۆ بۆ گەنجی وەک ئێمە وە دەبێ بێ دوودڵی سەیری بکەی کۆتایەکەشی جوان بوو هەرچەند هێشتا کاسی لە بیر نەچوبوو و وە هیچ کات باوەری بە قسەی دایکی نەکرد بەڵام دایکەکان هەموو کات ڕاستن🌚

The Spectacular Now
2013 | كۆمێدی
The Spectacular Now
ar
ساڵێک پێش ئێستا

وةسف ناكريت.

A Beautiful Mind
2001 | ژیاننامە
A Beautiful Mind
گە
ساڵێک پێش ئێستا

ئەگەر زنجیرەی دارک و بینی بێت ئەمە بەلاتەوە ڕوون دەبێت زۆر ئاڵۆز نابێت ، شایەنی سێرکردنە زۆرر بەچێژ بوو ، ئەگەر وەرزی دووی تەواو بکرێت و هەبێت زیاتر ڕوون دەبێتەوە🤩

1899
2022 | دراما
1899
عم
ساڵێک پێش ئێستا

هەموو فلیمەکانی تایبەتە شازە

Badland Hunters
2024 | ئەكشن
Badland Hunters

کوردسەبتایتڵ لە دیسکۆرد

چالاک

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.

بەشداری کردن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026
Kurdsubtitle

گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026