ئاگررر ئاشقی ئەم جۆرە فیلمانەی بۆڵیودم لە سەرەتا تا کۆتای تا دێت بە چێژتر دەبێت. بێ دوودڵی سەیر بکە ناوازەیە 10/10💥

ئەو فیلمە بەڕاستی ناوازەیەکە لە دەرهێنانی کریستۆفەر نۆلان لە سەرەتاوە تا کۆتایی فیلمەکە تۆ ئەباتە ناو جیهانێکی پڕ لە نهێنی و جادوو ڕکابەری نێوان ئەنگیەر و بۆردن زۆر قووڵ و سەرنجڕاکێشە وە تۆ وەک بینەر لە نێوان هەردووکیاندا دابەش ئەبی و نازانیت کامیان ڕاست ئەکات ئەوەی ئەو فیلمە زۆر تایبەت ئەکات تەوەری قوربانیدانە لە پێناو هونەردا و چۆن ئۆبسیژن دەتوانێت ژیانی مرۆڤ وێران بکات کۆتایی فیلمەکە بەڕاستی چاوەڕواننەکراو و شۆککەرە و دوای تەواوبوونی فیلمەکەش بۆ ماوەیەکی زۆر بیری لێ ئەکەیەوە و هەوڵ ئەدەی نهێنییەکانی لێکبدەیتەوە بە دڵنیاییەوە یەکێکە لەو فیلمانەی کە پێویستە چەند جارێک سەیری بکەیت بۆ ئەوەی لە هەموو وردەکارییەکانی تێبگەیت. پێش ئەو فیلمەش سەیری فیلمی " sixth sense "م کرد هەردوکیان کۆاتایی شۆککەریان هەبوو ، یەکێ لە خۆشترین شەوەکانم🔥🔥🖤🖤 26-27/Aug/2025

بەلای منەوە تایبەت بوو ئەم فلمە بۆ ئەوکەسانە باشە کە لە تەنیای ئەترسن و پێیان وایە خراپە، لەکاتێکا تەنیای فێری زۆر شتی جوانت ئەکا و خۆتی تیا ئەدۆزیتەوە چونکە کاتت بەس بۆخۆت هەیە

درامایهكی تابڵێی بهچێژ و پڕ ئامۆژگاری پێشنیاری دهكهم سێری بكهیت پهشیمان نابییهوه ههرچهنده كهمێك درهنگ دایۆنگ خۆی ئاشكرا دهكات بهڵام بهڕاستی له چێژی دراماكهی كهم نهكردووهتهوه ☺️🤍

ka basy dramay akshn kra ama bkana nmuna baraty xosh buuuu

زۆر زۆر زۆر زۆر زۆر زۆر زۆرێکی تریش شاز بوو بێحەل نایاب چیرۆک ئاکتینگ بەڕاستی حەزم بۆ فۆرمیلا وەن چوو لەگەڵ سۆنی حەزەکم ببمە شۆفیری فۆڕمیلا وەن زۆر نایاب دەستان خۆش

سپاس بۆ وەرگێڕانی ئەم دراما جوانە درامایەکی زۆر خۆش و کۆمیدییە بێزار نابی لە سێرکردنی 🌷🍁


سپاس بۆ وەرگێڕانی ئەم دراما جوانە درامایەکی زۆر خۆش و کۆمیدییە 🍃🌸

زۆر تایبەت بوو شایەنی بینینە 😍10/10

خۆشترین و تایبەترین درامایە لە سێرکردنی پەشیمان نابیتەوە💯🎸👌


ئەو فیلمە یەکێکە لەو فیلمانەی کە بەڕاستی کاریگەری لەسەرت بەجێئەهێلی لە سەرەتادا کەمێک خاوە و ڕەنگە هەست بکەیت کە چیرۆکەکە تەنها دەربارەی کوڕێکە کە مردووەکان ئەبینیت بەڵام وردە وردە تێئەگەی کە زۆر لەوە قووڵترە پەیوەندی نێوان دکتۆر مالکۆم و کۆڵ زۆر جوان پەرەی پێئەدرێ و هەستێکی مرۆیی قووڵت پێئەبەخشی بەڵام ئەوەی ئەو فیلمە جیائەکاتەوە بێ گومان کۆتایە شۆککەرەکەیتی کاتەک کۆتاییەکەی ئەبینی هەست ئەکەی کە هەموو شتێک کە پێشتر بینیوتە و بیستووتە مانایەکی نوێ وەرئەگریت شۆک ئەبی و لەوانەیە چەند جارێک بیری لێ بکەیەوە . بەڕاستی فیلمێکە کە شایەنی بینینە یەکێک لە نایابترین پلەت تویستەکان🔥🖤

زۆر لەمێژە چاوەڕێمممم😭♥️، زوپاس بۆ ماندوبونتان سەرکەوتوبن. ژێرنوس دوای خۆتان درۆیە👍🏽🦦.


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026