بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
زۆر شاز و ناوازە بوو، ئەگەر ژمارەی ئاڵقەكانیش زیاتر بووە خۆشتر دەبوو

ئەم فیلمە هونەرییەکی پاکە لەلایەن هەندێک لە باشترینەکان. تەنها بیر لەوە بکەرەوە فیلمێک دروست بکەیت بەبێ شاشەی سەوز و cgi!! پشت بە بەهرەی ئەکتەرەکان، دەرهێنەر، سینەماتۆگرافی، سیناریۆ، دەرهێنانی هونەری لەنێو بەهرەمەندەکانی تردا دەبەستێت. مەزاجەکە بەپێی کەش و هەوا و دیمەنەکە دادەنرێت. هەستەکان بێ کەموکوڕییە و گەشەی هەموو کارەکتەرەکان سەرسەختە. ئێمە ڕاهاتووین کە تۆم هانکس وەک ئەهریمەنێکی بێ ڕۆح بۆ ئەهریمەنەکانی خەمۆکی ببینین بەڵام ئەو بە وردبینییەکی باوەڕپێنەکراو ڕۆڵەکە پەرەپێدەدات. ئەمە یەکێکە لەو فیلمانەی کە دەبێت زیاتر لە جارێک سەیری بکەن بۆ بینینی وردەکارییە نایابەکانی نواندن لە لوتکەی خۆیدا.

خراپ نیە ئەو رەیتنگەش زۆریشە وانیە ئەوانەی هەر لەخۆوە ئەلین ئەبوایە ٨ بوایە دوای قسەی باق و بریق مەکەون

بەڕاستی شازە ئەگەر لۆ یەکجاریش بێ لەژیانت سەیری بکە پەشیمان نابیتەوە کۆتاییەکەی زۆر خەفەتاوی بوو

چۆن ئارام بگرین تا وەرزی دووەم دێت 😄 بەڕاستی نایاب بوو دەستی ستافەکانتانیش خۆش بێت بەردەوامبن🤍

فیلمێکی نایابە، هەم ئاکشنەکەی هەم ڕۆلگێڕانەکەی هەم ئەوەی کە دیمەنەکان زیاتر شەڕە نەک قسە من لەلایەن خۆمە 10/9 دەدەم بەو فیلمە خۆشە

بەڕاستی من تێبینیم کردوە چێژی ئەم فیلمە لەوەیایە کە بەرەوپێشچووە بەڕاستی بەشی ۳ زۆر تایبەتە

دەستان خۆش بێ وەللە کارێکی جوانتان کردوە بۆ ژێرنوسی کردنی ئەمە زوزو داینێن ئاڵقەکانی🖤

زنجیرەکە شایەنی سەیرکردنە ، وە سیزنی پێنج و شەش بەڕاستی تایبەتە ، کارئەکتەری ئەلیشاش چێژێکی زیاتری بە زنجیرەکە داوە وە گەڕانەوەی لە کۆتایدا جوانترین گەڕانەوە بوو

خۆش بوو بەڵام فیلم بێ مانا ئەبێ ئەگەر کۆتایەکەی ئاوا تەواو بکرێ خۆ زنجیرە نیە تاوەک و بە مەراقی بتهێڵێتەوە
