بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
فیلمێکی باشە خراپ نییە چیرۆکەکەیم بە دڵ بوو بەڵام چڕتر بووایە زۆر ناوازە دەبوو لە ڕووی میوزیک شتێکی وام تێدا نەبینی لەڕووی کەشی فیلمەکە بە جدی شاز و جیاواز بوو. ژێرنووسەکەی زۆر باشبوو دەستان خۆش بێگومان پێشنیاری سەیر کردنی ئەکەم.

فلیمێکی تا بڵێی قێزەون واتە کە بیری لێ ئەکەیتەوە ئەڵێی چۆن باوکی ڕاستەقینە وا ئەکات لە مناڵی خۆی ئینجا بۆ ئەوانەی ئەڵێن لە ڕاستییەوە وەرنەگیراوە بچن لە یوتوب سێرچ بکەن بۆ ناوی (جۆسێف فریتزل) ئەوکاتە ئەزانن شتەکە ڕاستی بوەو ڕویداوە

بەڕاستی گاڵتەی پێ نەکرا شای فلیمی کۆری بوو هەتا ئێستا بینیبێتم برا من فلیمی وام ئەوێت لە ئەخیرا ٢ جار ناردمی بۆ کەوەر

بێ وێنەیە وەک زنجیرەکانی تر گەورە نەکراوە سەرەڕای ئەو هەموو ناوازیەی💞✨ بۆیە کەم کەس ئەو چانسە هەیە بیبینێتتتتت پەشیمان نابیەوە

یەکێک لە باشترینەکانننم❤️🔥 ئەگەر هەموو ساڵێک تەماشای بکەم لێی بێزار نابم باشترین ئەکتەرەکانی کۆکردۆتەوە 😭🩵


پێچ و پەنا بە مێشکت دەکات کە بەردەوام وات لێدەکات پێشبینی بکەی و لەکۆتایی هیچ کام لە پێشبینییەکانت ڕاست دەرناچن🙃 چیرۆکەکە بە دڵنیاییەوە لە لێواری کورسییەکەتدا دەهێڵێتەوە و لە سەرەتاوە تا کۆتایی گیرۆدەت دەکات.

هیچ پهیوهندی به بهشهكانی ترهوهی نهبوو لهم بهشهیدا چاوهڕێم كرد كۆمهڵێ شتم بۆ ڕوون بێتهوه دهربارهی بهشهكانی تری بهڵام فهرقی زۆر زۆر بوو لهگهڵ بهشهكانی تری , دهستان خۆش بێت.

ناکرێ باوکێک ئەوەندە لە خەمی منداڵە بێ باکەکەی بێت 😭🥲(بە تایبەت لەو وڵاتانە) بە هەرحاڵ زۆر بەجوانی باسی ڕۆڵی خێزانەکەی دەکات لەسەری

مەحاڵە نەگەڕێیەوە بۆ ئەوەی دووبارە سەیری ئەو بەشە بکەی کە جۆجۆ، ڕۆزی بە مردووی دەبینێت ڕۆڵگێڕانێکی ناوازەیە بۆ منداڵێکی ئاوا

زۆر دراماتیکیە بەڵام زۆر تایبەتە هەرچەندە حەزم لەو جۆرە فیلمانە نییە بەڵام ناتوانم بوەستم لە بیرکردنەوە لەو دانەیان😭😭 (ئەگەر ئازای مەگری) 🙂💔

ناوازەیە ناوازەەەە✨ ناکرێ ئەوەندە ئاڵۆز بێت لە هەمان کاتدا ئەوەندە بە چێژ بێت😭😭 تەنانەت سەرزەنشتی خۆت دەکەی چونکە زووتر تەماشات نەکردووە🗿🚬

سینەماکارییەکە زۆر سەرسوڕهێنەرە شتی وا سەرنجڕاکێش نەک کەمە لەژێر سفرەوە یە 😭 فیلمێکە دوای تەواوبوونی زۆر بیرکردنەوەت بەجێدەهێڵێت کۆتاییەکی چاوەڕوان نەکراو 🙂🥲🥲

دایمە ئەو فیلمە ترسناکەی لەلایەن موسڵمانان دەرهاتوون زیاتر ترسناکن بەراورد بە ئەوانی تر🙃 ئەو فیلمەش شاز بوو بیرۆکەی فیلمەکە جوان بوو🖤


بەس گۆرانی زۆر بوو دەنا جوان بوو ئەگەر کامیلیا ڕۆڵی سەرەکی ببینێت هەر ئەوەی لێ چاوەڕێ دەکرێت 🥲

یەکێکە لە فیلمە دڵخوازەکانم ئەو ڕۆڵگێڕانەی لیۆۆۆ 🔥 دوای ئەو هەموو شتە... کۆتاییەکی خۆشی هەیە 🙂

ئەسڵەن فیلمی ئاوا تایبەت زۆر کەمە وەک خۆشەویستی یەکەمت بۆ هەتا هەتایە لە دڵت دەمێنێتەوە 🥹

هەموو کەسێک حەزی لەم فیلمە نابێت، بەڵام ئەگەر تۆ حەزت لە فیلمەکانی دەیڤید لینچە، ئەم فیلمەت خۆش دەوێت. دەنگەکەی سەرسوڕهێنەرە، نازانم کێ بیری لەوە کردۆتەوە کە گۆرانی in dreams لە لایەن roy Orbison بیخاتە ناو فیلمەکەوە، هەڵبژاردەیەکی تەواو بوو . چێژم لە هەموو خولەکێکی فیلمەکە وەرگرت و دەمتوانی دووبارە و سێبارە سەیری بکەم و هەر جارێک سەیری دەکەمەوە وەک ئەوە وایە وردەکاریێکی نوێ بگرم. من نامەوێت زۆر لەسەر فیلمەکە بڵێم چونکە هیچ وشەیەک نیە بۆ وەسفکردنی ئەوەی کە چۆن هەستم پێکردووە کاتێک سەیری فیلمەکەم کردووە، ئەزموونێکە دەبێت خۆت بیبینیت. بەراستی سەرسامم بە خەیاڵی لینچ، چۆن بیری لە نوسینی چیڕۆکێکی وا سەیر و باوەرپێنەکراو کردۆتەوە.
