بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
گرەیسی جوان بەڕاستی شاکارە ڕۆڵگێڕانەکەی و یەکێکە لە خۆشترین فیلمەکانی ٢٠١٩. لەلای منەوە ١٠/١٠

فیلمێکی نایاب, ھیوادارم بەشی تری ھەبێت بۆ تەواوکردنی چیرۆکەکە.

فیلمەکە ڕووداوەکانی ناچارت ئەکات ڕووبەڕووی تاریکییەکانی ناو خۆت و جیهانی دەرەوە ببیتەوە. هێڵەکانی نێوان چاکە و خراپە کاڵ دەبێتەوە. حەوت گوناهە کوشندەکە بەتەنها تاوانی ئاسایی نین بەڵکو شکستی ئەخلاقی قووڵن، گەندەڵی ڕوح سەرهەڵدەدات لێیانەوە. دەرهێنەرێکی مەزن و دووئەکتەری بلیمەت! هەمووشتێك نایاب بوو، تەنها ئەو زەبرە دەروونییە نەبێ کە پێمان دەدات.

شازبوو، لەکۆتاییدا فیلمێکم دیت ئەژدیهای تیا بێت و هیچ ئەژدیهایەک نەکوژرێ

ئەم بەشەیان لە هەمووی خۆشترە، فلیمێکی تایبەتە فلیمی لەم شێوە کەمە، بۆیە لە دەستی خۆتانی مەدەن، وە دەستی تاک بەتاکتان خۆشبێت، و ماندوو نەبن💙

هەر وەک بەشی یەکەم نایاب بوو بەبێ دوو دڵی سەیر بکەن. دەست خۆش لۆ ستافی کوردسەبتایتڵ

فیلمێکی زۆر باش بوو هەندێک کوالێتی نزم بوو بەڵام ئەوەش بۆ کەمی بوودجەکەی دەگەڕێتەوە بەڵام زۆر جوان نووسرابوو کەمێک ئاڵۆزە پێشنیاری ناکەم بۆ کەسێک گەر بە وردی سێری نەکات بەڵام ئەگەر لێی تێبگەیت فیلمێکی زۆر باشە

ئەمە دەستکەوتێکی سەرسوڕهێنەرە لە پیشەسازی فیلمی خەیاڵی زانستیدا، چونکە بۆتە هۆی بنیاتنانی فلمێکی سەرنجڕاکێش و سەرسوڕهێنەر و چیرۆک و گێڕانەوەی چێژبەخشی Dune 2 تێکەڵ دەکات، کە زیرەک و سەرسوڕهێنەرە و پڕە لە دیمەنی جیاواز، کە دەرهێنەر ڤیلنیوڤ سەرکەوتوو بوو لە هاوسەنگیکردنی چیرۆکەکە و وێنەی فیلمەکە ئەم فلمە ئەزموونێکی سینەماییە کە تێیدا ڕێبێکا فێرگسۆن و تیمۆتی شالمێت نمایشێکی زۆر تایبەتیان پێشکەش کرد و بە چیرۆکێکی بەهێز و سینەما تۆگرافیایەکی نایاب و دەقە یەک لەدوا یەکە جیاوازەکان توانراوە کە فلمێک درووست بکرێت بۆ مێژوو وە بچێتە ڕیزی شاکارەکانی سینەماوە. دەستی ئێوەش خۆش بێت.

فلێمێکی خۆش بوو بەس کۆتاییەکی خەفەتاوی هەبوو

شازە لەهەموو ڕوویەکەوە ، ڕاستە ئاڵۆزە بەڵام ئەگەر یەک تۆز بەتەرکیزەوە تەماشای بکەی( ورد ببیەوە لە شتەکان )ئەوا تێیدەگەی . ئەکتەری دڵخوازم نـــوح ( یۆناس لای هەمووان هەر ئەکتەری دڵخوازە بێ گومان )
