پێداچوونەوەکان(49,955)

لێرە ریکلام بکە

بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.

داشبۆردی تەواوئاماری ڕاستەوخۆبەدواداچوونی CTR

داشبۆردی ریکلام

٣٠ ڕۆژی ڕابردوو

چالاکە
+١٢%

٢٤.٥K

بینینەکان

+٨%

١.٨K

کلیکەکان

+٣%

٧.٣%

CTR

بینینەکان لە ماوەی ١٢ رۆژی ڕابردوو+٤٥%
پەڕەی سەرەکی
١٢,٣٤٠
پەڕەی فیلمەکان
٨,٢١٠
پەڕەی زنجیرەکان
٣,٩٥٠
Ar
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەڕاستی ناوازە بوو شایهنی سێبارە کردنەوەیە بەڵام کۆتایەکەی گریاندمی...💔

Dexter
2006 | تاوانکاری
Dexter
هە
2 ساڵ پێش ئێستا

ئەگەر زمانی ئەم فیلمە بە ئینگلیزی بووایە و بەرهەمی هۆڵیوود بووایە ئەوا نمرەی سەروو ٨ وەرەگرت لە IMDB، بەجدی فیلمێکی بەقوەتە و کەشی جەنگ لە خاڵی سەرەتا بۆ کۆتایی ڕوون ئەکاتەوە، هیچ قەتعێکی تیا نییە و فیلمێکی دوو سەعاتی لە شەو و ڕۆژێکدا جێی کراوەتەوە و گفتوگۆی بەهێز و شەڕی سەخت و دەروونی برینداری سەربازانی جەنگ بەجوانی ئەگوازێتەوە ❤

Rzhev
2019 | دراما
Rzhev
يو
2 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی بەچێژ بوو

Chainsaw Man
2022 | ئەكشن
Chainsaw Man
Ma
2 ساڵ پێش ئێستا

بە پێی ئەوەی دووەم فیلمی ئاکیرا کورۆساوایە دەییبینم خۆم بە خۆشحال دەزانم کە بینەری کارەکانی ئەم دەرهێنەرە مەزنە بووم، جارێکی تر نیشانی دەدەت کە دەرهێنەرێکی چەندە مەزن بووە. لە سەرەتاوە تا کۆتایی یۆجیمبۆ شاکارێکی ڕاستەقینە و بێ کەموکوڕییە. ئەو کەش و هەوایەی کە بەهۆی دەنگ و کاری کامێرا دروست دەبێت، لە یەک کاتدا سەرنجت ڕادەکێشێت و لە هەر خاڵێکدا ڕەتیدەکاتەوە وازی لێبهێنیت. تۆشیرۆ میفونە وەک هەمیشە لە ڕۆڵی سەرەکیدا نایاب و سەرنجڕاکێشە وەک ساموراییەکی بێ کەموکوڕ کە دوو باندی ڕکابەر لە دژی یەکتر دەبینێت. وێناکردنی ئەو سامورایە بەهێزە، بەڵام میهرەبانە، ڕکابەری نمایشە گەورەکەی دەکات لە فیلمی حەوت سامورایدا. بە کاستێکی درەوشاوە و نوکتەیەکی نایاب و دیمەنی ئەکشنی نایاب، بەڕاستی شایەنی بینینە.

Yojimbo
1961 | ئەكشن
Yojimbo
1
بەدڵبوون
ئە
2 ساڵ پێش ئێستا

ئاڵۆز و نایاب 🖤

Sleeping Dogs
2024 | تاوانکاری
Sleeping Dogs
يو
2 ساڵ پێش ئێستا

زۆرچێژبەخشە

Zom 100: Bucket List of the Dead
2023 | ئەكشن
Zom 100: Bucket List of the Dead
Al
2 ساڵ پێش ئێستا

بەراستی زۆر نایاب بوو شتێکی جیاواز بوو بەس بەرای خۆم بەشێکی تری بۆ درووستکەن چیرۆکەکە جوانتر دەبێ چونکە چیرۆکەکە بەرای خۆم کەمڵ نییە هێشتا هەندێ شت مەیە کە باس بکە ♥️👑💯

Real Steel
2011 | ئەكشن
Real Steel
Ma
2 ساڵ پێش ئێستا

‎ئەوەی بە سەرسوڕهێنەرم زانی ئەوەیە کە چۆن دەتوانم لەم فیلمە ٣ کاتژمێرییەدا دابنیشم و بمەوێت زیاتر بیبینم و لێی بێزار نەبم! قووڵی کارەکتەرەکان و کارلێکی نێوانیان تەواو جێگەی سەرنجە. کورۆساوا دەرهێنەرێکی درەوشاوە و لەم فیلمەدا نیشان دەدات کە چەندە لە سەردەمی خۆی پێشکەوتووە. خێراییەکە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خێرا دەبێت بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت و ناتوانیت خولەکێکی لێ لەدەست بدەیت. فیلمێکی سەرنجڕاکێش و لە ئێستا بەدواوە هەوڵ دەدەم کارەکانی کورۆساوای زیاتر ببینم. وە ئەمە بۆ ئەو کەسانە نییە کە بەدوای کات بەسەربردندا دەگەڕێن. شایەنی دوو جار سەیرکردنە بۆ ئەوەی زیاتر لەم شاکارە سینامایە تێبگەیت.

Seven Samurai
1954 | ئەكشن
Seven Samurai
ڕە
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

سڵاو خۆشەویستان بەراستی بە پێویستم زانی کە باسی ئەم زنجیرە نایابە بکەم 👋🏻 کە بەراستی زنجیرەیەکە کە دوبارە بونەوەی نیە لە مێژودا کە پێک هاتوە لە ٩ بنەماڵە ی بەهێز کە داجەنگن بۆ بەدەست هێنانی زەویە ئەفسانەکانی (وێسترۆس) لەو کاتەدا دوژمەنە کۆنەکانیان دەگەرێتەوە کە وایان دەزانی ١٠٠٠ ساڵە نەماون /بەڵام هەر ئەوەندە نیە :- لەو کاتەی ئەو ٩ بنەماڵە بەهێزە دەجەنگن لەگەڵ یەکدی بۆ داگیر کردنی زەویەکان بەڵام لەو کاتەدا کەسێک لە ( چاودێری شەوان ) واتا چاودێری شوراکە / خەریکی کۆ کردنەوەی ئەو کەسانەیە کە لا دەرەوەی شوراکەن یان دیوارەکەن بەڵام لەو کاتەدا چاوی بە ( نایت کینگ )دەکەوێت کە ئەو دوژمی سەرەکی ئەو ٩ بنەماڵەیە بەڵام (نایت کینگ) » دەسەڵاتێکی زۆری لەژێر دەستە کە بە هەزاران سوپای هەیە کە پێک هاتوە کە سوپای مردوەکان / بە هیچ شتێک نامرن جگە دووشت نەبێت ( ئاگر و دراگۆن گڵاس) بەڵام ئەو (دراگۆن گڵاسە) لەژێر دەستی بنەماڵەیەک دایە وە ئاگریش واتا هەمووان ئەگریان هەیە بەڵەم ١ بنەماڵە دراگۆنی هەیە کە هاوپەیمانی دەبەستن بۆ ئەوەی ونتێرفێڵ بپارێزن 👇🏻. 👇🏻. بەڵام لەدوای سەیرکردنی ئەم زنجیرەیە دواتر سەیری هاوس دراگۆن بکەن کە ئەویش باس لە بنەماڵەی (تاگیری) دەکات کە ئەوانەی دراگۆنیان هەیە واتا باس لە حکمی (تاگێری) دەکات بەڵام کاتێک سەیری (گەیم ئۆف ثرۆنس ) دەکەی لە ئەڵقەی ١ سەیر دەکەی پاشایەک مردوە بەدەستی( جێمی لانستەر) جا ئەو زنجیرەی( هاوس دراگۆن) باس لەو پاشایە دەکات و بنەماڵەکەی و دراگۆنەکانو ئەو شتانە ببورن سەرم هێشاندن بەراست خۆشترین زنجیرەیە کە بینیبێتم دڵنیام ئێوەش بە دڵ تان ئەبێت 👋🏻 خۆشەویستن💜

Game of Thrones
2011 | ئەكشن
Game of Thrones
Da
2 ساڵ پێش ئێستا

باشترین و خۆشترین ئه‌نیمه‌یشن له‌لام🖤.

Madagascar
2005 | ئەنیمەیشن
Madagascar
حە
2 ساڵ پێش ئێستا

زۆر شاز زۆر زۆر بە دڵمە ڕێک بە قوڵی تێکەڵی چیرۆکەکەی بوم دیسان (10/10)

After We Fell
2021 | دراما
After We Fell
هە
2 ساڵ پێش ئێستا

ناوازەیە

Pan's Labyrinth
2006 | دراما
Pan's Labyrinth
1
بەدڵبوون
حە
2 ساڵ پێش ئێستا

Kura awa chyaaaa walahe zor shaz bo shayane 10/10 ya malen bo hata ba qole nacheta flemakawa

After We Collided
2020 | دراما
After We Collided
1
بەدڵبوون
ᗩᒪ
2 ساڵ پێش ئێستا

Baraste taybat buu dastan xosh

Abigail
2024 | ترسناك
Abigail
He
2 ساڵ پێش ئێستا

Shayani sair krdna

The Moon
2023 | ئەكشن
The Moon
4E
2 ساڵ پێش ئێستا

یەکێک لەباشترین و ناوازەترین فیلم تا ئێستا بینیبێتم لە تەواوی ژیانم، دەزانیت وا ڕاهاتبووم کە بە منداڵی سێ جار و چوار جار بەسەریەکەوە سەیری بکەم بێئەوەی لێی بێزارببم وە هەموو جارێکیش بە دیار جوانی ئەم فیلمەوە ئەگریام ئێستاش کە گەورە بووم و وردە وردە کاتی ژنهێنانمە و ئەبمە پیاوێکی تەواو هێشتا کە سەیری ئەکەم ئەو هەستەی جارانم لا درووستئەبێت و ئەگریم بە تایبەتی کە ئەگاتە ئەو دیمەنەی کە بەیەکەوەن لەبەر بارانەکە دەڵێن: - See ya - Yeah, See ya زۆرجار کە دەبینم بارانەو لەبەر باران تەڕ بووم ئەو دیمەنەم دێتەوە بەرچاو یان بە منداڵی و بگرە تا ئێستاش زۆربەمان ئاواتمان ئەوەبوو شاژنێکی وەک لێزڵی مان هەبوایە و لەناو قەڵاکەیا بووینایە ههه (ئەمەیە نۆستالجیک-ی ڕاستەقینە) ئێستەش خەیاڵ ئەکەم ئەگەر بەشی دووەمی لێ درووست بکەن بە هەمان کاست بەڵام دوای چەنەها ساڵ وە لێزڵی بگەڕێتەوە ئەوا دەبێتە تەواوکەرێکی زۆر گرنگ بۆ ژیانی زۆربەمان. بەڵێ ئەم فیلمە یەکێکە لە دڵخوازترین فیلمەکان لای من وە ئەوەشی زۆر زیاتر تایبەتی ئەکات ئەوەیە کە لە سەردەمی منداڵی زۆر سەیرمان ئەکرد و خەفەتی زۆرمان لێئەخوارد، ئەگەر سەیرت نەکردووە من پێشنیاری ئەوەت بۆ ئەکەم سەیری بکەیت، وەک خۆم نمرەی تەواوی پێئەدەم و شایەنی سەیرکردنە، هیوادارم ئەم پێداچوونەوەیە وەربگرن چونکە لە کۆتاییدا تەنها نووسینەکان ئەمێننەوە، دەستتان خۆشبێت و ماندوونەبن🖤🤍💙

Bridge to Terabithia
2007 | دراما
Bridge to Terabithia
2
بەدڵبوون
حە
2 ساڵ پێش ئێستا

Balay mnawa xoshtren fleme sharoxana 🗣️ja cherokakay zor shaza zor zor taybata xom chandaha jara sere akam ley bezar nabm 🌚🌟10/10 ayame

Jawan
2023 | ئەكشن
Jawan
1
بەدڵبوون
حە
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

Flemeke bemana bo bas katt ba fero dana trsnaka bas trsnakyakay hamwoy lapra shtek yata sar shashaw tawaw (jump scare) mn xom 4/10 ayame

Host
2020 | ترسناك
Host
حە
2 ساڵ پێش ئێستا

فلیمێکی خۆش بوو هیوا دارم سێر بکرێت شتێکی نایابە من خۆم ڕایتینگی خۆم «9لە10»🌟 🖤 Thanks for kurdsubtitle 🖤

After 2019
2019 | دراما
After 2019
mu
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

زۆر تایبەتە

From
2022 | دراما
From
ژی
2 ساڵ پێش ئێستا

من خۆم زۆر حەزم لە ژانەری ڕۆمانسی بەس کە سەیری ئەو فیلمەم کرد هەر لە پێش چاوم کەوت، هیچ شتێکی وای تیا نییە چیرۆکەکەشی زۆر باش نیە، لەبەر کالیسی سەیرم بەس دوو سەعاتی پۆلی دوازدەم بە فیڕۆدا.

Me Before You
2016 | دراما
Me Before You
1
پێکەنین
مح
2 ساڵ پێش ئێستا

Baraste xosh bu zor mana dara dastan xosh be😍

Home for Rent
2023 | ترسناك
Home for Rent
Da
2 ساڵ پێش ئێستا

زۆر به‌چێژ و تایبه‌ته‌🔥💯

I Am Legend
2007 | سەركێشی
I Am Legend
ku
2 ساڵ پێش ئێستا

شـــــــــــــــــــــاززززززززز🤍🌹

Lift
2024 | ئەكشن
Lift
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026