بەجدی لە ژانەری تاوانکاری و زیندان لەمە بەهێزتر و خۆشتر نادۆزیەوە زۆر بێ حەلە و واقعیە ، تەبعەن ئەمە ببینی پریزن برێکت لەبەرچاو ئەکەوێت

زنجیرەیەکی خراپ نەبوو بەڵام یەک کێشەی هەیە کاتێک جەنگێک ڕوودەدات کاتەکەی زۆر کەم دەبێ یەک سەر یەکێکیان بە براوە دائەنرێن

فیلمێکی زۆر کاریگەر و بەچێژ و بە مانایە ، هەمووان ڕۆڵەکانیان لە ئاستێکی زۆر باشدابوو وە ڕۆڵی سەرەکی 'کارا' زۆر نایاب بوو ئەمە یەکێکە لەو فیلمانەی شتی زۆری لێوە فێردەبیت ، وە شایەنی ڕەیتینگی٧ تاوەکوو ٧.٦ـە نەک ٦.٢ ئەمەش دەریدەخات کە ڕەیتینگ نابێت هەموو کاتێک بکرێتە پێوەری ئاستی فیلمەکان و بڕیاردەر بۆ سەیرکردنی فیلمێک یان زنجیرەیەک

سێ مانگە سەیری ئەم درامایەم کردووە، بەڵام سەرسوڕهێنەر بوو، وەرزەکانی یەکەم ئاگر بوون، ڕۆڵی نیک، ڕۆڵی مادیسن و ڤیکتۆر سەرسوڕهێنەر بوو، لە سەرەتای وەرزی چوارەمدا، کاتێک مۆرگان دەرکەوت، دراماکەی تەقاندەوە، وەرزی چوارەم و پێنجەم بەڕاستی سەرسوڕهێنەر بوون، نواندنی جۆن دۆری بەڕاستی باش بوو،ڕۆڵی دانیاڵ سەڕسوڕهێنەر بوو، ڤێرجینیا هاوشێوەی نیگن بوو، بەڵام وەرزی کۆتایی بەڕاستی خراپ بوو، شایەنی کۆتاییەکی باشتر بوو،..هەرچەندە دراماکە سەرسوڕهێنەر بوو بە تەواوی، زۆر سوپاس بۆ ماندووبوونی ستاف.

ڕۆڵی جەیدیس لەم فیلمەدا سەرسوڕهێنەر بوو، و ئەوەی تریش باش بوو، ئەڵقەی کۆتایی ترسناک بوو، دەریخست کە ڕۆشتووەکان گەشە دەکەن، دوای ئەوە وەرزی هەشتەمی واکینگ دێد ڕوونترە بۆ سەیرکردن!

zor nayab bu, karaktarakany zor shaz bun, suspas zor zhernus krdn

پێش ههموو شتێك دهستان خۆش، تهنها تێبینی ئهوهم ههبوو كه ژێرنووس لهههندێ كاتدا ههڵهی تهكنیكی ههبوو بۆ جاری داهاتوو ئهو تێبینیهم لهبهرچاو بگیرێت رێزم بۆ ههموو لایهیك

بەجدی زۆر تایبەت بوو دو ئەکتەری دڵخوازم کاڕۆڵاین و ستێڤن بوو کۆتایەکەی بەدڵی بینەر نەبوو بەس ئیتر ئەڵێی چی دەست خۆشی لە کارمەندانی پەیج ئەکەم ❤😍

ئەگەر بە دوای فلمێکی ڕۆمانسی ئەگەرێ کە چیرۆکێکی خۆشەویستی خەمناکی هەبێت ئەوە سێری ئەم فیلمە بکە کۆتایەکەی دڵ ڕفێن بوو بەڵام یەکەم و کۆتا جاریش ئەبێت سێری بکەم


خۆشترین و چێژ بەخشترین درامای ئەکشن و سەرکێشیە ڕاقی و نایاب سات بە ساتی دراماکە خۆشتر ابوو ڕێک چبوومە قوڵایی دراماکە


خۆش بو بەڵام بەڕاستی چاوەڕوانی باشتر بووم لە بەشەکانی پێشووتر بەڵام چێژی خۆی هەبوو 28/10/2025🖤

ئەی هاوار لە جوانی ئەو فلیمە، چۆن ئەو کەیسانەی پێکەوە بەستبووە و کواڵیتی و ڕۆلی (ڕەی)، لە ژیانیشم هیچ کارەکتەرێکم بەقەد (ڕەی) گەمژە و بێ ئەقڵ نەدیوە سەرەرای ئەو خیانەتە ئاشکرایانە چۆن بیری لە ژنەکەی و براکەی ئەکردەوە بەڵام باش بوو براکەی رزگاری نەبوو بەڵام ژنەکەشی شایانی ئەوە نەبوو رزگاری بێت، بەهەرحاڵ بەجدی ناوازەبوو، “پێویستە ئەوە کۆتایی پێبهێنیت کە دەست پێ کردوە

لە ڕووی چیرۆک هەر زۆر باش و جوان بوو، کۆتایەکی جوانی هەبوو ئەو قوربانیدانە بە تایبەت، وە مرۆڤ چۆن لە کۆتا سەتاکانی ژیانی لە هەموو هەڵەکانی و پەشیمان دەبێتەوە و دەزانێت کە کۆتایەتی و هەڵەی یەکتر لەبیر دەکەن


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026