بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
ئەمە یەکێک بوو لە باشترین کاتەکان کە لە ماوەیەکدا لەگەڵ فیلمێکدا بەسەرم بردووە! هەر ژوورێک لە کۆتا ژوور شێتتر بوو. شێوازی پێشکەشکردنی ژوورەکانی هەڵهاتن لە فیلمەکەدا گەورەترین هێزیەتی. بە زیرەکی داڕێژراون، هەریەکەیان پارچەیەک لە زەبر و زەنگی ڕابردووی کارەکتەرەکان لەخۆدەگرن.تا کۆتای فیلمەکە پەرە دەسەنێت و باشتر و چێژبەخشتر دەبێ هەست بە دووبارەبوونەوە ناکەیت، ڕەنگەکان دەگۆڕدرێن، مەتەڵەکان ڕەقتر دەبنەوە و کارەکتەرەکان تەواو سەرنجڕاکێشن.

شایەنی بینینە بەجدی تایبەتە دەستان خۆشبێت لەگەڵ ڕێزی ستاف

لە دوای ئەو ئەپدەیتەی کورد سەبتایتڵ زۆر بێ عەیب بووە بەڵام یەک شت هەیە بتوانن باشتری بکەن سێرڤەرەکانە سێرڤەری ڤیدمۆڵی لە سایتەکانی تر تەنها یەک یان دوو ڕیکلام یەتە سەری و دوای تا کۆتای نایەت بەڵام لێرە وا نییە هیوادارم چاکی بکەن زۆر سپاس

ئاڵانگارییەکەی مۆزارت و سالیاری زیاتر لە ئاڵانگاریەکی ئەخلاقی دەچوو نەوەک میوزیکی سالیاری توڕەیی بەرامبەر خوا و حەسودی بەرامبەر مۆزارت بەوەی کە خوا ئەو بەهرە دانسقەی پێداوە خۆی دەخواردەوە و دەیخستەوە ئەستۆی خوا کە بۆیە ئەویش وەک مۆزارت بەهادار نییە دەقە میوزیکیەکانی مۆزارت شتێک بوون وابەستەی شتێکی گەردوونی بوون نائاسایی بوون هەستێکی شازی پێدەبەخشیت هەستێک بوو پڕ بوو لە دەنگە مردووەکان دەنگە نەشیاوەکان دەنگە بەدئەخلاقیەکان دەنگە ئەهریمەنەکان هەموو ئەمانە لای سالیاری وەکو فۆڕمێکی خوایی ئەبینران فۆڕمێک کە پڕ بێت لە خوای بوون مۆزارت کردبووی بە شتێک کەبتوانێت بیپەرستێت سالیاری خۆی وەکو فریشتەیەکی پاک دەبینی بەڵام ئەو فریشتە کەوتووەکە بوو ئەو فریشتەیە بوو کە ژیانی خۆی خستە ناو ئاگرەوە بۆ ئاڵانگاری کردن بەرامبەر خواکەی خۆی بەپاکیزەی دەناساند بەڵام لە ژێرەوە تیری ئەهریمەنی دەکرد بە مۆزارتا ئاوازی فرمێسکاوی (Lacrimosa) کۆتا ئاوازی مۆزارت بوو پێش مردنی و دوای مردنی ئاوازێکی خەمڕەوێن و هەستداچەقیو بەنێو ڕاستی ژیاندا ئاوازێک بەرامبەر مەرگ سالیاری کۆتا پارچەی کە نووسی وەکو ئەوا وابێت کە هەستی کردوە شەیتان و خوا یەکیانگرتبێت خۆیان ئاوێتەکردبێت لەنێو خۆیانە ئەم ئاوازە شتێکی زیندووکردەوە و شتێکی کوشت لێبووردەی سالیاری زیندووکردەوە و بوونی مۆزارتی کوشت مۆزارت بەرامبەر مەرگ ئاوازی دەژەنی و سالیاری سێری دەکرد و دەویست هاوبەشی ئەو ئاوازەبێت بەڵام لە کۆتاییدا مۆزارت پارچە تەواونەکراوەکەی بەجێهێشت و سالیاریش بەخەونی ئاوێتەبوون لەگەڵ مۆزارتا ژیانی بەڕێکرد .

