قەیفەی شین

Blue Velvet

41,715
120 خولەک
English
7.7
94%
76%

دۆزینەوەی گوێیەکی قرتێندراوی مرۆڤ لە زەوییەکدا کوڕێکی گەنج بەرە لێکۆڵینەوە دەبات کە پەیوەندیدارە بە گۆرانیبێژێکی جوان و نهێنیی ئامێزی یانەیەک وە گرووپێک لە تاوانباری سایکۆپاس کە منداڵەکەیان ڕفاندووە

بودجە:6 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:1986-09-19
داهات:9 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
دەرهێنەر:David LynchDavid Lynch
پێداچوونەوەکان
Ma
2 ساڵ پێش ئێستا

هەموو کەسێک حەزی لەم فیلمە نابێت، بەڵام ئەگەر تۆ حەزت لە فیلمەکانی دەیڤید لینچە، ئەم فیلمەت خۆش دەوێت. دەنگەکەی سەرسوڕهێنەرە، نازانم کێ بیری لەوە کردۆتەوە کە گۆرانی in dreams لە لایەن roy Orbison بیخاتە ناو فیلمەکەوە، هەڵبژاردەیەکی تەواو بوو . چێژم لە هەموو خولەکێکی فیلمەکە وەرگرت و دەمتوانی دووبارە و سێبارە سەیری بکەم و هەر جارێک سەیری دەکەمەوە وەک ئەوە وایە وردەکاریێکی نوێ بگرم. من نامەوێت زۆر لەسەر فیلمەکە بڵێم چونکە هیچ وشەیەک نیە بۆ وەسفکردنی ئەوەی کە چۆن هەستم پێکردووە کاتێک سەیری فیلمەکەم کردووە، ئەزموونێکە دەبێت خۆت بیبینیت. بەراستی سەرسامم بە خەیاڵی لینچ، چۆن بیری لە نوسینی چیڕۆکێکی وا سەیر و باوەرپێنەکراو کردۆتەوە.

.V
4 رۆژ پێش ئێستا

شاکار

فیلمەکانی دەیڤد لینچ هەمووی ئالۆز و پڕ مانان ئەوەشی زۆر تایبەت و پڕ مانابوو فیلمەکە ئاوێنەیەکە لۆ ئەو تاریکییەی کە هەموومان لە ناخماندا هەمانە و نایەوێت دان بە بوونیدا بنێین پێمان ئەرێ مەترسیدارترین شەیتان ئەوە نییە کە لە دەرەوەیە بەڵکو ئەوەیە کە لە ناخماندا شاردوومانەتەوە. کاتێک جێفری لە ناو کانتۆرەکە سەیری دۆرۆسی ئەکا لینچ ئاماژە بە حەزی مرۆڤ دەکات بۆ سەیرکردنی ئەو شتانەی کە قەدەغەکراون ئەمەی بینەریش وەک جێفری حەزمان لێیە سەیری ئەو تاریکییە بکەین کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا نایبینین 🖤🔥

یـ
4 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فیلمێکی پوختوو سەرنج ڕاکێش بوو کۆتاییەکەیم بە دڵ بوو وە هەموو کەسێک حەزی لەم فیلمە نابێت بەهۆی هەندێک دیمەنی توندوتیژ یان ڕەفتار کردنی ئەکتەرەکان وەک سایکۆیەک بەهەرحاڵ من بە دڵم بوو وە سەیرکردنی باشترین ڕێگایە بۆ دڵنیابوو نەوە لەوەی کە خۆشە یان نا من 6/10 ئەیەمێ♥،

Blue Velvet

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026