" Buried in Barstow " فیلمێکی سەعات و نیوی نایاب و جیاواز، خراپ نییە ئەگەر حەزت لەم جۆرە فیلمانە بێت. بەپەرۆشم بۆ بەشی دووەمی، من نمرەی 8/10 ی پێئەدەم ئەتوانن ئەزموونی بکەن.

فیلمێکی جوان و تایبەت بووو💎😍 حەز بەو جۆرە سیناریۆیانە دەکەم زۆر بەچێژن🩵 دەستتان خۆش بێت💟

Ham taybat ham ba mana baraste bachezh hewam awaya aw kasanay ka xawnekyan haya hawlle Bo bdanu badaste benn baraste kotayae aw dramaya ra7m ba benar naka 💔


سەرەتاکانی تۆزێ خاوو بوو بەس کەمێک لەگەڵی بەردەوامبی ناتوانی وازی لێبێنیت. دەستی ئێوەش خۆش بێ

" King Richard " پێش هەموو شتێک ئەم فیلمە لە ڕاستیەوە وەرگیراوە کە من دڵنیاتان ئەکەمەوە هیچ فیلمێک بێمانا نابێت کە لە ڕاستیەوە وەرگیرابێت. من بە پێویستی ئەزانم هەموو باوکێک ئەم فیلمە ببینێت چونکە بەڕاستی فیلمێکە تا بڵێیت وانە و ئامۆژگاری تیایە بۆ فێربوون، دەرهێنەریش کارەکەی خۆی بە زیادەوە کردووە، هەموو ئەو کێشانە کە پێشبینیان ئەکەیت ڕوو ئەدەن لەم فیلمە وەک: ڕەگەزپەرستی، کێشە لەگەڵ چەتە و گەنجە سەرسەریەکان هەژاری، خەوزڕان و ئیشوکاری زیادەی دایک و باوک بۆ پێگەیاندنی منداڵ، باوکایەتیەکی سەخت بۆ پێنج دانە کچ. چیرۆک و ساوندتراک و میوزیک و هەڵبژاردنی ئەکتەر بێوێنە بوو بەدڵی من بوو. داوائەکەم هەر دوای بینینی فیلمەکە بڕۆن سێرچ بۆ ئەو خێزانە و ئەو دوو یاریزانە نایابە بکەن چونکە بەداستی گوێبیستی چیرۆکە ڕاستیەکە زۆر چێژبەخش و ئیلهامبەخشە، لەکۆتاییدا ئەبێ بزانین: ڕێک وەک ئەوەی ڕیچارد پێشبینی کرد، من نمرەی تەواوی پێئەدەم شایەنی ئەزموونکردنە.

بەڕاستی نایاب بوو لە ڕووی هەموو شتێکەوە بێ کەموکوڕی بوو بە تایبەت چیرۆکەکەیم زۆر بە دڵ بوو .

فیلمێکی کلاسیکی تایبەت پڕ لە بیروڕای جیاواز ،هیچ شتێک نابێتە ڕێگر لە بەردەم خۆشەویستی ڕاستەقینە . شایەنی بینینە .

بەراستی سەرەتە دوودڵبوم بەڵام دووای تەواوکردنی بەراستی گەڵێ تایبەت بوو✨❤️🔥👍🤩

یەکێکی تر لە شاکارەکانی تری (ماڕتن سکۆرسێزی) زۆر بە جوانی چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە و وا هەست دەکەی ئاسایە بەڵام وانیە ، لە ڕوی کاستەوە گاڵتەی پێ ناکرێ (جاک نێکڵسن-لیۆناردۆ دیکاپریۆ-مات دەیمن) جوانترین ڕۆڵگێڕان دەکەن و کۆتایەکەی سەیر هەیە و پەشیمان نابیتەوە

زۆر زۆر خۆشە و شازە و لە هەمان کاتێکدا بۆ هەموو تەمەنێک باشە سێری بکە پەشیممان نابی لە سێر کردنی


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026