بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
باش بوو، هەندێک باشتر ئەکرا ئەگەر هەندێک بڕیاری تێدا گۆڕابا بەڵام بە گشتی باشبوو

" Remember Me " تەبعەن هەتا وەسفی ئەم فیلمە بکەم هێشتا کەمە بەڵام هەوڵئەدەم زۆر کورت لەسەری بڵێم و دووربم لە سپۆیڵ، پێش هەموو شتێ ئەم فیلمە لە چەشنی درامی و ڕۆمانسیە هەموو کەس حەز بە سەیرکردنی ناکا بەڵام بڕواتان هەبێ بۆ من یەکێک بوو لە باشترین فیلمەکان تا ئێستا بینیبێتم یاعنی دەرهێنەر زۆۆر زیرەکانە کاری لەسەر فیلمەکە کردووە ڕێک تێکەڵی فیلمەکە ئەبیت لەگەڵ پێکەنین پێئەکەنیت لەگەڵ دڵتەنگی دڵتەنگ ئەبیت لەگەڵ تووڕەیی تووڕە ئەبیت، هەڵبژاردنی ئەکتەر؟ بەڕاستی ئافەرین میوزیک و ساوندتراک؟ بێوێنەیە. کۆتاییەکەی؟ (وەسف ناکرێت) من هەر پێش کۆتایی تووشی شۆک بووم کاتێک سەیری نووسینی سەر تەختە ڕەشەکەم کرد، دیالۆگی کۆتایی؟ یەکسەر لای خۆم سەیڤم کرد ئەوەندە جوان بوو. بەهەرحاڵ با هەر ئەوەندەی لەسەر بڵێم تۆ ئەگەر حەز بە فیلمی درامی و ڕۆمانسی ئەکەیت ئەم فیلمە بۆ تۆیە پێویستە ئەزموونی بکەیت، من نمرەی تەواوی پێئەیەم شایەنی سەیرکردنە.

بە جدی دڵمی شکان لە ئاخیرا چاوەرێی ئەوە نەبووم 💔

" Truth or Dare " فیلمێک تا بڵێی خۆشبوو وەک بڵێی ڕووداوێکی ڕاستی بێت و لەبەردەمتدا ڕووبدا هیچ بێزاربوون لێی نییە وە کۆتاییەکەی زۆر بەهێز بوو کە بینەر تووشی شۆک ئەکا، من نمرەی تەواوی پێئەیەم شایەنی ئەزموونکردنە، لە کۆتاییشدا ئەپرسم، ڕاستی یان بوێری؟😈

بە ڕاستس تایبەت بوو 100\100 Kurd subtitle number 1

فیلمێکی خۆشبوو ئەتوانم بڵێم بەدڵمە، بەڵام پێکەوە بەستنەوەی دوو چیرۆکی لێک جودا کارێکی باش نەبوو لەگەڵ ئەوەشدا بەچێژبوو 👍🏼

" Speak No Evil '2024' " فیلمێکی خۆشبوو بەدڵم بوو، زۆر بە جوانی تێکەڵی فیلمەکە ئەبیت بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی دیمەنەکان ئەکەیت بێزاربوون لێی نییە چونکە ڕووداوەکان وردە وردە ڕووئەدەن، من نمرەی 9/10 ی پێئەیەم شایەنی ئەزموونکردنە.

دەستان خۆشبێ فلمەکە زۆر شاز بو بەس ژێرنوسەکەی هەڵەی زۆر زۆر تیایە هیوادارم وەرزی دووەم باشتر بێ دوبارە دەستخۆشیتان لێ ئەکەم

یەکەم فلمی (2025) کە زۆر تایبەت بوو بە لامەوە چیرۆکێکی ناوازەی هەبوو حەزم ناکرد تەواو بێ دەقە بە دەقە تایبەت تر ئەبوو بێ دوو دڵی سێری بکەن

تەنها خراپ نەبوو، یەک شت سەبارەت ئەوە تێنەگەیشتم ؛بۆچی دایک و باوکی راستەقینەی ئەو مناڵانە بە دایکە و باوکە بانگی یەکتریان دەکرد😂😂!!10/4,2

بەڕاستی زۆر تایبەت بوو دەستان خۆش

هەر فلیمێکجەیسن ستەیسەمی تیابوو بێی دوو دڵی سەیریکە هەتا ئەگەر فلیمی هندیش بوو

" Ready or Not " فیلمێکی زۆر بەهێز و گەورە نەبوو بەڵام خۆش بوو چیرۆکێکی جیاوازی هەبوو وەک فیلمێکی جیاواز دەتوانن سەیریبکەن من نمرەی 7/10 ی پێئەدەم ئەتوانن ئەزموونی بکەن.
