بێ سپۆیل چیرۆکی زنجیرەکە باس لە هەڵبژاردەی یابان دەکات دوای ئەنجامە خراپەکانی کارگێڕانی هەڵبژاردەکە دەیانەوێت یاریزانە شاردراوەکانی وڵاتەکەیان بدۆزنەوە بانگهێشتیان بکەن بۆ هەڵبژاردەکە، بۆیە بەڕێوەبەری ئەم پڕۆژەیە هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی فۆرم بۆ ٣٠٠ هێرشبەر دواتر دەبردێن بۆ شوێنی ڕاهێنانکردن و هەڵسەنگاندن کە پێی دەوترێت “ بلو لۆک “ پڕۆژەکە بەدەستهێنانی باشترین ١١ یاریزانە لەو ٣٠٠ هێرشبەرە کە دواتر بە تێپەڕبونی کات هەر هێرشبەرە و شوێنی ڕاستەقینەی خۆی دەدۆزێتەوە لە پێکهاتەکە ، لەئەنجامدا ٢٤ یاریزان هەڵدەبژێردێت ( بە یەدەگەوە ) بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڵبژاردەی فەڕمی یابان. لە میانەی پێشبڕکێکە شتی زۆر سەیر و جیاواز ڕودەدەن زنجیرەکە لەوپەڕی چێژ و ڕوداوی باوەڕپێنەکراوە🔥


فیلمی Now You See Me یەکەم جار کە سێرم کرد منال بووم و لێی تێناگەیشتم بەڵام اێستا و دوای چەندین ساڵ دووبارە سێرم کردەوە ڕێک شۆک بووم ئەقڵم وەستا دەرهێنەر Louis Leterrier ڕێک چیڕۆکێکی ئەفسوناوی هەڵبژاردووە کە ئەقڵ و هۆشی بینەرانی ئەبات یانی سات بە ساتی لە یەکەم خولەک تا کۆتایی شۆکت ئەکات سەرنجت ڕاکێشی تەنانەت فێڵی جادوو لەسەر بینەرانیشی تاقی ئەکاتەوە نمایەشەکان شایەنی ئەوە بوون چەپڵەیان بۆ لێدەی ڕێک هەستێکی تایبەتیت پێ ئەبەخشێ جا چوار سوارچاکی بەناو بانگ کە ڕێک Acting و Dialog خەیاڵییە هەردوو ئەکتەری دڵخوازم Jesse Eisenberg Woody Harrelson هەمیشە پێکەوە کاری جوان ئەنجام دەدەن Dave Franco وەسفی ناوی چونکە خۆی وەسفە Isla Fisher Acting ناوازە بوو Mark Ruffalo لە کۆتاییدا ڕێک شۆکی کردم تاسابووم بە دیارێوە هەر کۆتایەکەی ڕێک تاسام یانی ڕێک هەموو شتێکی پێرفێکت بوو ئەوەی سێری ئەم شاکارە ناوازەیی نەکردبێ خۆشی لە ژیانی سینەمایە نەبینیوە🪄🔥🔥 .. دەستی ستافی کورد سەپتایتڵ و وەرگێڕ خۆش بێت


بەڕاستی تا بڵێی تایبەتو پڕ چێژبوو بوڵام کۆتایەکەی تۆزێک بێتام بوو شایەنی سەیرکردنە☺️

بەراستی فیلمێکی تایبەت بوو سەرسامم بە ڕۆڵ گێڕانی زەین لەو تەمەنەوە لە هەموو شتێک تێگەشتووە قسەکانی زەین راست بوون ئامانجی زەین گەیاندنی پەیامێکە بۆ گەورەکان دایکو باوکی بەرێز ئەگەر منداڵێکت پێ بەخێو ناکرێتو ناتوانی پەروەردەی بکەیت تکایە مەیهێنەرە دونیاوە بۆ ژینگەیەکی خراپ... دەستان خۆش بێت♥.

ئەم درامایە ئەمە ٣ جارە سەیری ئەکەم لێشی تێر نابم هاوشێوەی ئەم درامایەش نادۆزرێتەوە چەن ساڵێکی زۆرە چاوەرەی وەرزی کەی بوم بەڵام هەر زوو وەستانیان ...دڵ خۆزی ئەم درامایە کارا لەگەڵ ستێفن جوانترین ڕۆڵیان هەیە ...

خۆش بوو بەلام وا هەست دەکەم بەشی دوەمیشی بەرێوە بێت وەک بلێ فلمەکە تەواو روون نەبوو بەلام دەستان خۆش هەر باش بوو🥰💕

بێ هیچ دوو دڵیەک سێری بکا تەنیا یەکەمەکەی تۆزێ ساردە گەرنا ئەو فیلمە ڕێک ڕێد دێید ٢ م بیر دەخاتەوە کە ئارسەر دەڵێ تۆڵەکردنەوە کاری نەزانەکانە و جۆن مارستۆن ئەڵێ بەڵام من جیاوازتر هەستی پێدەکەم ١٥/١/٢٠٢٦ ٦:٣٧ ی بەیانی 🌨️.


بەجدی هەر سێ وەرزەکەی تایبەت بوو دەستان خۆش بێت بۆ ژێرنوسکردنی بەراستی تایبەتبوو 👏👏🖤🌚

خۆشترین زنجیرە زۆر حەزەکەم کات بگەرێتەوە دوبارە سێری کەم حەسوودی بەوانەش ئەبەم تا ئێستا سێری نەکردووە



لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026