چەتەی ئەمریکی

American Gangster

70,765
157 خولەک
English
7.8
80%
76%

(فڕانک لوکاس) یا (دێنزێڵ واشنتۆن) بۆ ماوەی بیست ساڵ خاوەنی شاری هارلم بوو، ئەو پێشتر شۆفێری دەکرد بۆ سەرۆکەکەی (بەمپی جۆنسۆن) کاتێک سەرۆکەکەی مرد (فڕانک) خۆی وەک جێنشینێک دەبینی سەڕەڕای ئەوەی سوکاتی پێدەکرا لەلایەن شەریکەکانی (بامپی جۆنسۆن) وە ئەزموونێکی زۆر لە سەرۆکەکەی وەرگرت بە شێوەیەک ڕکابەری مافیا ئیتاڵیەکانی دەکرد لە بازرگانیدا

بودجە:100 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:2007-11-02
داهات:266 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Imagine Entertainment
دەرهێنەر:Ridley Scott
Advertisement banner for movies
پێداچوونەوەکان
Sᴛʀᴀɴɢᴇʀ.
1 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

من زۆر جار گوتوومە حەزم لە فیلمی مافیای نیە و نەبووە، بەڵام نکۆڵی لێناکرێ فیلمی زۆر مانادار و چێژبەخشن فیلمەکە بەچێژبوو و باش بوو ، ڕۆڵگێڕانەکەی دینزل زۆر تایبەت بوو.

چۆمان
ساڵێک پێش ئێستا

وەکو خۆم زۆر چیژم لی وەرنەگرت نازانم بۆچی باڵام زۆر ناخۆشیش نەبوو

یــوســف عــەلــی
2 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی زۆر چێژبەخش بو، وە بەڕای من یەکێک لە باشترین و خۆشترین فلیمە تاوانکاری و مافیای ـیەکان فلیمێکی تایبەتە بەڵام گەورە نەکراوە شایەنی‌ سەیر کردنە. وە بەڕای من یەکێک لە باشترین فلیمەکانی "Denzel Washington" چێژبەخش بو ،دەسخۆش ❤👌

Nobody
2 ساڵ پێش ئێستا

نایااااببب ئا ئەوەیە تاوانکاری🔥

شاهی بلباس
2 ساڵ پێش ئێستا

تایبه‌ته‌

ئاکۆ باڤاری
3 ساڵ پێش ئێستا

یەکێکە لە باشترینەکانی دینزڵ بەڕاستی فلیمێکی تایبەت بوو

ڕەوەز تاراوگە
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

سپۆیڵ ! شیکردنەوەی چەند نووسینێکی کۆتایی فیلمی American Gangster فڕانك لوکاس بە ھۆی بڵاوەکردنی ماددەی ھۆشبەر سزای ٧٠ ساڵ زیندانی بەسەر دا جێبەجێبوو وە دەسەڵاتی فیدڕاڵی ئەمریکا پتر لە ٢٥٠ ملیۆن دۆلار لە سەروەت و سامانی { فڕانک لوکاس } لە بانکەکانی دەوڵەت و دەرەوە بلۆک کرد. فرانك و پۆلیسی لێکۆڵەر { ڕیچی } بە ھاوکاری کردنی یەکتر سەرپەرشتی سزادانی سێ لەسەر چواری ئەندامانی دەزگای ڕووبەروونەوەی ماددە ھۆشبەرەکانیان کرد و ھەروەھا سی کەس لە بنەماڵەی فڕانک بە ھۆی تێوەگڵانیان لە کاری قاچاخچێتی بە ماددە ھۆشبەرەکانەوە تۆمەتبار کران و نێردران بۆ بەندینخانە. وە ھاوسەرەکەی فڕانک گەڕایەوە بۆ { پۆڕتۆ ڕیکۆ } وە دایکیشی گەڕایەوە بۆ { کاڕۆلینای باکوور } کە ویلایەتێکە لە ئەمریکای باکوور. پۆلیسی لێکۆڵەر { ڕیچی رۆبێرتس } وازی لە یەکەی تایبەتی ڕووبەرووبونەوەی ماددەی ھۆشبەر ھێنا و بوو بە پارێزەری بەرگریکار و یەکەمین بریکاریشی{ فڕانک لوکاس } بوو. بەھۆی ھاوکاریەکانی بۆ پۆلیس سزاکەی فڕانک کەم کرایەوە بۆ ١٥ ساڵ زیندانی و لە ساڵی ١٩٩١ ئازاد کرا. لە کۆتایی ئەتوانم بڵێم یەکێکە لە باشترین فیلمە تاوانکاریەکان ئەبوایە ڕەیتینگی زۆر زیاتر بوایە ، چونکە ناتوانی ھیچ ڕەخنەیەک لەم فیلمە بگریت لە ھەموو ڕوویەکەوە نایابە. جگە لەمەش سیناریۆی فیلمەکە لەسەر چیرۆکیکی ڕاستی وەرگیراوە و کراوەتە فیلم وەک Irish man و خەیاڵی دەرھێنەر نیە تا نووسیبێتی. دەس و پەنچەی ستافی وەرگێرانیش ئەگوشم بۆ ژێرنووس کردنی ئەم شاکارە.

American Gangster

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025
American Gangster | Kurdsubtitle