سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین
شیکردنەوەیەکی کورت
ئازاری لەدەستدانی دایکوباوکی و دەنگی ساتی مردنیان بەھۆی ئەوەوە ناخی نۆوڤڵ دەسوتێنێت و خەمێکی قووڵی خستۆتە دڵیەوە، بەڵام دەکرێ دەنگی کەسێک کە گرنگیت پێ دەدات و ھەر نەشت بینیو،ە ئەو ئازارە سووک بکات. گابریێڵ لە کاتێکدا پیتزاکەشی ٤٠ دەقە دواکەوتبوو، لە حاڵی نۆوڤڵ پرسی کاتێ زانی توشی ڕوداوبووە بەبێ گوێدانە پیتزاکە. ئەو شتە سادەیە ژیانی نۆوڤڵی گۆڕی. گوێی نۆوڤڵ پێش چاوەکانی عاشقی گابریێڵ بوو، ڕەنگەکان بۆ ژیانە ڕەشوسپیەکەی گەرانەوە، ئەو
نۆوڤڵەی کە دەیویست مێشە ھاروھاجەکە بگرێ گەڕایەوە
چیرۆکەکەی تر کە لە فیلمەکەدایە چیرۆکی دەستە بڕاوەکەی (نۆوڤل)ـە، کە ھەر لەسەرەتاوە لەگەڵ چیرۆکەکە دەڕوات. دەستەکەش وەکو نۆوڤڵ ھەوڵی دۆزینەوەی جەستە ونبووەکەی دەدا. ئەو ونبووەی بە دۆزینەوەی ئاسودە دەبوو
دەکرێ ئاماژەش بێ بۆ ئەو شتانەی لەدەستچوون و ناگەڕێنەوە. ھەروەک چۆن دەستە بڕاوەكە نەیتوانی بلکێتەوە بە جەستەی نۆوڤڵەوە، ئاواش ناتوانین ئەو ئازیزانە بھێنینەوە کە مەرگ لێی بردوین، ناتوانین بە ئاسانی ئەو خەونانە بھێنینەوە کە دەستمان لێ ھەڵگرتوون. بەڵام دەتوانین کەسێک بدۆزینەوە لە بەردەوامبوونی ژیان ھانمانبدات و شتی سەرشێتانە بکەین. وەکو چۆن نۆوڤڵ لە کۆتاییدا بازێکی ترسناکی بۆ ئەوبەری بیناکە دا.دەشکرێ ھەر ئەو دەستە بە مانای ھەلی تربێت بۆ گەڕان و ئەزموونی زیاتر. ئەو دەستەی لە جەستەی نۆوڤڵ ڕزگاری بوو شتی تری چەشت تا ببێتە دەستێکی بەھێز و ژیانێکی قورس بژی. وەکو چۆن کۆترێکی کوشت تا ڕزگاری ببێ و گڕی لە جرج بەردا و فڕی