خێزانە نامۆکە: زۆمبی بۆ فرۆشتن

The Odd Family: Zombie On Sale

128,549
112 خولەک
Korean
6.5
88%

کاتێک کۆمپانیایەکی دەرمان درووستکردن تاقیکردنەوەیەکی نایاسای ئەنجام دەدەن لە کۆتایدا زۆمبی بەرھەم دەھێنن، وە خێزانە نامۆکەی (پارک) دەیدۆزنەوەو ھەوڵ دەدەن قازانج وەربگرن لێی.

بودجە:دیاری نەکراوە
بەرواری بڵاوکردنەوە:2019-02-13
داهات:دیاری نەکراوە
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Cine Joo
دەرهێنەر:Lee Min-jae
ئەکتەرەکان:
وەرگێڕان:
بەرگ:
پێداچوونەوەکان
ژیە
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەجدی چاوەڕێی ئەو کۆتاییە خۆشە نەبووم، هەر بژین دەستان خۆش💯.

حەمە
2 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێکی کۆمیدیە وە چێژت پێ دەبەخشی ئەگەر کەسێک بی کە کەم سەیری فلیم بکەی بەڵام بۆ کەسێک بینەری بەردەوام بێت فلیمەکە چێژی زۆر نییە وە چەند هەڵەیەکی تێدایە ۱. ئەکتەرەکان ئەکتێکی باش ناکەن لە هەندێک دیمەن بەزەقی دیارە کە نواندنەکەیان خراپە ۲.زۆمبیەکەش بە زۆمبیان ناچی لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کە نایانەوێ زۆمبی بە ترسناک پیشان بدەن بەڵام دەبایە کاری زیاتریان لەسەر کردبا تا شێوەی لە زۆمبیان بچی ۳.فلیمەکە کوالێتیەکی خراپی هەیە دەڵێی دەرهێنەرەکە یەکەمجارە فلیمی دەرهینایە

Ashu
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەراستی بەرهەمێکی تەواو جیاواز تەواو ناوازە تا ئێستا بینیبێتم یەکێک بوو لە تایبەت ترین فیلمەکان کە سەیرم کردبێت فیلمێک بوو کە نەت ئەتوانی پێشبینی هەنگاوی داهاتوو بکەیت ئەوەش وای ئەکرد زیاتر تامەزرۆی رووداوەکان بیت ، نایاب بوو سەرکەوتووتر بن چونکە خۆتان سەرکەوتوون (خێزانێکی سەیر زۆمبی بۆ فرۆشتن)

بیلال
4 ساڵ پێش ئێستا

زۆمبی بۆ فرۆشتن، نموونەیی فیلمێکی کۆمێدی سەرکەووتوو هەمیشە پێویست نیە ئێمە لەسەر فیلمێکی جدی بنووسین، یاخود پێشنیاری فیلمێکی جدی بۆ یەکدی بکەین. بەڵکو نووسین لەسەر فیلمێکی کۆمێدیایی پەتی یاخود ئاکشنی پەتی یان هەر ژانەرێکی تر کە زۆرکات لەلایەن بینەری جدیەوە گرنگی پێنادرێ بەڕای من پێویستە. لەبەر ئەوەی سینەما فراوانە و هەموو ژانەرێک گرنگی خۆی هەیە، لێرەدا من فیلمێک باس دەکەم وەک نموونەیەک بۆ کۆمێدیایی پەتی سەرکەووتوو. فیلمی « خێزانێکی سەیر: زۆمبی بۆ فرۆشتن » فیلمێکی کۆمێدی-زۆمبیـــە. یەکەمین کاری دەرهێنانی « لی مین جای »یە. لەم فیلمەدا هەرچەند یەکەمین ئەزموونی دەرهێنانی فیلمە لەلایەن دەرهێنەرەوە، بەڵام بەهۆی سەرنج ڕاکێشی چیرۆک و باسی فیلمەکەوە کۆمەڵێ ئەکتەری دیاری وڵاتی کۆریا بەژدارن تێیدا کە گرنگترینیان ئەکتەران: جون جای یۆنگ و کیم نام گیلە. چیرۆکی فیلمەکە باس لەخێزانێکی ناوچەیەکی بچووک دەکات کە پیاوێک دەدۆزنەوە و هەوڵدەدەن پارەی پێ پەیدا بکەن بەڵام دواتر دەبێت بە کێشە بۆیان. لەدەست پێکدا ئەگەر ئێمە نەزانین ژانەڕی فیلمەکە کۆمێدیە هەرگیز هەست ناکەین ئێمە بینەری فیلمێکی کۆمێدی دەبین، چونکە زیاتر کەشی دەستپێکی فیلمەکە بە فیلمێکی ترسناک یان هەستبزوێن دەکات « هەرخۆشی ژانەری ترسناک بوونی هەیە لە فیلمەکەدا بەڵام بەهۆی تۆخی کۆمێدیا ئەوە شاردراوەتەوە ». بەڵام دواتر و پاش چەند خولەکێک بۆمان ڕووندەبێتەوە ئەمە فیلمیکی کۆمێدیە، کۆمێدیایەک بەتامی کۆمێدیا، دوور لە هەر گرێ و سەرلێتێکدانێک تا کۆتای فیلمەکە دەڕوات. بینەری ئاسای چێژێکی یەکجار زۆری لێدەبینێ بەڵام ئەم چێژە بێگومان بۆ بینەرێکی بەردەوامی سینەما کەمترە. کارەکتەرە سەرەکیەکانی نێو فیلمەکە هەرکەس و چیرۆکێکی خۆی هەیە واتە ئێمە کەسایەتی هەموویان دەزانین هەر لە نیوەی یەکەمی فیلمەکەوە. داڕشتێنکی جوان بۆ کەسایەتیەکانی فیلمەکە کراوە دەزانین کە سرووشتیان چۆنە، نەک وەک زۆرێک لە فیلمە کۆمێدیەکان هەرجارە و کارەکتەرەکان جۆرێکن. بینەر چێژ لە زۆربەی دیمەنەکان دەبینێ چێژ لە دیالۆگەکان دەبینێت وە چێژێکی بێهاوتا لە کامێرا و شێوازی وێنەگرتن دەبینێت. چیرۆکی فیلمەکە تەواو جیاوازە لەزۆربەی فیلمە زۆمبیەکانی کە تا ئێستا بەرهەم هاتووە، بەوەی کەشێکی کۆمێدی پێدراوە وە لەگەڵ ئەوەشدا زۆمبی وەک شتێکی زۆر ترسناک پیشان نادات. وە شتێکی تر کە جێی سەرنجە ئێمە نزیک 2 کاتژمێر ڕووداو لەسەر ڕووداو دەبینین واتە فیلمێکی فرە دیمەن و فرە ڕووداوە، کامێرا لە شوێنێک زۆر بەکەمی جێگیر دەبێت و دەوەسێتت، هەمیشە لە جوڵەدایە. ئەم جۆرە وێنەگرتنە و جوڵە بەردەوامە ئەگەر ئاوا بە شێوەیەکی زیرەکانە بکرێت ئاوا چێژێکی زۆر باش دەدات بە فیلم. دەرهێنەر بەو پێیەی یەکەمین فیلمێتی فیلمێکی زۆر باشی کۆمێدیایی درووست کردووە، کێشەی زۆر کەم دەبینین لە دەرهێنانیدا، بۆیە من پێم وایە دەتوانێ لە داهاتوودا فیلمی زۆر باشتر درووست بکات، چونکە توانیوویەتی ئەکتەری زۆر باش لەیەکەمین فیلمیدا کۆبکاتەوە و ئەمەش وادەکات ئەکتەری دیکەش بێنە نێو بەرهەمەکانیەوە. ڕۆڵگێڕانی ئەکتەران پڕ بە پێستی ڕۆڵەکەی پێیان دراوە بوو. من تا ئێستا « کیم نام گیل و جونگ جای یۆنگم » لە فیلمی کۆمێدیدا نەبینی بوو، بەڵام لێرەدا کۆمێدیایەکی زۆر جوانیان پیشانی بینەر دا. پێم وایە هەردووکیان دەتوانن زیاتر کار لە فیلمی کۆمێدیدا بکەن و وە سەرکەووتووش بن. ئەکتەرانی دیکەش ڕۆڵگێڕانیان باش بوو بە تایبەت جونگ گا ڕام بەڕۆڵی زۆنگبی. لۆکەیشنی فیلمەکە زۆر گرنگ بوو بەڕای من چونکە بوونی چیرۆکێکی وا پێویست بوو ناوچەیەکی بچووک بێت و دوورە دەست بێت، ئەگەر وانەبـــوایە ئەوە تا ڕادەیەک ڕووداوەکان دەبوونە جێی گومان و لاوازیەک لە سیناریۆدا بەدیار دەکەوت. بۆیە هەڵبژاردنی ئەو شوێنە بۆ وێنەگرتنی فیلمەکە هەم دیمەنێکی دڵڕفێنی هەبوو جوانیەکی بە فیلمەکەدابوو هەم سوودێکی زۆری بە سیناریۆیی فیلمەکە گەیاندبوو. بۆچی بینینی فیلمێکی ئاوا گرنگە ؟! بەڕای من سینەما پێش هەموو شتێک چێژە، ئەکرێ زۆر کەس وا بیرنەکاتەوە بەڵام ڕای من وایە. ئەم فیلمەش بێگومان ئەگەر کەسێک حەز ژانەری فیلمەکە بکات چێژێ لێدەبینێت، چونکە کۆمێدیایەکی پەتی لە ئاستێکی بڵند دەبینرێ تێیدا، دوور لە هەر گاڵتەیەکی « جنسی ». زەردەشت شەهاب

𝐘𝐀 𝐖 𝐀𝐑
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

𝑿𝒓𝒂𝒑 𝒏𝒂𝒃𝒘 𝒛𝒊𝒂𝒕𝒓 𝒅𝒊𝒎𝒂𝒏𝒚 𝒌𝒐𝒎𝒊𝒅𝒚 𝒕𝒆𝒅𝒂𝒚𝒂

The Odd Family: Zombie On Sale

چاوەڕوانبە...
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025