...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

سیخوڕێک بە دزیەوە ٤٠٠٠٠$ لە خاوەن کارەکەی دەدزێت و ڕادەکات و دەچێتە هوتێلێکەوە کە لەلایەن کوڕێکی گەنجەوە بەڕێوەدەبرێت کە دایکی کەوتوە بەسەریا و بەخێوی دەکات 

Psycho (1960)

English
109 خولەك
08 Sep 1960
imdb8.5
rotten tomatos96%
metacritic97%
هەڵسەنگاندن R
بۆ تەمەنی سەرو 17 ساڵ گونجاوە دەكرێت دیمەنی خوێناوی و سێكسی لەخۆ بگرێت
بودجە 807 هەزار دۆلار
داهات 32 ملیۆن دۆلار
بەرهەمهێنان Shamley Productions
دەرهێنەر Alfred Hitchcock
2,874
Psycho kurdish poster
ئەم فیلمە پلەی 40ـەمی هەیە لە ڕیزبەندی 250 باشترین فیلمەکانی مێژوو
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

ئەکتەری سەرەکی و پاڵەوانی فیلمەکە یەکەمجار دەبینین، دەرهێنەر دەست دەکات بە دروست کردنی کارەکتەر و گونجاندنی بینەر لەگەڵ کەشی فیلمەکە و چاوی بینەر بەتەواوی دەخاتە سەر ماریۆن، دوای دزینی پارەکە لە مۆتێلێک لادەدات تا شەوێک لەوێ بمێنێتەوە کە تەنها یەک موشتەری هەیە ئەویش ماریۆنە، لێرە ئاشنای نۆرمان بەیتس دەبین و تێدەگەین هەستێکی سۆزداری سەبارەت بە ماریۆن بۆ دروست بووە، ئیتر دەرهێنەر هەموو دەرگاکانی ئەگەری مردنی ماریۆنمان لێ دادەخات، بەڵام ماریۆنی کارەکتەری سەرەکی کوژرا و ڕێک نۆرمان بەیتس بوو بە پاڵەوانی فیلمەکە، لێرە با بوەستین و بپرسین چ فیلمسازێک جورئەتی ئەوەی هەیە کارەکتەری سەرەکی لە ناوەڕاستی فیلمەکە بکوژێ (باسی زنجیرە ناکەم)! غەیری کابرای قەڵەو (ئالفرێد هیچۆک)؟ ئەگەر هەشبن بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن و بەو نایابیەیش دوای یەکەم کارەکتەری سەرەکی دروست ناکرێتەوە، لە ڕووە هونەریەکانی تریشەوە زۆر نایابە و کەمترین غەڵەتی تیایە ،نازانم ئەم تێگەشتنەی من تا چەند مەنطقیە بەڵام ئەوەی سایکۆ بە منی گەیاند: مەرج نیە یەک لاشە تەنها یەک ڕۆح خاوەنی بێت و تەنها یەک ڕۆح جڵەوی لاشەکەی خۆی بگرێتە بگرێتە دەست، ئێمە ئەکرێ خۆشەویستانمان بەشێکی وجودی ئێمە داگیر بکەن، ڕەنگە ئێمە شتانێک بکەین جا گەر چاک بێ و گەر خراپ بێ، ڕەنگە بەڕاستی ئەوە ئێمە نەبین و خۆمان نەبین بەڵکو ئەوە ڕۆحێکی ترە ئەو کارانە ئەکات لەناو جەستەی ئێمە، جا شەرت نیە هەر ڕۆحی خۆشەویستان ئەکرێ ڕۆحی دوژمنیش بەشێک لە جەستە و لە وجودیشت داگیر بکات و جڵەوی بکات، جا ئەوە نۆرمان لە جەستەی خۆیدا دوو ڕۆح هەبوو جڵەوی جەستەکەیان ئەکرد بەڵام مخابن بە چاوی سەر ئەیبینین کە کەسانێک لەلایەن چەندەها خەڵک و کۆمەڵێکی زۆرەوە جڵەویان دەکرێت، ڕۆیشتنی و خواردنی و پۆشاکی...هتد، ئەمە خۆی نیە ئەمە جڵەوکراوی کۆمەڵەیەکی زۆر لە خەڵکە هەتتا ئەتوانین بڵێین وجودی حەقیقی خۆی لەبیر چۆتەوە و شوێنێک بۆ ڕۆحی خۆی لە جەستەی خۆیدا نەماوەتەوە

بەڕاستی فیلمێکی شازە ، نواندنێکی شازە ، فیلمێکی تەواوە لە هەموو ڕویەکەوە

یەکێک لەو فیلمانەی مێژووی سینەمای گۆڕی باشترین فیلمی ژانەری ترسناکیشە

سێرڤەرەكان
Psycho (stream)
Psycho (openload)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
فیلمە هاوشێوەكان