...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

چیرۆکەکە لە دەوری كوڕە خراپەکە( ئێشیدا شۆیا ) و کچە کەڕەکە ( نێشیما چۆکۆ ) دەخولێتەوەکە دەگوازرایەوە بۆ پۆلەکەی لە قوتابخانەی سەرەتایی کاتێک (چۆکۆ) دەچێت بۆ پۆلە نوێیکەی(شۆیا) و هەموو ئەوانەی لە پۆلەکەدا بوون گاڵتەیان پێی ئەکرد و بێزاریان دەکرد چونکە کەڕ بوو دایکی (چۆکۆ)سکاڵا بۆ بەڕێوەبەرەکە تۆ...

A Silent Voice (2016)

Japanese
130 خولەك
2016-09-17
imdb8.1
metacritic78%
هەڵسەنگاندن دیاری نەكراو
بودجە دیاری نەكراوە
داهات 30 ملیۆن دۆلار
بەرهەمهێنان Kyoto Animation
دەرهێنەر Naoko Yamada
4,101
A Silent Voice kurdish poster
وەرگێڕان
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

ڕۆمانسیەکی تەواو نیە واتا ئەکرێ بڵێین ڕۆمانسی ژانەری لاوەکیە بەڵکو زیاتر درامیە واتا واقعی، تێڕوانینی دوو جۆر کەسانی کۆمەڵگا دەبینین بە شێوەیەک و چەند ئامرازێکی زۆر سادە بۆ نموونە دانانی نیشانەی چەوت لە ڕوانگەی  ئیشیداوە، شتێک کە زۆر پێم جوانبوو هەتتا تا حەددێکی زۆر پێویست ناکا بزانی چی ئەڵێن و لە قسەکانیان بگەی، دیمەن و شکڵ و شێوە و میزاجی کارەکتەرەکان قسەت بۆ ئەکەن و ئەتوانن تێت گەیەنن چیرۆکەکە چۆنە و بە کوێ گەشتووە، بە کارەکتەری نیشیمیا پەیامێکی زەرور گەیەنراوە کە ڕەنگە زۆر پێمان وترابێ و شتەکەمان لا دووبارە بێ بەڵام تا نەیبینی بەو شێوەیە وەرگرتنی قسە زەحمەتە، نیشیمیا بە شێوەیەکە لە سەرەتا ئەو ڕووە خۆشەی و پێکەنینانەی و داوای لێبوردنەکانی لەسەر (هیچ شتێک) وا تێئەگەشتین نیشیمیا دڵێکی زۆر سافی هەیە هەرواش بوو بەڵام ئەوەی ئێمە نەمانئەبینی دیوەکەی تر بوو کە لەپشت ئەو هەموو پێکەنین و ڕووە خۆش و دڵە پاکە چ خەمێک و تەنهاییەک و نائومێدیەک بوونی هەیە، ئەو شتانەمان ئەبینی کە نیشیمیا لە ماڵەوە بوو و نواندنی نەئەکرد، ڕاستە کەمێ ڕۆمانسیشی تیایە ڕاستە ڕۆمانسیەت ڕووداوێکی گەورە بەدوای خۆی دێنێ و لایەنی جوڵاندنی عەطفی فیلمەکە بە عام زۆر بەهێزە بەڵام تەنها بە حیسابی ڕۆمانسی و جوڵاندنی عەطف سێری مەکە، فیلمێکە لە بارەی کۆمەڵایەتی بوون و گۆڕانی دەوروبەر و گۆڕانی دەروونی و کەسایەتی، بەراورد و جیاوازی هاوڕێیەتی باش و خراپ، ڕووانگەی دوو کەسی نێو کۆمەڵگا، زیندانی بوون و ڕزگاربوون لە حاڵەتی ناخۆشی نەفسی ویژدانی وە زۆری تریش، سایلنت ڤۆیس  بەڕای خۆم جوانترین و پڕ حیکمەتترین و واقعیترین و خەمناکترین فیلمی ئەنیمیە کە دیبێتم

دەستان خۆش بێ

سێرڤەرەكان
کوردسەبتایتڵ
کوردسەبتایتڵ دووەم
یوو ئەپڵۆد
ئـۆپنڵۆد
ماى ستریم
ئەنا ڤید (بێ ڕیکلام)
ڤید بۆم (بێ ڕیکلام)
ئەى بی سی
ستریم تەیپ
ستریم زێد
کڵاد ڤیدۆ
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
فیلمە هاوشێوەكان