Into the Wild

93,224
148 خولەک
English
8.1
83%
73%

کریستۆفەر مکاندلس، گەنجێکی دەرچووی زانکۆ، بڕیار دەدات دەستبەرداری سامانەکەی ببێت و بگەڕێت بە ئەمێریکادا. لە میانەی گەشتەکەیدا، ڕووبەرووی چەند حاڵەتێک دەبێتەوە کەوا کەسایەتییەکەی دەگۆڕن.

بودجە:15 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:2007-09-11
داهات:56 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Paramount Vantage logoParamount Vantage
دەرهێنەر:Sean PennSean Penn
پێداچوونەوەکان
Sa
2 مانگ پێش ئێستا

بەڕاستی نایاب بوو. سەت لە سەت شایەنی سەیرکردنە. لێی پەشیمان نابیتەوە.

پە
2 ساڵ پێش ئێستا

کاتێک چەمکە بێ بەهاکانی کۆمەڵگات فەرامۆش کرد و چەمکی بەبەهات بۆ خۆت دروست کرد لەو کاتەیە ئەزانی کە ژیان کردن چۆنە و لایەنە ڕاستەقینەکەی ژیان چۆنە،بەڵام دوورکەوتنەوەی زۆر لە کۆمەڵگا ئاکامی خراپ دەهێنێتە دی جا کۆمەڵگا کە خراپ بێت یاخود باش جیاوازیەکی ئۆتۆی نیە چونکە تەنیاییەکی قوڵ زۆر خراپترە لەوەی کە لە کۆمەڵگایەکی خراپ بیت، تەنیایی دەتخاتە خەمۆکیەوە دەتخاتە ئەوەی کە داوای یارمەتی کەی بەڵام کەس نایەت بەلاتەوە بێجگە لە خوا نەبێت، سروشتیش یەکێکە لە دروستکراوەکانی خوای گەورە، قوڵبوونەوە لە جوانی سروشت ئەگەری هەیە لەناوت ببات، چونکە قووڵبوونەوەی زۆر لە درووستکراوەکانی خوای گەورە ئاکامی باشی لێوە نایەدی بەرەوە داڕمانت دەبات و ئەتخاتە خەیاڵێکی قوڵ،پێویستە لەسەرمان کاتێکی کەم لە کۆمەڵگا دوورکەوینەوە بەڵام بەو جۆرە نا کە چۆن کریس دوورکەوتەوە و بەشێوەیەکی زۆر قوڵ کەوتە سروشت و لێی مایەوە،فلیمە جوان و بەبەها و بەنرخ و پەیامدارەکان، زۆر چێژبەخشن شتیان لێ وەردەگری پەیامەکانیان لێ وەرئەگریت،جا فلیمێک باسی سروشت و کۆمەڵگام بۆ بکا ئەوە بێ وێنەیە بەلامەوە و دڵخوازمە ،دیالۆگێکی کریس( لە بیرت بێت، ئەگەر هەر شتێکت ویست لە ژیانە،سرنجی بخرە سەری و بیگرە و بەدەستی بهێنە)، دەستی ئێوەش خۆش بێت.

Ma
2 ساڵ پێش ئێستا

مانادار بوو

Ba
2 ساڵ پێش ئێستا

شاکارێکی فێرکەرە! بیرکردنەوەت دەگۆڕێ!

Into the Wild

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026