Se7en

702,389
127 خولەک
English
8.6
81%
65%

Lدوو لێکۆڵەری پۆلیس کە یەکیان نوێیەو یەکیان شارەزایە بەدوای بکوژێکی مەزنەوەن کە حەوت هێمای کوژەر بەکاردێنێت وەک شێوازی کوشتنەکانی

بودجە:33 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:1995-09-22
داهات:327 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Juno Pix
دەرهێنەر:David FincherDavid Fincher
ئەکتەرەکان:
پێداچوونەوەکان
شـ
9 رۆژ پێش ئێستا

“چی لەناو سندووقە نەفرەتیەکەدایە؟” سپۆیلە ئەگەر بینەریی نەبوویت مەیخوێنەوە… بەڕاستی سەرنج ڕاکێشبوو، ٥ کوشتنی ئەنجام دا ٢ دانەی مابوو ژنەکەی مالیز و مناڵەکەی ئەوە ٧، بەهانەیەکی هێنایەوە بۆ کوشتنی قوربانیەکان وەک “دێکستەر” یانی تەنها تاوانبارەکان ئەکوژێت “سۆزانیەکان، دەسترێژی کارەکان، مناڵباز” و هەنێک شتی دیکە، بەڵام ئەمە بەهانە نییە بۆ کوشتن جیا لەوەش ژنەکەی و منداڵێکی بێتاوان چ تاوانێکیان هەیە؟! ئەوە تەواو جیاواز بوو کە بەڕاستی سەرم پێی سووڕما ئەوەبوو کە تاوانبارەکە بەپێی خۆی هات و خۆی ڕادەستکرد، کە سوور ئەیزانی چی دەکات و وەک بڵێی ئەوە تەنها ئەرکی بێت و ئەزانێت کە ئەمرێ و لایک گرنگ نییە، چوونکە دیار بوو لێکۆڵەرەکە لەو شارە نوێ بوون لەگەڵ ژنەکەیدا ئەوەی هەیبوو تەنها ژنەکەی بوو بۆیە کوشتنی تەنها کەسێک کە لە ژیانتا هەیە شتێک نییە کە بە ئاسانی قبوڵی بکەیت کەم کەس هەیە لەو باروودۆخەدا کەسەکە نەکوژێتەوە ئەگەر لە جێی ئەو بوویتایە بۆیە تاوانبارەکە ئەیزانی کە ئەمرێت ئەوەشی ئەویست، بەڕاستی وەسف ناکرێت تایبەت بوو شایەنی سەیکردنە و شایەنی ئەو پلەیەیە کە هەیەتی براد پیتی نازدار و مرۆگن فرییمانیش بەو ئاکتە جوانەیان بە تایبەت براد دوو ئەوەنە شتەکەیان زەخم کردبوو بەڕێی من باشترین فلیمی تاوانکارییە لە مێژوودا❤️‍🔥

1
پەسەند
پە
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

حەوت تاوانە سەرەکیەکە (چڵێسی -چاوبرسی-تەمبەڵی - شەهوەت-خۆبەزلزانی -حەسوودی -تووڕەیی) ئەمە حەوت تاوانە سەرەکییەکەی شاکاری سێڤن بوون کە بکوژێک لە ڕێی ئەم تاوانانەوە بووە یەکێک لە داواکراوترین بکوژەکان ،،، دوو لێکۆڵەر یەکیان گەنج و یەکیان بەتەمەن هەوڵدەدەن بۆ گرتنی ئەم بکوژە و لێگۆڵینەوە لە تاوانەکان دەکەن ،،، ئەمەیان سپۆیڵە ((( لەو حەوت تاوانە شەش تاوانی یەکەم بکوژەکە ئەنجامیدا کە هیچکام لە تاوانەکان نیشان نەدران ،، تاوانی شەشەم یاخود کوشتنی شەشەم ئەو تاوانە بوو کە هاوسەری لێکۆڵەرە گەنجەکە لەلایەن بکوژەکەوە دەکوژرێت ،،، لە کاتی دەستگیرکردنیدا بکوژەکە دەڵێت کە حەسوودی بە ژیانی لێکۆڵەرە گەنجەکە بردووە بۆیە هاوسەرەکەی کوشتووە ،، هەر بۆیە تاوانی شەشەم ناونراوە بە حەسوودی ،،،،،،،، تاوانی حەوتەم تاکە تاوان بوو کە لە فیلمەکە نیشان درا کاتێک لێکۆڵەرە گەنجەکە دەزانێت هاوسەرەکەی کوژراوە تۆڵە لە بکوژەکە دەکاتەوە و دەیکوژێت واتە تاوانی حەوتەم کوشتنی بکوژەکە بووە لە لایەن لێکۆڵەرەکەوە هەر بۆیە تاوانی حەوتەم بە توڕەیی ))))ناونراوە بە هۆی لێکۆڵەرەکەوە لە بکوژەکە

23
بەدڵبوونپەسەندخەمگینتووڕە
نه
6 ساڵ پێش ئێستا

فلمێك بوو كه‌ وایكرد ئه‌و گوومانی خۆت بكه‌ی وه‌ك لێكۆله‌ر هه‌له‌ت پێبكات به‌راستی وایكرد پێشبینیه‌كان جاوور وان نه‌كراو بن باشترین هه‌ست بزووێن

2
پەسەندبەدڵبوون
Ma
ساڵێک پێش ئێستا

Nawazaia 👍

کوردسەبتایتڵ لە دیسکۆرد

چالاک

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.

بەشداری کردن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026
Kurdsubtitle

گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026