مایکڵ، کوڕەکەی ڤیتۆ کۆرلیۆن، بڕیار دەدات ئیمپڕاتۆریەتی خێزانە تاوانبارەکەی فراوان بکات، ئەمەش لە کاتێکدا کە ڕێککەوتنێک دەبەستێت لەگەڵ هەیمان ڕۆث’ی مافیا
Bashtriny mezhu
نایاب بوو ، بەجدی ئەوە ئاشقی سینەما بێت ئەبێت بینەری بێت.
بێگوومان فیلمێک بەشی یەکەمی باشترینی مێژوو بێت ئەوە بەشی دووەمیشی یەکێکە لە باشترینەکان، لەم بەشەدا زیاتر جەخت لەسەر کارەکتەری "مایکڵ کۆرلیۆن" دەکاتەوە کە "ئالپاچینۆ"ـی نازدار بەرجەستەی دەکات، کەسێک چۆن لە مرۆڤێکی میهرەبان و زانست خواز و شیک پۆش و تێکەڵ بە خۆشەویستی دەگۆڕێت بۆ کەسێکی دڵ ڕەق و سەرۆکی یەکێک لە گەورەترین بنەماڵە مافیاییەکانی "نیو یۆڕک" و “ویلایەتە یەکگرتووەکان"ـیش بە گشتی، کەسێک ویستی دووربێت لە کاری کوشتن و خوێن ڕشتن بەڵام بە ناچاری بووە بکووژ، بووە سەرۆک خێزان، بەڵام کەسێک بوو شیاوی شوێنی خۆی بوو، بە گوێی ئامۆژگاریە نایابەکانی باوکی (ڤیتۆ کۆرلیۆن) کرد و وردە وردە و لەسەرخۆ توانی دووژمنەکانی لەناو ببات، وە دوای ئاگەدار کردنەوەی براکەی کە خیانەت لە خێزانەکە نەکات نەیتوانی بۆ دووەم جار لێی قبووڵ بکات بۆیە ئەویشی بە شێوەیەکی نادیار کوشت، هەرچەنە وا پێویست بوو کە زووتر بیکوشتایە بەڵام لەبەر ڕێزی دایکی ئەو کارەی نەکرد، دواتریش کە هاوسەرەکەی لێی جوودا بۆوە بۆ دووەم جار دەردی دووری چەشت، بەڵام حەقی بووە چوونکە بەڵێنەکانی نەبردە سەر، هەرچەنە ئەم جیابوونەوە وای لە "مایکڵ" کرد لە ڕقی زیاتر هەڵبگرێت بەڵام هیچ دەرەنجامێکی دیاری نەبوو.
باشترین🔥
ناياب💙
Best for ever
شتى وا نابيته وه