...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

هەوڵەکانی هەژارێک بەناوی هەریهار ڕای، بۆ ژیانێکی باشتر و ئارامتر لە بەنگال باس دەکات...

Pather Panchali (1955)

Bengali
125 خولەك
1955-08-26
imdb8.6
rotten tomatos98%
ژانەر دراما هندی
هەڵسەنگاندن دیاری نەكراو
بودجە دیاری نەكراوە
داهات 536 هەزار دۆلار
بەرهەمهێنان Government of West Bengal
دەرهێنەر Satyajit Ray
2,453
Pather Panchali kurdish poster
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

ساتیاجی ڕەی زۆر بە جوانی ژیانی خەڵکانی گوندنشینی سەردەمی خۆی بۆ بینەر دەگوازێتەوە، دیمەن بە دیمەنی پاثەر پەنچەلی زۆر نەرم و نیانە ئەگەر بینەر لە کەشێکی ئارام سەیری بکا ئەتوانێ چێژ لەو دیمەنە دووبارە و چاوەڕوان کراوانە وەرگرێ چونکە ئەو فیلمە باسی ژیانی خەڵکانێکە و نیشاندانی کلتور و شێوازی ژیانی خەڵکانی ئەو شوێن و ئەو سەردەمەیە زۆر بە واقعیانە بێ هیچ زیادەڕەویەک بەڵام تۆ لێرەدا لەو کەشە نەرم و خاو و ئارامەدا ئاشنای شێوازی ژیانکردن و کلتورێکی تر ئەبی ئەوەش ئەتوانین بڵێین گەشتێکە بێ ئەوەی پارەی تکت و پاسپۆڕت و شتی وای بوێ هەتتا ئەچیتە ناو ماڵەکان و خێزانەکان بۆیە پەلەکردن و ڕووداوی خێرا لەو جۆرە فیلمانە نابێ وە دڵنیابن کلتوری ئەوکاتی هیند زۆر زۆر جیاواز بووە وە دڵنیاتان دەکەمەوە ڕێز لە کاتی بینەر گیراوە دیمەنی زۆر زۆر درێژکراوەو و بێ مەبەستی نیە، پێموایە ئەمە کامڵترین و بەچێژترین فیلمی ڕۆتینیە واتا ئەو جۆرە فیلمانەی تەنها ڕۆتین نیشان ئەدەن وەک نەیکد ئایلاند و ڕۆما و طبیعت بی جان و ...هتد چونکە ئەو سێ فیلمەی وتم هەرسێکیم دیوە هەمووشیان دیمەنی ناپێویست و درێژکراوەی بێ مەبەستی زۆر زۆرە بە هیچ شێوەیەک ڕێزیان لە کاتی بینەر نەگرتووە، وە بەڕاستی لە ڕووی ئاکت و وێنەگرتن و ساوندتراک و گونجاندنی دەنگیش بە ڕای خۆم پاثەر پەنچەلی زۆر باشی هێناوە، تاکە شت کێشەم بێ لەگەڵ ئەو فیلمە تریلۆجیەکەیەکەیەتی کە باس لە ژیانی ئاپو ی کارەکتەری سەرەکی دەکات وە تەنها ئەو بەشەم بینیوە هیچ شتێک وا هانی نەدام بینەری بەشەکانی تریش بم ئەوە تاکە کێشەمە و تا ئێستاش هیچ خولقێکم نیە بینەریان بم

سێرڤەرەكان
کوردسەبتایتڵ
نینجا ستریم
یوو ئەپڵۆد
یوو ئەپڵۆد
ڤید مۆڵى
سێرڤەر (بێ ڕیکلام)
سێرڤەر
ئـۆپنڵۆد
ماى ستریم
ئەى بی سی
ستریم تەیپ
ستریم زێد
کڵاد ڤیدۆ
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
فیلمە هاوشێوەكان