(جەیمس بۆند) چێژ لە ژیانێکی تەبا دەکات لە «جەمەیکا» دوای بەجێهێشتنی سەربازی؛ هەرچۆنێک بێ، تەبایییەکەی کاڵ دەبێتەوە کاتێک هاوڕێیە کۆنەکەی لە «سی ئای ئەی» بە ناوی (فیڵیکس لایتەر)، بەدیار دەکەوێت و داوای یارمەتیی لێ دەکات بۆ ئەرکێك، کە ڕزگارکردنی زانایەکی ڕفێنراوە، ئەرکەکە زۆر مەترسیدارتر دەردەچێت لەوەی پێشبینی دەکرا؛ (بۆند) پەلکێشی شوێنی خراپەکارێکی پەنامەکی دەکات، کە تەکنەلۆجیایەکی نوێی مەترسیداری بە دەستە.