...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

پیاوێک بەخۆی و ئۆتۆمبیلەکەی بەدرێژای ڕۆژ بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت کە کۆتای بەژیانی بێنێت و لەژێر داری گیلاسێکدا بینێژێت، توشی چەندین کەس دەبێت ★ ئەم فیلمە زیاتر فەلسەفەیەکی قوڵە لەسەر ژیان ★ 

Taste of Cherry (1997)

Persian
99 خولەك
26 Nov 1997
imdb7.7
rotten tomatos84%
هەڵسەنگاندن دیاری نەكراو
بودجە دیاری نەكراوە
داهات دیاری نەكراوە
بەرهەمهێنان Kanoon
دەرهێنەر Abbas Kiarostami
2,645
Taste of Cherry kurdish poster
وەرگێڕان
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

"شتانێکی بچووک ئەکرێت کاریگەری گەورەیان هەبێت"، ئەمە مەبەست و پەیامی ئەساسی هەموو فیلمەکانی کیاڕۆستەمیە، یەکەمجار کە گەنجێکی کورد سەردەخات وا تێ ئەگەین کارەکتەری سەرەکی هاوڕەگەزخوازە یان کاتێک لە منداڵەکان نزیک دەبێتەوە وا تێ ئەگەین منداڵبازە بەڵام دواتر بۆمان دەرئەکەوێ کە نەخێر کیاڕۆستەمی ناردوومانی بۆ کەوەر و بەدیعی هەر بەڕاستی ئەیەوێت خۆی بکوژێت، نە کوڕە کوردەکە نە کوڕە ئاینیەکە هیچی وایان لە بەدیعی نەگۆڕی، بەڵام بەڵام پیاوێکی بە تەمەن ڕازی دەبێت بە داواکەی بەدیعی بەڵام گفتوگۆیەکی یەکجار جوان و گرنگ لە نێوان خۆیاندا دەکەن ئەگەر ئاستی تێگەشتنتان باش بێت لێم ناگرن ئەگەر بڵێم ئەمە کاریگەرترین گفتوگۆیە لە ژیانما لە فیلمێکا دیبێتم ، لێرە مەجال نیە هەموو دیالۆگەکان دانێم، ئێمە تا کۆتایش نازانین کێشە و خەمی بەدیعی چی بوون کە وای لێکرد بیر لە خۆکوژی بکاتەوە، نازانم بە دەقیقی کیاڕۆستەمی بەو ڕێگەیە ئەیوست چی بگەیەنێ بەڵام پێموابێ کێشەکە گرنگ نیە، تەنانەت تووێک کە ڕەنگە هیچ قیمەتێکی نەبێ گەر هەر بە ڕووکەش سەیری بکەین بەڵام ئەکرێت کاریگەری گەورە و زەبەلاح دروست بکات بەرامبەر گەورەترین کێشە بوەستێتەوە وەک چۆن پیاوە پیرەکەی لە خۆکوشتن پەشیمان کردبویەوە، ئینجا بەدیعی پێی ئەڵێ تۆ و خێزانەکەت تووتان خوارد هەموو شتێک باش بوو؟ ئەویش ئەڵێ ( نا باش نەبوو بەس فکرم گۆڕا، کاکە تۆ فکرت نەخۆشە)، وە ئایا بەدیعی خۆی کوشت یان نا ئەوە ناتوانین بە دەقیقی سەد لە سەد جواب بەینەوە، بەڵام پێموابێ لەبەر ئەوەی گۆڕەکە لە نزیک دارێکی گێلاس بوو بەدیعی گێلاسەکەی خواردووە و هەروەک پیاوە پیرەکە بەم شێوەیە لە خۆکوشتن پەشیمان بووەتەوە، وەک بیرم بێت لە ئەخیریشا سەیارەکەی بەدیعی دەبینین کە بۆ ماوەیەک وا بیر ئەکەینەوە بەدیعی خۆی نەکوشتووە بەڵام شەرت نیە ئەوەی سەیارەکە لێ ئەخوڕێت بەدیعی بێت بۆیە وەڵامی ئەم پرسیارە بە تەواوی نادرێتەوە

سێرڤەرەكان
کوردسەبتایتڵ
ئـۆپنڵۆد
سێرڤەری باش
ماى ستریم (بێ ڕیکلام)
ڤید تیڤی (بێ ڕیکلام)
مێکس درۆپ
ستریم زێد
کڵاد ڤیدۆ
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
فیلمە هاوشێوەكان