(هێڵم هامەرهاند) و خەڵکەکەی بەهۆی پەلامارێکی کتوپڕی (ووڵف)ـەوە، کە میرێکی دڵڕەق و بێبەزەیی “دەنلەندینگ”ـە، ناچار دەبن دوا بەرگری لە قەڵای دێرینی “هۆرنبێرگ” بکەن. (هێرا)، کچی (هێڵم)، خۆی لە بارودۆخێکی مەترسیداری بەردەوام دەبینێتەوە و پێویستە ڕابەرایەتی بەرەنگارییەك بکات لە دژی دوژمنێك کە تاکە ئامانجی وێرانکاری و لەناوبردنی تەواوی خاك و خەڵکەکەیەتی