شاعیری ڕوسی (ئاندرێ گۆرچاکۆڤ) هاوەڵی ئەکرا لەلایەن ڕێنیشاندەر و وەرگێڕ( ئیوجینیا)،کە گەشتی بۆ ئیتاڵیا کرد بۆ توێژینەوە لەسەر ژیانی داهێنەرێکی ڕوسی.لە شارۆچکەیەکی کۆنی ئاوی کانزایی (دۆمێنیکۆ)ی شێت ئەبینێت، ئەوەی کە پێشتر بۆ ماوەی حەوت ساڵ خۆی و خێزانەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا بەند کرد بۆ ئەوەی بیان پارێزێت لە ئەهریمەنەکانی جیهان. بە بینینی هەندێ ڕاستی قوڵ لە جوڵانەوەکانی دۆمێنیکۆدا، ئەندرێ نوقمی ئەو بوو. لە زنجیرەیەک خەوندا،سۆزی شاعیر بۆ وڵاتەکەی و بیرکردنی هاوسەرەکەی، وە هەستی دوودڵی نەفسیەکەی بەرامبەر (ئیوجینیا) و ئیتاڵیا، هەروەها هەستی خزمایەتی بۆ (دۆمێنیکۆ) لەناو خۆیدا بووە دووانە