" The Grey "
بەڕاستی سەرسامبووم بەم فیلمە جا من ئەمە دووەم جارمە سەیری ئەکەم جاری پێشوو زیاد لە دە یانزە ساڵ لەمەوپێش بوو لەگەڵ باوکم سەیرمکرد. ئەمە یەکێکە لەو جۆرە فیلمانەی کە بە فێڵی زیرەکانە ڕاتئەکێشێ و تێکەڵی ناو فیلمەکە ئەبیت یاعنی چرکە بە چرکە زیاتر حەز بە چیرۆکەکەی و دیمەنەکان و بینینی ڕۆڵگێڕانی ئەکتەرەکانە، لە هەر ڕوویەکەوە سەیری بکەیت بێوێنەیە و هاوشێوەی کەمە، بەتایبەت میوزیڪ کە من زۆۆرم بەدڵ بوو، وە بێگومان ووتەیەکی سەرنجڕاکێشی تیابوو:
...Once more into the fray
.Into the last good fight I'll ever know
...Live and die on this day
...Live and die on this day
من نمرەی تەواوی پێئەیەم شایەنی ئەزموونکردنە.