...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

کۆب، دزێکی شارەزا و بەتوانایە کە لەلایەن چەند کەسێکەوە داوای لێ دەکرێت کارێکی ئەستەم بکات، لە بەرامبەردا هەلی ئەوەی پێ دەدەن بگەڕێتەوە ژیانە کۆنەکەی

Inception (2010)

English,Japanese,French
148 خولەك
16 Jul 2010
imdb8.8
rotten tomatos87%
metacritic74%
هەڵسەنگاندن PG-13
گونجاو نییە بۆ منداڵی خوار تەمەن ١٣ ساڵ
بودجە 160 ملیۆن دۆلار
داهات 826 ملیۆن دۆلار
بەرهەمهێنان Legendary Entertainment
دەرهێنەر Christopher Nolan
44,344
Inception kurdish poster
ئەم فیلمە پلەی 13ـەمی هەیە لە ڕیزبەندی 250 باشترین فیلمەکانی مێژوو
تەكنیك
وەرگێڕان
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

فـیلمێـک نۆلان دەرهێنەری بێـت ئەبێت چۆن بێت بەڕاستی تا بلێی ناوەزەو تایبەت و لە رووی هەموو شتێـکەوەبەڵام ئەبێـت ئاوەش بزانیــن نۆلان لە زۆربەی فیلمەکانی پرسیاری زۆرو بیرکدنەوەی زۆر ئـاڵۆز بۆ بیـنەر جێ دەهێڵێـــت، یاخود دوو بۆ سێ جار بیـنەری بیـت ئەوا چێژێکی یەکجار تایبەتە ئەیات پێـت بەڵام هەر چۆنێـک بێت یەکێکە لە باشترینەکانی مێژوو.

بەڕاستی فیلمێکی تا بڵێیت ناوازە و خۆشە و شایەنی سەیرکردنە بەڵام وەک هەموومان دەزانین فیلمەکانی نۆلان شێوەیەکی تایبەتیان هەیە کە بریتییە لە ئاڵۆزی و پرسیار دروستکردن لەلای بینەر وە دەتوانین بڵێێن ئەم دووخاڵە زۆر بە ئاشکرا لەم فیلمەدا دەرکەوتووە. پێشنیار دەکەم کە هەرکەسێک بە لایەنی کەمەوە سێ جار بینەری ئەم فیلمە بێت بۆ تێگەیشتنێکی تەواو، بەڵام تا بڵێیت قسە لەسەر خۆشی فیلمەکە ناکرێت بەتاواوەتی یەکێکە لە هەرە نایابترین فیلمەکانی مێژوو

نۆڵان لە زۆربەی فیلمەکانی دیمەنی ناپێویستی ئێجگار زۆرە بەتایبەت ئینتەرستێڵار سەرو سەعاتێکی هەر زیادەیە، وەک جێسیکا شاستەین کە یەکێک بوو لە ئەکتەرەکانی ئینتەرستێڵار وتی ئەوەی ئینتەرستێڵار کردی گراڤیتی بە نیوەی کاتەکەی ئینتەرستێڵار کردی، یەعنی بینەر خۆی نەخەڵەتێنێ دایمەن نۆڵان شتەکان بێ مەبەست بێ هیچ گرنگیەک بێ ئامانج دیمەن زیاد دەکا و ڕێز لە کاتی بینەر ناگرێ، ئەگەر جوابی فانەکانی نۆڵانیش ئەوەیە شتەکان ئاڵۆز ئەکا چونکە ئەوە شێوازی تایبەت بەخۆیەتی ئەوە وانیە نۆڵان هیچ شێوازێکی تایبەت بەخۆی نیە بەڵام زۆربەی بینەران کە فڕیان بە فیزیا و خەون و کاتەوە نیە حەتمەن کە ئەو زانیارییە نوێیانە بەو شێوە سادەیە ئەبیستێ شتێکی سەرنجڕاکێش دەبێ، بۆ نموونە لە ئینتەرستێڵار سەعاتێک ئەچنە هەسارەیەک دێنەوە ئەڵێن چەندمان پێچوو کابراش ئەڵێ ئەو ڕەقەمە ئەوە ئەو شتەیە کە بینەر چێژی لێ وەرئەگرێ چونکە زانستی کات و بۆشایی شتێکی غەریبە ئەوەندەی لەسەر نەبیستووە تا ئەو شتەی لا ئاسایی بێت ئەوە یەک، یان لە ئینسێپشن ئەو هەموو هەرایە ئەکرێ هێشتا لەولا دە سانیە نەڕۆشتووە دیسان پێی سەیر ئەبێ چونکە زانیاری لەسەر زانستی خەون و کات نیە، وە لە تێنێتیش ئەو گەڕانەوە و شتە دیسان بە بابەتێکی زانستی چێژی بە بینەرەکانی دا و هەڵی خەڵەتاندن، ئەوە ئەو لەحزانەیە نۆڵان بینەرەکانی پێ ئەخەڵەتێنێ بە ڕێی زانستەکانەوە واتە ئەمە بەرهەمی ئەندێشە و خەیاڵی نۆڵان خۆی نیە ( با ئینسێپشن وەک نموونەیەک بهێنینەوە) بەڵکو بەهۆی فیلمی "پاپریکا"‍ی "ساتۆشی کۆن" ئیلهامێکی لێ وەرگرت و هات فکرەکەی بە زانستەوە بەستەوە بەدیاریکراوی زانستی خەون و کات واتە ئینسێپشن ئەتوانین وەک دێکۆمێنتاریەک سەیری کەین لەبارەی خەون و کات نەک وەک فیلمێکی سینەمایی، لەکاتێکدا ئاڵۆزی و مەزنیی پاپریکا هەڵقوڵاوی خەیاڵ و ئەندێشەی ساتۆشی کۆنی مەزنە واتا پاپریکا ئاڵۆزیەکەی بەبۆنەی زانستەوە نیە یان بڵێم بەهۆی بێ ئاگایی و کەمزانی بینەرەوە نیە لەسەر زانستی خەون، بڕۆ زانایەک بێنە لەگەڵ تۆ هیچ جیاوازیان نیە پاپریکا بۆ هەردووکتان ئاڵۆزە چونکە شتەکە ئەندێشەی ساتۆشی کۆنە بەڵام ئینسێپشن زانایەکە هەر تەقەی سەری دێ تۆش وا دەمت کراوەتەوە و واقت وڕماوە براڕۆ ئەم نۆڵانە چ زەخمە لەکاتێکدا نۆڵان بەس زانستت بۆ عەڕز ئەکا نەک فکر و ئەندێشەی خۆی، بەڵێ ئینسێپشن بۆ منیش چێژی هەبوو بەڵام جگە لەو زانیاریانەی کە ئەوکاتی بۆمن نوێ بوون وە نواندن باقی فیلمەکە هیچی وا نیە و کات و دیمەنی زیاد و ناپێویستی زۆرە، ئەو فیلمانەی نۆڵان بیدە بەدەست زانایەک هەر ئەوەت بۆ دروست ئەکاتەوە و پێت ئەگەیەنێ ڕەنگە بە کاتێکی زۆر کەمتریش لەبەر ئەوەی دیسان ئەیڵێمەوە نۆڵان سوودی لە کەمزانی بینەر لەبارەی زانست وەرگرتووە و فریویانی داوە

ئایا دەکرێت ڕۆژێک خەونەکانمان کۆنتڕۆڵ بکەین؟ بیرکردنەوە لێی ئەستەمە، بەڵام ئەگەر ڕۆژێک بتوانین چی دەبێت؟ ئایا شتێکی باش دەبێت یان خراپ؟ (کریستۆفەر نۆڵان) زۆر بەجوانی وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە و بە نووسینەوەی سیناریۆیەکی تێکەڵ و کاریگەر پەیامی خۆی دەربارەی خەون دەگەیەنێت، وە میوزیک و سینەماتۆگرافییەکەی ناوازەیە بینەر تێکەڵ بە چیرۆکەکە دەکات، هەروەها نواندن لەم فیلمەدا جوانە و بەپێی پێویست ئەکتەران کاری خۆیان ئەنجامداوە، بەڵام دەکرا جوانتر گرنگی بە بنیاتنانی کارەکتەرەکان بدرایە تا لە هزری بینەر بمانایەتەوە ئەوکات فیلمێکی تەواو بێ کێشە دەبوو

بەڕایستی فیلمێکی نایابەو شایەنی سەیر کردنە بەڕای من دوای تایتانیک و پیکی بڵایندەر ئەم فیلمە باشترینی (کیلیان مورفی و لیۆناردۆ دیکاپریۆە

بەڕاستی فکرەیەکی یەکجار جوانی هەبوو، شایەنی ئەو ڕەیتینگەیە، لە دوای "The Prestige" خۆیەتی.👏

فیلمێکی جوانە ، یەکێکە لە بەرهەمەکانی نۆڵان وەک هەمیشه کارێکی جوانی کردووە

بەراستی فیلمە ، پەشیمان نابیتەوە لە سەیرکردنی 👏

هیوادارم هه‌موو كه‌سێك سه‌یری بكات , 🔥🔥❤️

ئەگەر ئەتەوێت لێی تێبگەیت و چێژی لێ وەر گری، بە ووردی ئاگاداری ڕووداوەکان بەو بە تەنهاش سەیری کە، چونکە ئەمە فیلمی نۆڵانە، تەرکیزی ئەوێ

سێرڤەرەكان
کوردسەبتایتڵ
سێرڤەر (بێ ڕیکلام)
سێرڤەر
سێرڤەر
ماى ستریم
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
دابەزاندن
فیلمە هاوشێوەكان