Higurashi no Naku Koro ni: Onikakushi-hen cover

Higurashi no Naku Koro ni: Onikakushi-hen

2,222
ڕەیتین:8.1My Anime List
بەرواری بڵاوکردنەوە:2005-03-24
دۆخ:تەواوبووە
نوسەر:ڕیوکیشی٠٧ (Ryukishi07)
ئارتیست:کارین سوزوراگی (Karin Suzuragi)
ئاراستەی خوێندنەوە :ڕاست بۆ چەپ
ژانەرەکان:
دراما
ترسناك
نهێنی
دەروونی
سایکۆلۆژی
سەروسروشتی
مانگا
کورتەی مانگا

لە هاوینی ساڵی ١٩٨٣، «کەیچی مایبارا» دەگوازرێتەوە بۆ گوندێکی بچووک و هێمن بە ناوی «هینامیزاوا». لەوێ بە خێرایی دەبێتە هاوڕێی چەند کچێکی هاوپۆلی بە ناوەکانی ڕێنا، میۆن، ساتۆکۆ، و ڕیکا، و ژیانێکی ئارام و پڕ لە یاری و خۆشی دەست پێ دەکات. بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی فیستیڤاڵی ساڵانەی «واتاناگاشی»، کەیچی بە ڕێکەوت بە مێژووی تاریکی گوندەکە دەزانێت؛ لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا لە هەمان شەوی فیستیڤاڵدا کەسێک دەکوژرێت و کەسێکی تر بێسەروشوێن دەبێت بەهۆی نەفرەتی خوداوەندی گوندەکە «ئۆیۆشیرۆ-ساما». کاتێک کەیچی هەوڵ دەدات راستییەکان لە هاوڕێکانی بپرسێت، هەڵسوکەوتیان بە تەواوی دەگۆڕێت و گومان و ترس باڵ بەسەر ژیانیدا دەکێشێت تا ئەو ڕادەیەی ئیتر نازانێت کێ ڕاست دەکات و کێ لە پشتی پەردەوە پیلانی کوشتنی دەگێڕێت.

وەرگێڕان:
لکێنەر:
سپیکەرەوە:
بەرگ:
پێداچوونەوەکان
مح
2 مانگ پێش ئێستا

مانگای هیگوراشی بەرهەمێکی دانسقە و ناوازەی ژانەری ترسناک و ترسی دەروونییە، زۆر لەمێژە ئەم بەرهەمە پشتگوێخراوە لەلایەن زۆرێک لە هەوادارانی ژانرای لەم جۆرەوە، سەرەڕای ئەوەی گەر کۆنی بەرهەمەکە هۆکار بێت، ئەوە بەدڵنیاییەوە خوێندنەوەی ئەم بەرهەمە زیاتر لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر بازدەدات تاکوو تۆی خوێنەر ئاشنای بیت، ئەم بەرهەمە پرۆژەکانی تاکوو هەنووکە ڕانەگیراوە و زنجیرە ئەنیمێیەکەی تەواوکراوی هەیە کە لەبنەڕەتدا لە ڤیجواڵ نۆڤڵ وەرگیراوە، دواتر کراوە بە مانگا و وەرگێڕانی کوردی بۆ کراوە... سەبارەت بە نوسەری ئەم بەرهەمە کە لەوەیە نەزانراو بێت بۆ زۆرێک نوسەری بەرهەمەکانی سایڵەنت هێڵ و سایڵەنت هێڵ ئیف بووە، زۆر بەرهەمی هەیە، کارە ئەدەبیەکانی لەژێر زنجیرەی when the cry بڵاو ئەکاتەوە. بیخوێننەوە بەپێی ریزبەندی بەش.

2
بەدڵبوون
ei
2 مانگ پێش ئێستا

نایاب

1
پەسەند
خوێندنەوە
بینین بە شێوەی لیست
کاتی دانان
بەشی یەكەمی چیرۆكەكەیە ئەم بەرهەمە لە هەشت بەش پێكهاتووە و تەواو كراوە،پێك هاتووە لە زنجیرە بەشێك Higurashi no Naku Koro ni: Onikakushi-hen بەشی یەكەمە و لە پێشدا دەبێ بخوێندرێتەوە
بلاویبکەرەوە

کوردسەبتایتڵ لە دیسکۆرد

چالاک

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.

بەشداری کردن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026
Kurdsubtitle

گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026