چێرنۆبڵ

Chernobyl

388,987
70 خولەک
English
9.4

چیرۆکی زنجیرەکە لەڕووداوی ڕاستەقینەوە وەرگیراوەلە 1986 تەقینەوەیەک لە ووێستگەی ناوەکی چێرنۆبڵ لە یەکێتی سۆڤیەت ڕوودەدا و دەبێتە یەکێک لەخراپترین ئەوکارەساتەنەی دەسکردی مرۆڤ بوون

ژمارەی وەرزەکان:1
ژمارەی ئەڵقەکان:5
بودجە:دیاری نەکراوە
بەرواری بڵاوکردنەوە:2019-05-06
داهات:دیاری نەکراوە
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:HBO
ئەپلیکەیشنی مەعرەز ئێستا بەردەستە
پێداچوونەوەکان
ئاوات
11 رۆژ پێش ئێستا

لەهەموو ڕویەکەوە فیلمێکی باشە 🤍

Alice
27 رۆژ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

"نرخی درۆ... چیه؟" ئەم پرسیارە ڕاستەوخۆیە، وەک دەستێکی سارد کە دەمانباتە ناو دۆخی ترسناکی چێرنۆبیل—نەک تەنیا وەک بەڵگەیەکی مێژوویی، بەڵکو ئاماژەیەکی ڕەقانە بۆ ئەوەی چۆن خۆپەرستي، نهێنيكاری، و ڕەتکردنەوەی ڕاستی دەتوانن گەلێکی تەواو بەرەو ناڕێکی بکێشن. هێزی ئەم زنجیرەیە لە ئەو ڕاستییە بێکەم و کەمەیە کە بە تۆپڵ دەیکوژێتە ناخت. جۆهان رێنک (دەرهێنەر) و کرەیگ مازین (نووسەر) هیچ ڕێگەیەک نادەن تا کارەساتەکەی ساڵی ١٩٨٦ وەک "ڕابردوویەکی دوور" پیشان بدرێت. هەموو وردەکارییەک—لە دەنگە خفهکەرەکانی ناو راکتۆرەوە تا موسیقا خۆشکوژەکەی هیلدور گودنادۆتیر—وامان لێدەکات بەتەواوی هەست بە ئەو ترسە، شۆکە، و قوربانییە بکەین کە دوای تەقینەوەکە ڕوویدا. ئەکتەرەکان تەنیا "ڕۆڵ" ناگرن—ئەوان بارە گەورەکەی مێژوو لە شان دەگرن: جێرێد هاریس (وەک ڤالێری لێگاسۆڤ): زانایەکی ڕاستگۆ کە لە نێوان ڕاستی و سیاسەتدا دەشڕێت. ستێلان سکارسگارد (وەک بۆریس شچێربینا): بەڕێزەکە کە لە بیرۆکراتێکی دەستەڵاتدارەوە دەگۆڕێت بۆ پاڵەوانێکی نەناسراو. ئێمیلی واتسۆن (وەک ئولانا خومیوک): ژنە زانایەکە کە بەرگری لە ڕاستی دەکات، ئەگەرچی تەنانەت حکومەت خۆی ڕەتی بکاتەوە. پەندێکی کوردی کە لە زنجیرەکەدا دەڵێ: "دروو... گەورەترین تاوانی مرۆڤە." چێرنۆبیل تەنیا ڕیاکتۆرێکی تەقیەوە نییە—تەقینەوەی ڕاستی بوو. ئەو کاتەی حکومەت بڕیاری شاردنەوەی ڕاستی دەدات، خەڵک بەبێ ئاگاداری دەمرن. بینینی ئەم زنجیرەیە ئاسوودە نییە... بەڵام پێویستە. ڕێزی هەموو ئەو قوربانییانە دەگرێت کە ڕووبەڕووی دروو و مردن بوونەوە. پێوان: ★★★★★ (٥/٥) کۆتایی: کۆمەڵێک وانەی مێژوویی کە پێمان دەڵێت: "ڕاستی شتێک نییە بەرەنگاری بکرێتەوە—ڕاستی پێویستی بە باسکردن نییە، تەنیا پێویستی بە باوەڕکردن هەیە."

لەنیا
1 مانگ پێش ئێستا

نایاب .هەستبەوە ناکەیت کە سەیری زنجیرەیەک ئەکەیت هەست دەکەیت لە ناو واقعی ڕوداوەکانی زۆر بە جوانی بەرهەم هێنراوە..

A.M
2 مانگ پێش ئێستا

١٠ جار دوبارەم کردەوە بەڕاستی شایەنی سێر کردنە

ئاری هیوا
2 مانگ پێش ئێستا

!باجی درۆ چییە؟

یوڤال
2 مانگ پێش ئێستا

تەنیا ئەتوانم بڵێم ئەمە شاکارە و هیچی تر. ئێستاش تەنها ئەپرسم ، باجی درۆکردن چییە ؟

بەڵێن🖤.
3 مانگ پێش ئێستا

کورت و پوخت بوو زۆر بە جوانی باسی ڕوداوەکان کرا و لە ڕووی زانستیشەوە هەروا.

balen
4 مانگ پێش ئێستا

کورت و پوخت و جوان

hi
8 مانگ پێش ئێستا

درۆکان دروست کراون بەڵام راستیەکان بونیان هەیە گەر بە درۆکردنیش بشار درێتەوە ئەوا بەهەر جۆرێک بێت راستیەکان دەمێننەوە ئاشکرا دەبن

یــوســف عــەلــی
ساڵێک پێش ئێستا

ناوازە و چێژبەخش.بۆ دووەم جارە سەیری ئەم زنجیرە تایبەتە بکەم ئەم زنجیرە هەتا کۆن تربێت تایبەت ترئەبێت کاتێک بۆیەکەم جار سەیرم نزیکەی سێ ساڵ بەر لە ئێستا هیچ ـی لێ تێنەئەگەشتم لێ بەڵام ئێستا زۆر بەباشی لێی تێدەگەم، مەبەستم ئەوەیە ئەگەر لە فلیمێک یان زنجیرەیەک تێنەگەشتی ئەوە پێویستە دوو بۆ سێ جار سەیری بکەی.بەنمونە ئەگەر سەیری فلیمێکی یان زنجیرەیەکی ئاڵۆز بکەیت و لێی تێنەگەشتی ئەوە پێویستە چەن جارێک سەیری بکەیت منیش وام لێهات هەر چەنە زنجیرەکە زۆر ئاڵۆز نیە بەڵام بەشی پێویست ئاڵۆزە................... ئەم زنجیرە لەگەڵ ئەوەی ئەڵقەی کەمە و کورتە بەڵام ئەڵقەکانی درێژە، ڕاستە کەوا زنجیرەیەکی کورتە بەڵام بیربکەنەوە کەوا زنجیرەیەکی درێژ بوایە تەنانەت ئەگەر یەکە ئەڵقەش درێژ تر بوایە چۆن ئەبو.لەوانەیەناخۆش بوایە وە لەوانەیە زۆرخۆشتر بوایە بەڵام زنجیرەکە کورتە وە چێژبەخش، وە هەر کورتی ئەم زنجیرەیە کەوا زنجیرەکەی خۆش کردوە.بۆیە خۆشترین کورتە زنجیرە تاکو ئێستا سەیرم کردبێت وە تۆپ 12 لەباشترین زنجیرەکانم لەدوای زنجیرەی "Band of brothers. لەکۆتای دەستان خۆشبێت و ماندوو نەبن💙🔥

بڕیاردەر
ساڵێک پێش ئێستا

چۆن وەسفی بکەم ؟ خۆشم نازانم مرۆڤ لە کۆتایی زنجیرەکەدا تەنها تێڕامانی لەوە بۆ دەمێنێتەوە کە لەخۆی بپرسێت باجی درۆ چییە ؟ ئەگەر سەیری چێرنۆبڵت نەکردووە چاوەڕوان مەبە تەنها سەیربکە و چێژ وەربگرە لە چرکە بە چرکەی ئەوشتانەی ڕوودەدەن بە دیقەتەوە سەیرکە و هەموو خۆت ببەرە ناو ئەم زنجیرەیەوە ئەمە مێژووە کە هەڵەیەکی مەزنی مرۆڤایەتیمان نیشاندەدات لەپاڵ جەنگی جیهانی یەکەم و دووهەمدا چێرنۆبڵ کارەساتێکی دیاری دیکەیە کە مرۆڤاییەتی بەسەر خۆیدا هێناوە لەو سەدەیەدا ، لەکۆتایدا منیش لێتان دەپرسم باجی درۆ چییە ؟

Da
2 ساڵ پێش ئێستا

نایابە

پـــارێـــز
2 ساڵ پێش ئێستا

زنجیرەیەکی شاز . بەتایبەت باسی کاریگەریەکانی (ڕاستی) و (درۆ) کە چی بەسەر مرۆڤایەتی دەهێنێ .

bw
2 ساڵ پێش ئێستا

best seris 🔥

سیهان
2 ساڵ پێش ئێستا

نایابە

محمد
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

کارەستێکی مێژویی و لەیادنەکراو ئەگێڕێتەوە ڕێک واهەست ئەکەیت لەناو ڕوداوەکانەوە وێنەی فیلمەکە گیراوە واقعی و نایاب ، شایەنی بینینە هەر درۆیەک کە ئەیکەین قەرزاری ڕاستییەکان دەبین .

7ama russi
2 ساڵ پێش ئێستا

👌✨

Hemn Habib
3 ساڵ پێش ئێستا

یەکێک لە خۆشترین زنجیرە فیلمەکان ❤️

ها
3 ساڵ پێش ئێستا

تایبەت .🖤🥀

ژیکاڵ یادگار
3 ساڵ پێش ئێستا

بــاشــتــریــن❤️‍🔥

ئاوێر حەسەن
3 ساڵ پێش ئێستا

ئسلوبی گێڕانەوەی چیرۆک چەندە چێژبەخشە، واقیعی گێڕانەوەکە پتر چێژبەخشە، لەھەموو ڕوویەکەوە ھەست بە ڕاست و درووستی چیرۆکەکە دەکەیت.. گرینگترین بابەتی زنجیرەکەش ئەوەیە؛ مرۆڤ تا چەند دەیەوێت ڕاستییەکان بزانێ؟ و تا چەند دەیەوێ لە ڕاستییەکان ڕابکات؟! نایاب بوو..

بـــەڵــێــن
4 ساڵ پێش ئێستا

باشترین کورتە زنجیرە💜

Our die
4 ساڵ پێش ئێستا

باشترین

d4dyar
4 ساڵ پێش ئێستا

Dastan xosh 🔥 Yakik la shaztrin znjirakan

دیلان عوسمان
5 ساڵ پێش ئێستا

باشترین کورتە زنجیرەیە

محمد مولود
5 ساڵ پێش ئێستا

زنجیره‌یه‌كه‌ من وام تێ ده‌ڕوانی ئه‌گه‌ر باسی پێش ڕووداوه‌كه‌ بكات به‌ڵام له‌ كاتی ڕوودان و دوای ڕوودا باس ده‌كات باسی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوه‌كه‌ش چیه‌ چێی له‌ پشت بووه‌ به‌ڵام فیلمه‌كه‌ به‌چێژه‌ ڕووداوه‌كانی له‌ ڕووی زانستیه‌وه‌ باش ڕوونكردۆته‌وه‌ ده‌ستان خۆش

وەرز و ئەڵقەکان
1 وەرز
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025