بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
ڕوداوەکانی زۆر چاوەڕوان نەکراو بوون بۆ کەسێ خیانەت نەزانێ بەڵام ئەبێ بزانی کەس ئامادە نیەە خۆی بکاتە قوربانی بۆ تۆ بە گشتی فیلمێکی چێژ بەخش بوو

ماوەیەکی زۆر دەبێ فیلمی وام نەبینیوە ، تەبعەن ئەمە زیاترە لە فیلمێک چونکە بەجۆرێک باس لە چەندین کۆبونەوەی نهێنی کەسە بەناوبانگەکان دەکات کە تێیدا چەندین کاری نابەجێ و پیس ئەنجام دەدەن ، تۆم کروز بۆ ئەم ڕۆڵانە زۆر گونجاوە ، بەجۆرێک فیلمەکەی بەچێژتر کردبوو بەڵام بەداخەوە دیمەنی نەشیاوی زۆر بوو ، ئەوەش لە باشی فیلمەکە کەم ناکاتەوە، دەستان خۆش بۆ ژێرنووسکردنی هەر بمێنن

زۆر زۆر خۆشبوو خۆزگە تەواو نەئەبوو😭💖، بەس داخی ئەوەم لێیەت ئون گیۆل ئەو هەموو هەوڵەی دا بۆ ئەوەی یی چان بپارێزێ و توشی ڕووداوەکە نەبێ کەچی ئاخریەکەی هەر توشبوو 💔

Wow Wow هێشتا چێژی خۆی لە دەست نەداوە کاتێک منال بووم لەگەڵ باوکم سێرم ئەکرد ئەو نمایشەی ڕۆما و برایان زۆر سەرسامی کردم بەتەواوی چێژم لە سەرکێشی ابینی بە ئۆتۆمبێل بس لەبەر اوە من خۆزگەم اخواست کور بومایە 😂 دووبارە نایاب تایبەت چێژبەخش وەک بەشی یەکەم زۆر شاز بوو Paul Walker و Tyrese Gibson ڕۆڵێکی نایابیان هەبوو

بەڕاستی زنجیرەیەکەی زۆر تایبەت بوو نازانم چۆن وەسفی بکەم لە خۆشی زنجیرەکە بەس کۆتایی ڕعمی بە بینەر نەکرد زۆر ناحۆش بوو بەڕاستی بەداخەوە زۆر خۆش ئەبوو کڵاوسیش لەناو زنجیرەی legacies هەبوایە، دواتریش دەستی یەکە بە یەکەی ستافی کوردسپتاتڵ خۆش بێ بۆ ئەو کارە جوانەی کردیان❤❤

زۆر خۆشبوو بەجدی بەڵام توشی دڵەڕاوکێ دەبیت لە هەندێک شوێن بەڵام بەجدی خۆش و ترسناک بوو🖤 13/6/2025💥

زۆر چێژم لێی بینی من ئاشقی پێشبرکێ و سەرکێشیم ئەم فیلمە شایەنی ئەوەیە کاتی بۆ تەرخان بکەی زۆر نایاب بوو بەتایبەت کاتی پێشبڕکێکان زۆر زۆر نایاب بوو Paul Walker 💔

ئەم جۆرە فیلمانە بەڕاستی هەستی مرۆڤ دەڕوشێنن بەڵام بەڕاستی پێویستە بیبینن.

بەڕاست تایبەتە شایەنی بینینە وە هیوادارم بە زووترین کات زنجیرەکانی تریش دا بنرێت

فیلمێكی ناوازە، چیرۆكێكی زۆر باش، وە ڕاندیپ وەكو خراپەكارێك ڕۆڵەكەی زۆر جوان گێڕاوە، وە كردارە ئاكشنەكانی سەنیش لەولاوە بوەستێ، دەستان ساغ

“بەبێ خۆشەویستی” ئەو هەستەی ئافرەتەکان ئەیزانن دەربارەی خۆیان ئەزانن مێهرەبانی ئەوان ئەکرێ وابکا بەردیش گوڵ بگرێ..فلمێکی جوان بوو بەڵام هەموو کەس حەزی پێناکات بەڵام ناوازە بوو.

