خوایە چەنە تایبەتە🎀 دوو ئەوەنەیتر کە تایبەتی کردوە هەستەکەم dark romance'یە 💕

شایەنی سەیرکردنە ، ڕۆڵبینینی ئاماندا پێرفێکت بوو ، تەنیا مایکڵ ئەکرا ڕۆڵی زیاتر بوایە و کۆتاییەکەشی خاوتر بوایە ، سوپاس بۆ برایانی وەرگێڕیش

کارەکتەرە سەرەکیەکە کەسێکی ئاسایی بوو وەک هەر یەکێکمان کە بڕوای وابوو ئەتوانێت لە مەترسی ڕابکات و بباتەوە و خۆی پێ زیرەک بوو! پیاوکوژەکە/خراپەکارەکە خودی قەدەر بوو و بەو دراوە ئاسنە بڕیار لەسەر ژیانی کەسەکان دەدرا شەریفە/پۆلیسەکەش تەواوی فیلمەکە لەسەر ئەو بوو و نیشانی ئەداین کەسانی بەتەمەن چۆن لە دونیای مۆدێرن ئەڕوانن و بێزارن لە هیچ شتێکی تێ ناگەن و بێ مانایە بۆیان و کۆتا دیمەنیش (باسی خەونەکەی) هەمان شت کە هێشتا هیوای ماوە بەڵام هەست دەکات ئەو پەیوەستە بە دونیای پێش مۆدێرن و سەردەمی خۆی.. وە زائیدەن مردنی کارەکتەرە سەرەکیەکەش فیلمەکە پێمانی نیشان نەدا چۆن بوو چونکە لە ژیانی ڕاستی مردنێکی دراماتیکیمان نابێت ، فیلمێکی تەواو واقعیانە و پڕ مانا 👏🏾

چێژم زۆۆۆر لێ بینی چونکە خۆم ئاشقی بابەتی تەکنەلۆژیاو گەردوونناسیم ئەگەر تۆش کەسێکی ئاشقی ئەوو دوو چەمکەیت سەیری بکە بە ڕاستی چێژی لێ دەبینیت بەڵام پێشنیاری ناکەم بۆ کەسێک کە حەزی لەو دوو چەمکە نەبێت


ئەم فلیمە ئالۆز بوو بەتایبەت کۆتایەکەی چونکە من وا هەستم دەکرد دوای چارەسەرکردی کێشەکە کەهۆکاری ئەوەیە ڕۆژەکە دووبارە بێتەوە ڕۆژی دواتر دێت بەڵام ئەوە دەربارەی ڕۆژ دووبارەبونەوە یان کێشە چارەسەرکردن نەبوو لەڕوانگەی من سام مرد لەکاتی ڕووداوەکە و ئەوەی زیندوو بۆیەوە دەتوانین بڵێن دەرفەتێک لەلایەن هێزێکی سەرسروشتی نەک دەرفەت بۆ ئەوەی ڕەفتار چاک بکات و ژیانی چاک بکات بەڵکو بۆ ئەوەی کە ڕەفتارەکانی ببینی شتگەلێک کەئێمە لەژیانی ڕۆژانەمان ئەیکەین و بەشتێکی سادە ئەبینن بەڵام سەرنج نایەین چ کاریگەریەکی هەیە و تراژدیایی ئەو فلیمە لەویا بوو کەهەموو شتەکان ڕویان یاوە و ئیتر درەنگە تا چاک بکرێ و هەروەها شتێکی دیکە لای من جێی سەرنج بوو سام دەچێتە بەرلۆریەکە و دەمرێت ویژدانی ئاسودە دەبێت لەکۆتایدا ئیتر هۆکارێک نیە تا ڕۆژەکانی دووبارە بێتەوە دەتوانین بڵێن رۆحی ئاسودە دەبێ کەشوهەواوە فیلمەکە زۆر تایبەتە. ڤایب و بینینەکان پێشنیاریی دەکەم زۆرر خۆش و تایبەت لەپایزا سەیریبکەی ئەونەی تر تایبەتە

ئەم فیلمە زۆر سادە و جوانە و پەیامێکی پڕ هەست و سۆز لەخۆ ئەگرێت جا ئەم جۆرە فیلمانە بۆ کاتێک خۆشە کە سەیری فیلمە ئاڵۆزەکانت کردبێت و ئینجا دوای ماوەیەکی زۆر سەیری شتێکی سادە و جوانی وەکو ئەمە بکەیت


ڕاستی گەر کاتت هەبێت بەیەکجار سەیری هەمووی بکەیت خۆشە بەڵام چیرۆکەکەی زۆر بەهێز و سەرنجڕاکێش نەبوو

خۆش بوو لەڕووی چیرۆکەوە و لەڕووی ڕۆڵگێڕانی ئافرەتەکانیشەوە...من زۆر سەرسامی پشتگیری کردنی هەردوو ئافرەتەکە بووم بۆ یەکتر چونکە یەکێکیان زۆر زیرەک بوو ئەویتریان زۆر ئازا و بوێر بوو بەڵام یەک ڕەخنەم هەیە ئەوەیە کە ڕووداوەکانی سەرەتا زۆر خاو و هێواش بوون لەکاتێکا ڕووداوەکانی کۆتایی زۆر کورت بوون و خۆشتر ئەبوو درێژ تر بووایە

تایبەت بوو هەرچەنە زۆر بینەری ئەنیمەیشن نابم بەڵام کە باسی ئەهریمەن بکات لە خۆیەوە چیرۆکەکەی تایبەتە، ئەوەی تایبەت تری کردبوو بێگومان گۆرانیەکانیان بوو شاز بوو، جا بەڕاستی گرافیک و پێشکەوتنی ئەنیمەیشنم لەم فلیما بەدی کرد زۆر شتی جوانی تێدابوو، شایەنی سەیرکردنە دەستان خۆشبێت بۆ وەرگێران


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026