بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
وایی زۆر خۆشبوو،هەرووها وەکی هەموو جارەک چاوەڕێی ئەو کۆتاییە نەبووم و چاوەڕێ بووم بەڕێز مراوی دان بە خۆشەویستی دا بنێ لۆ باڵندەی باشووری بەس نەبوو بەداخەوە😔💔،،وە خەفەتەکەم ئەوەیە لۆ هەمووان بوومە بەڕێز مراوی بەس کەس لۆم نەبووە باڵندەی باشووری،،بەختم نییە چبکەم؟؟🗿🎀 وە دەستی خاتوو گوڵانی خۆشبی ڕەبی دەستی گوڵ بگری وەکی ناوەکەی خۆی🫰🏿🎀


پێویستە دایک و باوکانیش بیبینن نەک تەنها منداڵان وانەی زۆری تێدایە جگە لە چێژەکەی ئەگەر منداڵێک گرینگی پێنەدرێت دەچیتە لای ئەو کەسەی کە گرینگی پێدەدات لە هەمان کاتدا منداڵەکە هەوڵی ڕزگارکردنی دایک و باوکی دەدا بۆ هەموو تەمەنێک بەسودە کارتۆنەکە ئەم وانانەی تێدایە، بەڵام چیرۆکی ڕاستەقینەی پشت ئەم فیلم کارتۆنە: بەڵام چیرۆکە ڕەسەنەکە لە باسێکی کۆنی شاری هامپشایر هاتووە: ناوچەی هامپشایر، لە بەریتانیا. چیرۆکەکە دەڵێت لە جەرگەی شاری هامپشایر پیرەژنێک لەگەڵ نەوە تازە لەدایکبووەکەیدا دەژیا. کوڕ و بووکەکەی لە ئاگرێکی ترسناکدا گیانیان لەدەستدابوو و کچە بچووکەکەش بە موعجیزەیەک ڕزگاری بووبوو. کات تێپەڕی و کچەکە هەرگیز نەبینرا بچێتە دەرەوە بۆ یاریکردن. داپیرەی بە قفڵەوە هێشتبوویەوە و نەیدەهێشت کەس لە ماڵەکە نزیک بێتەوە، بۆیە نازناوی 'دایکە خراپەکە'ی لێنرا. ئەوەندە نهێنی کنجکاوی چەند منداڵێکی گوندەکەی وروژاند کە لە تەحەدای ئازایەتیدا بڕیاریان دا تا شەو چاوەڕێ بکەن تا بچنە ناو کۆشکەکە و چاویان بەو کچە نهێنییە بکەوێت. بەڵام کاتێک چوونە ژوورەوە هیچ ئاماژەیەکیان نەدۆزیەوە کە کچێک لەوێ دەژی، نە جل و بەرگ و نە یاری، تەنها شتێکیان دۆزیەوە خەستەخانە بوو. لەناوەوە تەرمی منداڵێکی ساوایان دۆزیەوە کە نزیکە بە تەواوی سووتاوە، دوگمەی لەو شوێنەی کە پێویستە چاوەکانی لێی بڕوات و درزەکانی لەو شوێنەی کە پێشتر دەمی دەبوو. پاشان ڕاستیەکەیان زانی: کچەکە هەرگیز لە ئاگرەکە ڕزگاری نەبووە، تاکە شتێک کە پیرەژنەکە توانیبووی چاکی بکاتەوە جەستەی بوو کە وەک ئەوەی هێشتا لە ژیاندا بێت پێیەوە چەسپاوە. منداڵەکان بە ترسەوە لە ماڵەکە هەڵاتن و ئەوەی بینیویانە بە دایک و باوکیان گوت. لە کۆتاییدا پیرەژنەکە لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی ڕاگیرا و تا ڕۆژی مردنی لەوێ مایەوە.

تاڕادەیەک باشبوو ئەکرا باشتربێت کۆتاییەکەی زۆر شۆککەر نەبوو شتێکی چاوەڕوان کراوبوو🙂🌸

بەڕاستی تایبەت بوو شایەنی ئەوەیە کە سیر بکرێت ❤
