بەڕاستی دەستخۆشی بۆ ستافی ئەم درامایە دەکەم، چونکە ماوەیەکی زۆر بوو درامایەکی وا بەهێزم نەبینیبوو کە بەو شێوەیە ڕامبکێشێتە ناو کەشەکەیەوە. یەکەم شت کە سەرنجی ڕاکێشام، شێوازی نواندن و جوڵەی زۆمبییەکان بوو، زۆر ترسناک و ڕاستی دەردەکەوتن، بەتایبەت ئەو دەنگانەی لە کاتی گۆڕانیاندا دروستیان دەکرد. لە لایەکی ترەوە، نواندنی ئەکتەرەکان لە لووتکەدا بوو، بەتایبەت کارەکتەری (چیۆنگ سان) کە مردنەکەی یەکێک بوو لە خەمناکترین و ناخۆشترین ساتەکان. ئەو ئەکتەرە هێندە بە باشی ڕۆڵەکەی دەگێڕا کە وات لێ دەکات بە تەواوی هاوسۆزی بیت. هەروەها ململانێی (نام را) لە نێوان مرۆڤبوون و زۆمبیبووندا زۆر بە جوانی وێنا کرابوو، تەنانەت کارەکتەرە خراپەکەی وەک (گوی-نام) یش هێندە نواندنەکەی بەهێز بوو کە وات لێ دەکات بە ڕاستی ڕقت لێی بێت. وە دەربارەی ئەوەی هەر یەکێکیان کەسێکی ئازیزییان لە دەستدا بەڕاستی زۆر کاری تێکردم و زۆر هەستبزوێن بوو. ئەم درامایە بە جۆرێکە وات لێ دەکات لە کاتی سێرکردنیدا کۆنترۆڵت نەمێنێت و بە دەنگی بەرز قسە لەگەڵ خۆت بکەیت و هاوار بکەیت: "نا، وا مەکەن!"، "بڕۆن بۆ ئەو لا!" یان "ئەوە بکەن!". لە تەنیشت ئەو هەموو ترس و دڵەڕاوکێیەشدا، هەندێک دیمەنی کۆمیدی و پێکەنیناوی زۆر خۆش لە نێوان هاوڕێکاندا هەبوون کە کەمێک باری دەروونی بینەریان ئارام دەکردەوە. بە کورتی، ئەم درامایە گەشتێکی پڕ لە هەستی جیاوازە و پێشنیار دەکەم کەس لە دەستی نەدات. دەست خۆشیش لە ستافی کورد سەبتایتڵ ئەکەم❤️


فیلمێکی ئێگجار جوانە هەڵە نەبم بەهۆی ئەم فیلمەش هاوسەرگیریان کرد..!


بێ تێکدان (بێ سپۆیل)! ئەمە تەنها قسەیەکە بوە بە خوو سەرەتاکەی خاو نیە سیزنەکانی ٣-٤-٥ ئەوەندە خێرا و نایابە وا هەست دەکرێت سەرەتاکەی خاوە باشترینی مێژووە هیچ شان نادات لە شانی هەر لە چرکەی یەکەم تا کۆتا چرکەی باشترینی مێژووە هاوشانی زە سەپڕانۆس

دێردێڤڵ بەڕاستی کاستێکی گەورە و جوانی هەیە زنجیرەیەکی تایبەت نمایش و ئەکشنەکانی نایابن


سزادەرەکە ( پەنیشەر ) یەکێک لە باشترین خراپەکارەکانی ماڕڤڵ تایبەت


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026