بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
پاشا برنج و مەرەگە و کشمیشی بخوا ئەجە مەرەگەش قەیسی و فاسۆلیا دەرێ: ئاو تامە کە هەرگیز نەمکردووە نەرم و تواوە لەناو دەمم! ڕاست لەخۆ ئەچی😂🦦

بەجدی ئەنمییەکی ناوازەیە زۆر تایبەتە سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە دەستان خۆش بۆ ژێرنووسکردنی ❤️😊

لە ٢٠٢١ بینم تازە بڵاو کرا بوو تا ئێستاش خۆشترین فلیمە هەر فلیمێ دانیاڵی تێدا بوو بێ دوو دڵی سەیری بکە

مادەم چیشیایی تیایە یانی تایبەتە هەرچەن ماوەی دەرکەوتنەکەی زۆر کەم بوو لە سیزن سێ🥹

باش نەبوو کاتم بەلاش کوشت

زۆر نایاب بوو!بەتایبەت ئەکتەری دیلان هەر قسەی لەسەر ناکرێی،دەستان خۆشبێت دووای 3 ساڵ دووبارە سەیرم کردەوە..

خۆش نەبوو. حەز بەو جۆرە فیلمانە ناکەم کە وام لێ ناکات بە پەرۆش بم بۆ ڕووداوەکان

xrap nea bo kasek ka sarata bet la serkrdne flime trsnak

ئیمرۆ بەرواری ٢٦-٩-٢٠٢٥ بریارم دا سەیری ئەم زنجیرەیە بکەم

نازانم بڵێم چەنێک تایبەت بوو🥲 سەرەتاکەی کەمێک قورسە تێبگەیت بەڵام هەموو شتێک ڕوون ئەبێتەوە و ئیتر قورگت پڕەبێ لەگریان

چ فیلمێکە! ئەکشن پڕکراوە، بە باشی نووسراوە و مۆنتاژێکی وا باشە. شایەنی دوو کاتژمێرە بە دڵنیاییەوە ئەوە شاکارێکى باوەڕپێنەکراو بوو ئەم فیلمە زۆر نایاب بوو. هێشتا بۆ من باوەڕپێنەکراوە کە لەسەر بنەمای ڕووداوە ڕاستەقینەکان دامەزراوە شایەنی هەموو شتێک بوو چونکە نواندنەکە زۆر باش بوو ،یەکێک لە باشترین فیلمەکانی پێشبڕکێ کە تا ئێستا بینیومە!

فیلمی یەکەم شۆککەر بوو، دووەمیان قێزەون و نەخۆش بوو، ئەم فیلمەش تەنها پێکەنیناوی و خراپتربوو، تەنانەت نازانم بۆچی بڕیارمدا کاتم بەفیڕۆ بدەم و سەیری ئەم فیلمە بکەم خراپترین و گەمژەترین فیلم کە تا ئێستا بینیبێتم.

لە دەرهێنانی ستانلی کوبریک : کەواتە لە بنەڕەتدا ئەوە فیلمێکی ژیاننامەی تۆم کروزییە کە تیایدا تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن دەچێتە ناو جیهانی ساینتۆلۆژیاوە ,فیلمەکە لە نیکۆڵ کیدمان دەست پێکرد کە بەڕاستی باش بوو تێیدا هەرچەندە کەمێک رۆڵى پێدرابوو فیلمەکە سەرنجڕاکێش بوو من تەنها کەمێک دڵتەنگم هەستم دەکرد زۆر چارەسەرنەکراو و قووڵ بوو. پێم وایە دەبێ لە کۆتا خولەکدا شتێک نووسرابێتەوە یان گۆڕدرابێت،فیلمێکی درەوشاوە لەسەر واقیعی سەختی ساردی کۆمەڵگە سێکسییە نهێنییەکانی دەوڵەمەند و بەهێزەکان کە هەرگیز نەیاندەویست مرۆڤایەتی لە سیستەمی نهێنی ساختەکاری و کۆنترۆڵکردن ،بێتەوە.ئەو مۆسیقایە چ شاکارێکە ، فیلمێکی نهێنی و شێتانە لە ستانلی کوبریکەوە “هیچ خەونێک هەرگیز تەنها خەون نییە.”

فیلمەکە خەیاڵی بوو نواندن/سینەما/نوسین/دەنگ هەموو شتێک زۆر نایاب بوو شاکارێکی تاریک و نائارامکەر، جۆکەر لێکۆڵینەوەیەکی کارەکتەری خەمە کە بەهۆی نمایشە لەبیرنەکراوەکەی خواکین فۆنیکسەوە بەرزکراوەتەوە ، ئەو دێڕەی کە فيلمەکە هێندەی تر ئیپیکی کرد ئەوە بوو "تاوان باتمانی دروستکرد، کۆمەڵگا جۆکەرى دروست كرد ،هیچ بیرۆکەیەک نییە بۆچی ئەوەندە ماوەم پێچوو تا سەیری ئەم شتە بکەم. دیاردەیی بوو خواکین شێتانە بەهرەمەندە

بۆ سێیەمین جار تەماشام کردەوە هیچم پێ ناوترێ تاکە فلیمە پیاو ئەگریەنێت دەتوانم بڵێم زۆر پەند و ئامۆژگاری تێدایە قەدری ساتێک نازانین تا دەبێتە ڕابردوو دان بە هەڵەیەکمان نانێین تا دەبێتە ڕابردوو
