بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
یەکێک لە تایبەت ترینەکان ڕۆمانەکانی (دۆستۆڤیسکی)ـەوە وەرگیراوە، ئەگەر خوێنەریی ڕۆمانەکە بوویت پێویستە ئەمەش ببینیت زۆر شازە

ناتـوانم پێداچوونەوەیەکی جوانی لەسەر بنووسم ، هیچی نەهێشتەوە بۆ گووتن ئەو نواندنەی ڕۆبەرت دینێرۆ و ئەم چیڕۆکە نایابە هەر بەڕاستی تایبەت بوو خۆزگە زووتر بینەری ئەم فیلمە بوومایە ، تەواوی کاستی فیلمەکە نایاب بوونـ ئەم فیلمە پڕا و پڕبوو لە وردەکاری هەر بۆیە بینەری بەلای خۆیـدا ڕادەکێشێت ، شایەنی سەیرکــردنە دوو دڵ مەبن لەسەیرکردنی. دەستخۆشی لە وەرگێڕەکان دەکەم. "کاتێک هیچ پرسیارێک نیە هیـچ وەڵامێکیش نابێت"

ئەوەش یەکێکە لە خۆشترین دراماکانم، بەراستی زۆر چێژبەخشە، هەر لەیەکەم ئەڵقەوە ئاڵوودەی ئەبی 🫶🏻😭💗


" The Equalizer 3 " نازانم لە کوێوە دەستپێبکەم؟ هەرچۆنێک بێت شتێک هەیە پێویستە بیزانن خۆشەویستان ئەویش ئەوەیە بۆشاییەکی بەتاڵ هەیە لەم سێ فیلمەدا کە بەهیچ شێوەیەک کەم و کوڕی و عەیبەیەک نییە لە فیلمەکەیا، بۆشاییەکی بەتاڵی بە ئەنقەستە. ئەوەش بزانن فیلمەکە بە بۆنەی Denzel ەوە هەناسە ئەیا ئەو پێویستی بەوە نییە کە وەک کیانو ڕیڤس و جەیسن ستەیثەم ئاکشنی بەردەوام ی هەبێت تەنها و تەنها بە ئامادەبوونی دیمەنەکان دەوڵەمەند ئەکا. ئەو هێمنی و خۆڕاگریەی پێش تووندوتیژی و ئەو ڕۆتینەی ڕۆژانەی و تەنانەت ڕاوەستانیشی ئەوە McCall ە. بڕوامپێبکە ئەگەر فیلمەکە کەمێک جۆش و خرۆش و ڕیتمی خێرا بوایە ئەوا ڕۆحی لەدەستئەدا. ئەم فیلمەی سێیەم زیاتر جددی و پێگەیشتووتر بوو لە دوو بەشی پێشوو یاعنی ئەگەر تەنانەت دوو بەشی پێشووشت نەبینیبێت هەر ئیشی خۆی ئەکا ئەم فیلمەیان کە ئەتوانم بڵێم ئەمە شتێکی دەگمەنە بۆ زنجیرە فیلم. ساوندتراک و میوزیک زۆر باشتر بوو لە چاو دوو بەشی پێشوو، چیرۆک و ڕیتمی فیلمەکە هەر بە ئاشکرا پێتئەڵێت ئەمە بەشی کۆتاییە نەک تەنها فیلمێکی تر یاعنی بەجۆرێک بوو هەستت ئەکرد بەوەی کە ئەم پیاوە ماندووە بەڵام هێشتا مەترسیدارە، وە ئەو کچەی CIA ی لە کۆتا دیمەنا؟ ئەوە مانا زۆر ئەبەخشێت بڕوابکەن بەڵام با خۆتان هەستی پێبکەن و بتوانن لێکیبدەنەوە. من نمرەی تەواوی پێئەدەم پێویستە ئەزموونبکرێت، برای بچووکتان شەنیار.

زۆر. چێژبەخش بوو زۆریش واتاداربوو،ئەوانەی حەزیان لەفیلمی پێشبینی و ئاڵۆز و نهێنی نیە باسەیری نەکەن
