بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
ئەم فیلمە چیرۆکی ڕاستەقینەی (جۆن مێریک)ـە، پیاوێک کە بەهۆی تێکچوونی شێوەی جەستەیەوە وەک "دڕندە" لە سێرکەکاندا نیشانی خەڵک دەدرا. بەڵام فیلمەکە فێرمان دەکات کە دڕندەیی لە ڕوخساردا نییە، بەڵکو لەو دڵە ڕەقانەدایە کە ئازاری کەسانی تر دەدەن بۆ کاتبەسەربردنجوانی لەناو ڕەش و سپیدا: بڕیاری دەرهێنەر بۆ بەکارهێنانی ڕەنگی ڕەش و سپی، کەشێکی کلاسیکی و غەمگینی بە فیلمەکە بەخشیوە کە وات لێدەکات ڕاستەوخۆ بچیتە ناو ئازارەکانی کارەکتەرەکەوە. نواندنێکی ئەفسانەیی: (جۆن هێرت) لە ژێر ئەو هەموو مکیاژە قورسەدا، توانیویەتی تەنها بە دەنگ و چاوەکانی، هەموو بێتاوانی و پاکی ڕۆحی جۆن مێریکمان بۆ بگوازێتەوە. لە بەرامبەریشدا (ئەنتۆنی هۆپکینس) ڕۆڵی ئەو پزیشکە دەگێڕێت کە تێدەگات زانست بەبێ بەزەیی هیچ بەهایەکی نییە.ئەم فیلمە وانەیەکە لە بەزەیی، کە زۆرجار لە جیهانی ئێمەدا ون دەبێت!

ئەگەر دەتەوێت بزانیت "بێتاوانی" چەندە قورسە کاتێک هەموو جیهان لە دژت دەوەستێت، سەیری ئەم فیلمە بکە. ئەم بەرهەمە تەنها باس لە زیندان و دادگا ناکات، بەڵکو باس لە گەورەترین چەمکی مرۆیی دەکات: پەیوەندی نێوان باوک و کوڕ.داینێڵ دەی لویس (ئەفسانەی نواندن): وەک هەمیشە، دەی لویس تەنها ڕۆڵ ناگێڕێت، بەڵکو دەبێتە خودی کارەکتەرەکە. ئەو گۆڕانکارییەی لە گەنجێکی بێباک و سەرکێشەوە بۆ پیاوێکی تێکشکاو و پاشان بۆ جەنگاوەرێکی ڕێگای حەقیقەت نیشانی دەدات، یەکێکە لە باشترین نواندنەکانی مێژووی سینەما. تراژیدیای باوک و کوڕ: جوانترین و بە ئازارترین بەشی فیلمەکە ئەو کاتەیە کە باوک و کوڕێک، کە لە دەرەوەی زیندان لێکتێنەدەگەیشتن، لەناو یەک "ژووری زیندان"دا بۆ ماوەی چەندین ساڵ پێکەوە دەمێننەوە. لێرەدا کوڕەکە تێدەگات کە باوکی تەنها پیاوێکی پیر نییە، بەڵکو شاخێکی پڕ لە شکۆ و ئارامگرتنە. ڕووبەڕووبوونەوەی سیستەم: فیلمەکە نیشانی دەدات کە چۆن سیاسەت و دەسەڵات دەتوانن ژیانی مرۆڤە سادەکان وەک سووتەمەنی بەکاربهێنن. دیمەنی دادگاییەکە و ئەو هاوارەی دەی لویس لە کۆتایی فیلمەکەدا دەیکات، نەک هەر دیوارەکانی دادگا، بەڵکو ویژدانی هەر بینەرێک دەلەرزێنێت.ئەم فیلمە بۆ ئەوانەیە کە هێشتا بڕوایان بەوە هەیە کە "حەق نامرێت

. ئەگەر حەزت بە فیلمێکە کە "ڕێز لە ژیریی بینەر" بگرێت، ئەمە لوتکەیەئەم فیلمە تەنها بۆ "سەیرکردن" نییە، بەڵکو ئەزموونێکە کە تا کۆتایی ژیانت لە مێشکتدا دەمێنێتەوە. (دارین ئارۆنۆفسکی) فیلمێکی دروست کردووە کە نەک هەر ناتەوێت دووبارە سەیری بکەیتەوە، بەڵکو دوای بینینی هەست دەکات ڕۆحت بریندار بووە.مۆسیقایەکی ئەفسانەیی: ئاوازی (Lux Aeterna)ی کلینت مێنسێل، تەنها مۆسیقا نییە، بەڵکو هاواری تێکشکانی مرۆڤە. مۆسیقاکە وەک لێدانی دڵ وایە کاتێک لە ترسدا خێرا دەبێت، و هەستێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامت پێ دەبەخشێت.تەکنیکی مۆنتاژی (Hip-hop Montage): ئارۆنۆفسکی بە وێنەی زۆر خێرا و دەنگی نزیک، وات لێدەکات هەست بەو "وسوەسە" و خولیا کوشندەیە بکەیت کە کارەکتەرەکان هەیانە. تۆ تەنها بینەر نیت، بەڵکو لەگەڵ ئەواندا بەرەو هەڵدێر دەچیت. چوار چیرۆک و یەک کۆتایی: فیلمەکە نیشانی دەدات کە "ئالوودەبوون" تەنها بۆ ماددەی هۆشبەر نییە؛ دەکرێت ئالوودەی شاشەی تەلەفزیۆن، حەبی کێش دابەزاندن، یان تەنها خەونێکی مەحاڵ بیت. هەر چوار کارەکتەرەکە بەدوای بەختەوەریدا دەگەڕێن، بەڵام لە کۆتاییدا لەناو تاریکترین گۆشەی ژیاندا جێ دەمێنن.(Requiem for a Dream) وەک "شەقێکی بەهێز" وایە بۆ هۆشیاربوونەوە. فیلمەکە پێت دەڵێت خەونەکان چەندە جوانن، ئەوەندەش دەتوانن مەترسیدار بن ئەگەر ڕێگایەکی هەڵەیان بۆ هەڵبژێریت. ئەمە "وەسێتنامەیەکە" بۆ هەموو ئەو خەونانەی کە پێش لەدایکبوون، مردنئاگاداری: ئەم فیلمە مێشکت نایەشێنێت، بەڵکو دڵت دە گوشێت!

ئەگەر پێت وایە سینەما تەنها بۆ کاتبەسەربردنە، کەواتە هێشتا Mementoـت نەبینیوە. ئەم فیلمە تەنها چیرۆکێک نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکی ئەقڵییە کە نۆلان تێیدا مێشکت دەخاتە ناو "خەڵاتەیەکەوە" و دەرگاکەت لێ دادەخات.گێڕانەوەی پێچەوانە (Reverse Chronology): نۆلان فیلمەکەی بە جۆرێک داڕشتووە کە لە "کۆتایییەوە دەست پێ دەکات و بەرەو سەرەتا دەچێت". ئەمە تەنها بۆ جوانی نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە تۆش وەک پاڵەوانەکە (لۆنارد) هەست بە ونبوون بکەیت؛ ئەو جۆرە نەخۆشییەی هەیەتی (لەدەستدانی یادەوەری کورتخایەن) وا دەکات نەزانێت پێش پێنج خولەک چی کردووە، تۆش وەک بینەر ڕێک لە هەمان دۆخی ئەودایت.ڕاستی یان وەهم؟: فیلمەکە پرسیارێکی قووڵت لا دروست دەکات: ئایا یادەوەرییەکانمان ڕاستین؟ یان ئێمە تەنها ئەو شتانەمان بیر دێتەوە کە دەمانەوێت بڕوای پێ بکەین؟ لۆنارد بۆ ئەوەی ڕاستییەکان لەبیر نەکات، لەسەر جەستەی خۆی "تاتۆ"یان دەکات، بەڵام ئایا دەکرێت تاتۆکانیش درۆ بن؟کۆتایییەکە (کە لە ئەسڵدا سەرەتایە): ئەو چرکەیەی پارچەکانی ئەم پازڵە پێکەوە دەبەسترێن، ڕاتدەچڵەکێنێت. تێدەگەیت کە هیچ کەسێک بێتاوان نییە و مێشکی مرۆڤ چەندە دەتوانێت "مەترسیدار" بێت کاتێک دەیەوێت لە ڕاستییەکان ڕابکات Memento فیلمێک نییە یەک جار بیبینیت، دەبێت چەند جارێک سەیری بکەیتەوە تاوەکو تێبگەیت چۆن نۆلان لە چرکەی یەکەمەوە فێڵی لێ کردوویت. ئەگەر حەزت بە فیلمێکە کە "ڕێز لە ژیریی بینەر" بگرێت، ئەمە لوتکەیە

ئەگەر دەتەوێت بزانیت چۆن دەکرێت فیلمێک تەنها لە "یەک ژوور"دا وێنەگیرابێت و بۆ یەک چرکەش بێزارت نەکات، ئەوا سەیری ئەم شاکارەی هیچکۆک بکە.فۆتۆگرافەرێک بە ناوی (جێف) بەهۆی شکاوی قاچییەوە لەسەر کورسییەک لە ماڵەوە بەند بووە. تەنها کاتبەسەربردنی ئەوەیە کە لە پەنجەرەی پشتەوەی ماڵەکەیەوە سەیری ژیانی دراوسێکانی بکات. بەڵام ئەم کاتە بەسەربردنە بێوەیەی دەگۆڕێت بۆ گومانێکی گەورە، کاتێک وا هەست دەکات یەکێک لە دراوسێکانی هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە.هونەری گێڕانەوە: هیچکۆک وات لێدەکات هەمان ئەو هەستەی جێفت هەبێت؛ تۆش وەک ئەو لەسەر کورسییەک دانیشتوویت و تەنها لە ڕێگەی کامێرا و دووربینەکەی ئەوەوە دەتوانیت ڕاستییەکان بزانیت. ئەمە وا دەکات "فشار و دڵەڕاوکێی" فیلمەکە بچێتە ناو خوێنت.واندن: (جەیمس ستوارت) بە نواندنێکی هێمن و (گرەیس کێڵی) بە جوانی و زیرەکییەکەی، دووانەیەکی بێوێنەیان دروست کردووە. بەکارهێنانی دەنگ: لەم فیلمەدا موزیکی پشتخێنەی ئاسایی نییە، بەڵکو هەموو ئەو دەنگانەی دەیانبیستیت (دەنگی مۆسیقای ماڵی دراوسێ، دەنگی شەقام، باران) ڕاستەقینەن و وات لێدەکەن هەست بکەیت تۆش لەو گەڕەکەیتی.

چونکەدوای تەقینەوەیەکی گەورە لەناو کەشتییەکدا کە چەندین کوژراوی لێدەکەوێتەوە، پۆلیس تەنها یەک شایەتحاڵی دەست دەکەوێت کە زۆر کەمئەندام و لاواز دیارە بە ناوی "ڤێرباڵ کینت" (کێڤین سپەیسی). فیلمەکە لە ڕێگەی گێڕانەوەی ئەم پیاوەوە دەمانبات بۆ ناو چیرۆکی پێنج تاوانبار کە پلان بۆ دزییەک دادەنێن، بەڵام هەموو شتێک دەگۆڕێت کاتێک ناوێکی ترسناک دێتە ناوەوە: "کایزەر سۆزێ".کایزەر سۆزێ کێیە؟: تەواوی فیلمەکە لە دەوری ئەم ناوە دەسوڕێتەوە. ئەفسانەیەکی ترسناک کە کەس نەیبینیوە، بەڵام هەمووان لێی دەترسن. ئەم گەڕانە بەدوای ناسنامەی "سۆزێ"دا وات لێدەکات تا کۆتا چرکە چاوت لەسەر شاشەکە نەتروکێنیت. نواندنی کێڤین سپەیسی: سپەیسی لێرەدا نواندنێکی ئەفسانەیی کردووە کە خەڵاتی ئۆسکاریشی بۆ بردەوە. ئەو بە جۆرێک ڕۆڵ دەگێڕێت کە وەک بینەر هەم بەزەییت پێیدا دێتەوە و هەم گومانیشی لێ دەکەیت. کۆتایییە شۆککەرەکە: ئەم فیلمە خاوەنی یەکێکە لە "باشترین و بەناوبانگترین کۆتایییەکانی مێژووی سینەما". ئەو چرکەیەی کە ڕاستییەکە ئاشکرا دەبێت، هەموو ئەو شتانەی کە لە ١٠٠ خولەکی پێشوودا بینیت لە مێشکتدا هەڵ دەگەڕێنەوە."گەورەترین فێڵی شەیتان ئەوە بوو کە جیهانی قایل کرد کە ئەو بوونی نییە."

چیرۆکێکی ئاڵۆز: فیلمەکە باسی ڕکابەرییەکی خوێناوی نێوان دوو سیحرباز دەکات (هیۆ جاکمان و کریستیان بەیڵ). ڕکابەرییەک کە دەگۆڕێت بۆ وسوەسە و تێکدانی ژیانی یەکتری. نواندنی بێوێنە: کریستیان بەیڵ و هیۆ جاکمان یەکێک لە باشترین ڕۆڵەکانی تەمەنیان پێشکەش کردووە، ململانێکەیان ئەوەندە ڕاستەقینەیە هەست بەو گرژییە دەکەیت. کۆتایییەکی شۆککەر: ئەم فیلمە لەو جۆرەیە کە کاتێک تەواو دەبێت، بۆ چەند خولەکێک تەنها سەیری شاشەکە دەکەیت و دەڵێیت "ئەوە چی ڕوویدا؟!". نهێنییەکە بە جۆرێک شاراوەتەوە کە مەحاڵە پێشوەختە بیزانیت.تێبینی: پێویستە بە وردی سەیری بکەیت، چونکە "هەموو شتێک لە بەرچاوتە، بەڵام تۆ نایبینیت!"

کورۆساوا ٣ کاتژمێر و نیو کاتی تەرخان کردووە بۆ ئەوەی ئێمە هەر حەوت سامۆراییەکە بناسین. هەر یەکێکیان کەسایەتییەکی جیاوازی هەیە: کامبێی (ڕێبەرەکە): پیاوێکی دانا و بە ئەزموون کە نیشانی دەدات جەنگ پێویستی بە عەقڵە پێش شمشێر. کیوچۆ (تۆشیرۆ میفونی): بێگومان ئەستێرەی فیلمەکەیە. ئەو سامۆرایەکی ساختەیە و خۆی جوتیار بووە. ئەو پردی نێوان جوتیارە ترسنۆکەکان و سامۆراییە لوتبەرزەکانە. نواندنی میفونی لێرەدا پڕە لە وزە و هاوار و ئازار.کورۆساوا لەم فیلمەدا چەند تەکنیکێکی داهێنا کە پێشتر نەبوون: بەکارهێنانی فرە کامێرا: بۆ ئەوەی دیمەنە جەنگییەکان لە هەموو لایەکەوە بگرێت و بینەر هەست بکات لەناو جەنگەکەدایە. جەنگ لەژێر باراندا: دیمەنی کۆتایی فیلمەکە لەناو قوڕ و لیتە و بارانێکی خوڕدا، یەکێکە لە کاریگەرترین دیمەنەکانی مێژوو. بارانەکە تەنها بۆ جوانی نییە، بەڵکو بۆ نیشاندانی قورسی و ناخۆشی جەنگە. وەستانی کات (Slow Motion): کورۆساوا یەکێک بوو لە یەکەمین دەرهێنەرەکان کە سڵۆ مۆشنی بۆ دیمەنە توندوتیژەکان بەکارهێنا.کۆتایی فیلمەکە یەکێکە لە بەهێزترین کۆتایییەکان. کاتێک سامۆراییەکان سەیری گۆڕی هاوڕێکانیان دەکەن، کامبێی دەڵێت: "ئێمە نەبراوەین، جوتیارەکان براوەن." ئەمە نیشانی دەدات کە جەنگ تەنها وێرانکارییە بۆ جەنگاوەر، و تەنها ئەوانەی لەسەر زەوییەکە دەمێننەوە و کار دەکەن (جوتیارەکان) سوودمەندی ڕاستەقینەن.

فیلمەکە باس لە چیرۆکی ڕاستەقینەی ئۆسکار شنایدەر دەکات؛ بازرگانێکی ئەڵمانی کە سەرەتا تەنها بۆ قازانجی دارایی و سوودوەرگرتن لە جەنگ دێتە پۆڵەندا. بەڵام ئەوەی فیلمەکە دەکاتە شاکار، گۆڕانکارییە دەروونییەکەی شنایدەرە. بینەر دەبێتە گەواهی ئەوەی چۆن مرۆڤێک لە چاوچنۆکییەوە دەگۆڕێت بۆ کەسێک کە هەموو سامانی خۆی دەبەخشێت بۆ کڕینەوەی ژیانی زیاتر لە ١١٠٠ جوو لە دەست نازییەکان.لیام نیسن (شنایدەر): نواندنێکی هێمن و پڕ لە شکۆی پێشکەش کرد، بەتایبەت لە دیمەنی کۆتایی کاتێک دەگری و دەڵێت "دەمتوانی کەسانی زیاتر ڕزگار بکەم". ڕالف فاینز (ئامۆن گۆس): یەکێک لە ترسناکترین شەڕخوازەکانی مێژووی سینەما. ئەو نیشانی دا کە "شەڕ" چەند بێبەزەییانە و بێ مانایە؛ کەسێک کە بەڕاکەپەڕۆکە خەڵک دەکوژێت تەنها بۆ کات بەسەربردن. بێن کینگسلی (ئایزاک شتێرن): ئەو عەقڵە شاراوەیەی پشت شنایدەر کە ویژدانی شنایدەری بەئاگا هێنایەوە.کۆتا ڕستەی فیلمەکە کە دەڵێت: "هەر کەسێک یەک ژیان ڕزگار بکات، وەک ئەوە وایە هەموو جیهانی ڕزگار کردبێت"، کورتکراوەی هەموو فەلسەفەی فیلمەکەیە. فیلمەکە پێمان دەڵێت تەنانەت لە ناو جەرگەی جەهەنەم و تاریکترین کاتەکانی مرۆڤایەتیدا، هێشتا هێزی تاکەکان دەتوانێت گۆڕانکاری دروست بکات.

ئەم فیلمە لوتکەی تریلۆجییەکەی سێرجیۆ لیۆنییە. ئەوەی ئەم بەرهەمە لە فیلمە کلاسیکییەکانی تری وێستەرن جیا دەکاتەوە، ئەوەیە کە لێرەدا پاڵەوانەکان "فریشتە" نین، بەڵکو هەموویان مرۆڤی بەرژەوەندیخوازن و لە جەنگێکی سارددایە بۆ دۆزینەوەی گەنجینەیەکی زێڕی شاراوە.نواندن: کلینت ئیستوود (باشەکە)، لی ڤان کلیف (خراپەکە) و ئیلای واڵاک (ناشرینەکە) سێگۆشەیەکی نواندنیان دروست کردووە کە تا ئێستا لە بیر ناچنەوە. بەتایبەت کارەکتەری "ناشرینەکە" کە هەم کۆمیدی و هەم مەترسیدارە.

لە هەموو بەشەکانی تری نایاب تر و چێژبەخشترە، باشترین تریلۆجی سینەمایە. ئەم بەشەیان تەنها فیلمێکی خەیاڵی نییە، بەڵکو شاکارێکی بێوێنەیە کە هەموو هەستەکانی مرۆڤ تێیدا کۆبووەتەوە؛ لە ئازایەتی و قوربانیدانەوە تا دەگاتە دڵسۆزی و هیوا.فیلمەکە توانی ١١ خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە (کە ئەمە ژمارەیەکی پێوانەییە)، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە لە هەموو ڕوویەکەوە، لە دەرهێنان و نواندن تا دەگاتە کاریگەرییە دەنگی و بینراوەکان، لەوپەڕی بێخەوشیدا بوو.ئەم فیلمە وانەیەکە لەوەی کە چۆن دەکرێت چیرۆکێکی خەیاڵی ببێتە ئەزموونێکی واقیعی کە کاریگەری لەسەر ڕۆحی بینەر جێبهێڵێت. ئەگەر تەنها یەک تریلۆجی هەبێت کە پێویست بکات هەموو کەسێک بیبینێت، بێگومان ئەویش (The Lord of the Rings)ە."

واللەی بەلامەوەسەیرە ئەڵێن خۆشە ئەبێ خوار 12 ساڵ سێری کات یاع لەو زنجیرەیە

Barasty shayani benina u nazanm chon wasfy bkam bo aw xoshyayi😊

زنجیرەیەکی زۆر تایبەتە زۆر زۆر ناوازەیە خۆشترین ئەلقەی (8) ە

خۆش بوو بەڵام پێم باشە سەروو ١٦ ساڵ سەیری بکات هەندێک پەیامی تێدایە بۆ هەرزەکاران کە ئاگادار بن کێ وەک هاوڕێ هەڵدەبژێرن و کاتەکانیان بە شتی ئاقڵانە بەسەر ببەن نەک کۆمەڵێک ژیانی ڕۆژانەی خراپ و بێ سود کە دەبێتە هۆی تێکچوونی باری دەرونیو جەستەی دەستان خۆش بێت♥.


تایبەتە ، تەنها کێشەی ئەوەیە کارەکتەرەکان گۆڕاون ، ئەویش دوای دوو سێ ئەڵقە لەگەڵی ڕادێی
