پێویست ناکا دوودڵ بیت لە سەیرکردنی وەسفی ناوێ.. کارەکتەرەکان زۆر نایاب بوون بە تایبەت جاک و کەیت🤍

" Alien vs. Predator " تاڕادەیەکی زۆر لە بەشەکانی پێشوو بەچێژتر بوو جیاوازتر بوو بەپلانتر بوو یاعنی چیرۆک و بەستنەوەی دیمەنەکان و چیرۆکەکە بەگشتی و خستنە ڕوو و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان زۆر باشتر بوو ئەکتەرەکانیش بەجوانی هەڵبژێردرابوون بۆ ڕۆڵەکانیان بەڵام هێشتا میوزیک و بەتایبەتتر ساوندتراک وەک پێویست نەبوو هەرچەنە فیلمەکە هی سەردەمێکە کە ئەمە نابێتە ڕەخنە بۆی..من بەدڵم بوو نمرەی 9/10 ی پێئەدەم شایەنی ئەزموونکردنە.

تایبەتە بەس زیاتر کۆپی هەندێک ئەنیمی کردووە

درامایەکی تا بڵێی جیاوازو خۆش بۆ ئەوانەی حەزیان بە ئەکشنە زۆر تایبەتە🤍🤍


نایاب بوو .. ئێمە هەمیشە پێویستمان بەو فیڵمانە بێت کە ناچارت بکات مێشک بەکاربێنی و سوود لەو ئەندامە بێوێنەیە ببینی

فیلمێکی نایاب بوو لە بەشێک لە دیمەنەکاندا هەست بە بوونی خۆت دەکەیت لەناو جەنگەکەدا 💙

شازی درامایە بەراستی خۆش بوو فەخامەت بوو ئەکتەرەکانم بەدڵ بوو شاز نایابن ، چاوەرێی وەرزی دووەم..🖤


وەزری یەکەمی زۆر تایبەتە نازانم بۆ وەرزی دوو بەڵام هەر وەک وەرزی یەکەم وایە بەرای من مەبەستم لە رووی تایبەتی دراماکەوە جارێ سەیری وەزری دووەمم نەکردە

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026