بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
ئەمە دووەم جارە سێری کەم بەس بەجددی پڕ مانا تری دراما بوو وەک خۆم تا ئێسە بینیبێتم زۆر شتی لێوە فێر ئەبی وەاللەهی وەسف ناکرێ ئەونە تایبەتتە😭✨

وەسف ناکرێ تایبەتترینە فیلمی ژاپۆنی هەمووی تایبەتتە بەس ئەمە لە هەر هەموی تایبەتترە 🥹🎀

بەجدی یەکێکە لە هەرە خۆشترین و چێژ بەخشترینو باشترین زنجیرە فیلمە لای من زۆر ناوازە بوو فول سەرکێشی ئاکشن پەشیمان نابیتەوە لە سێرکردنی 🔥💯💯

زۆر زۆر نایاب بوو لە ڕووی چیرۆک و ڕۆڵ گێڕان بە تایبەتی ڕۆڵ گێڕانی بەیڵ بەجدی شاز بوو

"فیلمێکی یەکجار جیاواز و ناوازەیە! بە پێچەوانەی زۆربەی فیلمەکانی تری سوپەرهیرۆ، ئەم فیلمە زۆر بە واقیعی نیشانی دەدات کە چۆن هێزێکی لەڕادەبەدەر دەکرێت دەروونی گەنجێک تێکبشکێنێت.وێنەگرتن بە کامێرای دەستی، چێژێکی تایبەتی بە فیلمەکە بەخشیوە. حەتمەن شایەنی بینینە".

ڕەنگە هەرکەس بەجۆرێک لەم فیلمە تێبگات و بەجۆرێک تێی بڕوانێت، بەڵام ئەوە ڕووی ڕاستەقینەی وڵاتێک نیشان دەدات بە هەموو باشی و خراپیەکانیەوە، فیلمێکی زۆر جوانە.

فیلمێکی جوان و پڕ هەست، لەدوای سەیرکردنی ئەم فیلمە تێدەگەیت کە مرۆڤ هەرگیز ناتوانێت دەستبەرداری بژاردەی دڵی بێت، با گوێ لە دەنگی دڵمان بگرین پێش ئەوەی بمرین

نازانم شایستەیی ئەوەیە لە پلەی یەکەم بێت یان نا بەڵام یەکێکە لە باشترینەکان چونکە فیلمی شاوشانک وەک تابلۆیەک وایە کە ناتوانیت بڵێیت ئەم ڕەنگەی جوانە و ئەوەی تریان نا، جوانییەکە لەوەدایە کە هەموو پارچەکان پێکەوە دەبنە یەک وێنە. هیوا شتێکی باشە، ڕەنگە باشترین شت بێت، و هیچ شتێکی باشیش هەرگیز نامرێت. 10\10

