بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
ئەلقەی یەکەمی خراپ نەبوو هیوادارم نووسەرەکەی بێهیوامان نەکا و زنجیرەکە لە ئاستی پێشبینیەکەمان بێت

یەکێکە لە باشترین فلیمە هندیەکان و وە یەکێکەشە لە باشترینەکانی سەلمان خان بەڕاستی فلیمێکی زۆر کاریگەرە

هەرجارێک سەیری کەم وا ئەزانم ڕۆڵی کەسێکی بێدەسەڵاتی ناو فیلمەکە ئەبینم(وا هەستەکەم لە ناو فیلمەکەم بەڵام جیاوازی ئەوەیە کە هیچم لەدەست نایا).

نایاب نایاب . تەواو جیاواز و بە چێزە. پەیامەکانی ئەم فیلمە تایبەتە. فیلمی بێ کەم و کوڕی بونی نیە . تۆزێ بۆ من ئاڵۆزە بەڵام بە گشتی باشە

هەموو چرکەیەکی ناوازەیە . هەرچەنە هەنێ حاڵەتی لاوازی تیایە لە ڕوی چیرۆکەوە (پێم وایە) بەڵام وەک هەمیشەم: هیچ فیلمێک بێ کەم و کوڕی نییە. نایابە لە ڕوی پەیامەوە. نایابی فیلمە ئەکشنەکانە . شتی زۆر هەیە لەسەری بڵێم بەڵام ئەوەنە بەسە(زیاتر ئەبێتە سپۆیڵ). خۆشترە خۆت سەیری کەیت و زۆرترین وردەکاری جوانی لێ بدۆزیتەوە'

پێداچوونەوە بە سپۆیڵەوە: بۆ یەکەم جار سەیرکردنی ئەم بەشەیان تۆزێ خەمبارت ئەکا بەهۆی ئەڵقەی ڕابردوو و ئەو قەدەرەی کە نەی هێشت خۆی بەشەکانی تری فیلمەکە تەواو کات. (paul walker)

بە ڕای من پەیامێکی ئەم فیلمە ئەوەیە (یاسا)کە بەبێ ئەوەی کەسێک داوای یارمەتی بکا یارمەتی نەدەین(بێگومان هەموو یاسایەکیش شتی شازی تیایە)، ئەو پەیامەم لە فیلمی تریشا بینیوە. هەرچەنە زیاتر باسی چارەنوس ئەکا. ئینجا بەگشتی ناوازە بوو، وە هیچ فیلمێکیش بێ کەموو کوڕی نییە.

یەکێک له باشترین فیلمەکان ئەگەر شایەنی یەکەمیش نەبێت، تا ئێستا شایەنی ئەوەیە لە 10 باشترینەکان بێت💙

