بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
فلیمێکی خۆش بو.. باس لە پیاوێکی وێنەکێش دەکات کەوا دەڕوات بۆ باشوری فەڕەنسا بۆ ناو سروشت بۆئەوەی وێنە بکێشێت بەڵام بەدەست نەخۆشیەکەوە دەناڵێنێت وە لە کۆتای دا دەکوژرێت لەلایەن دوو گەنجەوە وە وێنەکانی دەداتە براکەی بۆئەوەی بیفرۆشێت وە وێنەکانی بەناوباگ دەبێت... فلیمێکی هونەری خۆش بو دەسخۆش زۆر تایبەت و مانادارەبو ❤🌹

زۆر سوپاسی دەرهێنەردەکەم کە لەئەخیرا خۆشەویستەکەی تۆماسی کوشت ئەگیانا ئیمشەو بە ئیسراحەت نەدەخەوتم سوپاسی ئێوەش دەکەم بۆ ئەو ژێرنوسە جوانە❤

وەرزی یەکەمیم تەواوکرد بەڕاستی زنجیرەیەکی نایابی پزیشکییە ، بەھۆی ئەم زنجیرەییە زیاتر حەزم لە بەشە پزیشکیەکان کرد وە تێگەشتم کە ستافی نەخۆشخانە چەن ھیلاک و خەمخۆری نەخۆشن ، زۆر سوپاس بۆ ئەو ژێرنووسە جوانەی کە بابەتە پزیشکیەکان ڕوونکراوەتەوە ، بەڕاستی نایاب بوو 🥹❤️

"سێ ڕەنگ: سوور" ئەزموونێکی نوێم وەرگرت لە سينەماى فەرەنسا سێیەم فیلمە لە سێ ڕەنگی بەهێز و ڕەسەنی سێ ڕەنگی کریستۆف کیسلۆڤسکی باشترینە تا ئێستا فیلمێکی لەم شێوەیەم نەبینیوە،شاکارێکە ئەم فیلمە،کێ دەڵێت سینەمای بیانی بێزارکەرە؟ ئەم فیلمە جێگەی سەرنجە!لەم فیلمەدا زۆر شت هەیە بۆ ئەوەی دەست بە کۆمێنتکردن بکەى،من پێم وایە ئەمە باشترین فیلمی ساڵانی نەوەدەکانە من پێشنیاری دەکەم بۆ هەر کەسێک لە تەمەنی گونجاودا! کیسلۆڤسکی یەکێک بوو لە دەرهێنەرە ڕەسەنەکانی هەموو سەردەمێک،بەداخەوه کە ئەمە، جوانترین کارەکەی دوا کاری بوو.

فیلمێکی لەو جۆرە ناتوانرێ پێناسەی بکرێ ، پڕە لە تڕاژیدیا ، پڕە لە نهێنی , پێم سەیرە فیلمێکی ٢ کاتژمێری بتوانێ ئەو هەموو مانایە لەخۆ بگرێت ، بەڕاستی شایەنی سەیر کردن و تێگەیشتنە ، لە هەمان کاتدا ، پێویستی جوان ڕوانینە لە واقعی ئەمڕۆمان ، بە ڕای من ڕەیتینی 7.8 پەسەند ترە نەک 7.1 ، هەر سەرکەوتوو بن🤍

بەجدی تایبەت بو . باشترین ئەنیمەیشن تاکو ئێستا سەیرم. کردبێت دەستان خۆشبێت 💘

تکایە خێرا ئەلقەی 10 دابنێنن 😂دەنا لە تامەزرۆییان دەمرین لۆ شەڕەکەی بەڕێز، کودۆو سومی تسوروگی💀👌
