لەسەرەتا زۆر بێزەرکەرە بەلام پاش چەند دەقەیەک بەجدی زۆر تایبەت دبێت لەسەرکردنی پەشیمان نابیتەوە

فیلمی Le samurai" خـۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە لە شەوێکی ساردا بۆ دووەم جار بینەری ئەم شاکارە سینەماییەبووم ، فیلمەکە کەمێک ئالۆزە بەڵام، لە سەرەتاوە تا کـۆتایی بینەر ڕادەکێشێت مـن پێم وایە فیلمە فەڕەنسیەکان و ڕووسیەکان گەورەنەکراون و پشتگوێ خراون ، ئەم بەرهەمە لە هەموو ڕوویێکەوە شایەنی ئەوەیە کە لە ڕیزبەندی 250 فیلمی مێژوودا بێت ، نکۆڵی لێناکرێ و ئەمە ڕاستیەکی حاشا هەلنەگرە که بەرهەمە فەڕەنسیەکان زۆر تایبەتن، چیڕۆکی فیلمەکە و کاستی فیلمەکە باشبوون و نواندن باشبوو ، ئالەین دیلۆن بەتایبەتی ، فیلمەکە هەندێک ڕاستی خستە ڕوو دەربارەی ژیانی بکووژێک ، ئەم فیلمە بۆمن یەکێک بوو لەو فیلمانەی کە بۆ ماوەیەک لە بیر و هۆشی بینەردا دەمێننەوە . دەستـانخۆش بۆ ژێرنووسکردنی هیوام وایە بەردەوامبن.

بڕوا ناکەم لە چیرۆکی ڕاستەقینەوە وەرگیرابێ وە فیلمەکە بە قەدەر ساڵەکەی زۆر چیرۆکێکی کۆنە وە بەڵێ دەتوانم بڵێم ترسناکو قێزەون بوو وە باوکیان لەبەر چاو چنۆکی خێزانەکەی خۆی لەناو برد نادیازۆر خوناح بوو

باشتر لە باشترین🥹 هیچ وشەیەک نابینمەوە باسی تایبەتی و بە چێژی ئەم درامایە بکەم🥹 بەڕاستی جی چانگ ووک شایەنی باشترینە ئاکتینگی نایاب… بیرۆکەی نایاب🥹 هیوادارم بوو کۆتای نەهاتبە🥹 ئەی سەیری چی بکەین ئەم هەفتەیە کە هاتەوە🥹 بێ دوودڵی سەیری بکەن دڵنیام پەشیمان نابنەوە🥹

من وا بە دڵم نەبوو بەڕای من کوڕەکە چوێر نەبوبا تەنها کچەکە چوێر بوبا شتەکە زۆر بێتام بوو کە هەردوک چوێر بون تامی فیلمەکە نەما مەراقی فیلمەکە نەما بەهەر حاڵ دەستان خۆش بی


بەڕاستی فیلمێکی سەرنج ڕاکێش بوو سەرکەوتووبن

هانیباڵ لێکتەر بکوژە زنجیرەییە دڵڕەقەکەی شاری باڵتیمۆر هەڵخەڵەتێنەری شارەزاو شێفێکی بەتوانا هەموو ئەمانەی شاردووەتەوە لەژێر ناوی دکتۆری دەروونی،هانیباڵ بکوژێکی جیاوازە بەوەی کە هەرگیز ناشڵەژێت و لەسەرخۆیە بە پێچەوانەی بکوژەکانی دیکە،زیرەکیەکەی سەرسام کەرە وە کەسێکی زۆر ساردە،ئەتوانم بڵێم کە بەتەواوی ڕۆڵی سایکۆپاسی گیڕاوە زیرەکترن بکوژی زنجیرەییە،دڵخوازترین کارەکتەرمە لە هەموو سینەما🙌


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026