لەناکاو باڵتازار

Au Hasard Balthazar

15,270
96 خولەک
French,Latin
7.9
100%
100%

ژیان؛ لەنێو ڕوانینی «کەرێک»دا فیلمێکی هێواش، بەشێوەی ڕاستەقینەی خوودی ژیان. فیلمێك؛ چیدی ئێمە بەتەنها لە کامێراوە، یاخوود لە چاوی مرۆڤێك لەبەرگی کارەکتەرێکدا، دیمەن و ڕووداوەکان نابینین، بەڵکو ئاشنا دەبین بەژیان، ئاشنا دەبین بە خوودی مرۆڤ لەنێو ڕوانینی ئاژەڵێکی بێ زمانەوە، ئەویش (باڵتازار)ە. باڵتازار کەرێکە و لە کێڵگەیەك، لەزەمەنی بچوکییەوە هەتا کۆتاییەکانی ژیانی، تەنها سەیر دەکات و، تەماشای ژیان و مرۆڤەکان دەکات. لەڕێی چاوییەوە بەسانایی چیرۆکمان بۆ دەگێڕێتەوە. باڵتازار دەیەوێت بێ حوورمەتی مرۆڤ و دوونیامان پیشان بدات، لەهەموو کایەکانی ژیانیدا تەنها ئازار دەچێژێت و، ئازار هاوڕێی هەمیشەییەتی. لەهەموو شوێنێك مرۆڤەکان ئازاری دەدەن. بەو هەمووەی پێی دەکەن، ئەو هەر بێدەنگە و، بێ زمان، هیچ ناڵێت تەنیا لەنزیکەوە سەیر دەکات. هەندێك کەس دەڵێن ئەم فیلمە باس لەژیان و، ئازارەکان و، هەتا لە خاچدانی مەسیحیش دەکات. هاوڕێ و هاوژینی کەرەکە کەسێکە بەناوی (ماغی-ماری) بەهەمان شێوەی مەرییەمی دایکی مەسیح. هەروەها کەرەکەش (عیسا-مەسیح)ە، و ئازار و نەهامەتییەکانی ئەومان پێدەگەیەنێت. ڕۆبێرت بریسۆن دەرهێنەری فیلمەکە هەموو ژیانی ئاواتەخوازبوو فیلمێك لەسەر ژیانی مەسیح دەربهێنێت، بەڵام لەبەر چەندین کێشەی دارایی و تێچووی زۆری فیلمەکە نەیتوانی و، لەکۆتاییدا دەرهێنانی بۆ ئەم فیلمە کرد و بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەژیانی مەسیح نزیك دەبێتەوە

ژانراکان:
دراما
بودجە:دیاری نەکراوە
بەرواری بڵاوکردنەوە:1966-05-25
داهات:39 هەزار دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Argos Films
دەرهێنەر:Robert BressonRobert Bresson
پێداچوونەوەکان
یـ
13 رۆژ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

لە ڕوانگەی منەوە ئەوەی تێگەشتم ئەوەیە کە گەورەترین پەیامی فیلمەکە لە خودی "بالتازار"دا کورت دەبێتەوە. ئەو وەک هێمایەک بۆ خۆڕاگری پیشان دەدرێت و فیلمەکە فێری بینەر دەکات کە سەیری ڕەفتارەکانی خۆی بکات . بۆچی چونکە بالتازار وەک ئاوێنەیەک وایە!! هەر خاوەنێک کە دێتە سەر ڕێگەی، لایەنێکی مرۆڤایەتی دەردەخات هەر مرۆڤەو بە کەسایەتیوو ویژدانێکی جیاواز !! ماری (کچەکە) و بالتازار (کەرەکە) هەردوکیان هاوشێوەی یەکن؛ هەردووکیان پاکن و بە سادەیی مامەڵە دەکەن، بەڵام کۆمەڵگە و دەوروبەر ئازاریان دەدەن. ئەمە وانەیەکە لەسەر ئەوەی چۆن مرۆڤایەتی دەتوانێت بێبەزەییانە جوانییەکان تێکبشکێنێت. وە لێرەدا دەرهێنەر دەیەوێت پیشان بدات کە زۆرجار مرۆڤەکان سەرقاڵی حەزە کاتییەکانی خۆیانن (وەک ماری کە دەکەوێتە داوی خۆشەویستییەکی هەڵەوە)، لە کاتێکدا ڕاستی و "پیرۆزی" لە شتە هەرە سادەکاندا بوونی هەیە (وەک بالتازار). فیلمەکە داوا لە بینەر دەکات سەیری قووڵایی ژیان بکات نەک ڕواڵەتەکان. لەکۆتایدا سەرکەوتووبن فیلمە کۆنەکان هەمیشە نایابن🤎.

Au Hasard Balthazar

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026