

لە ساڵی ١٩٣٦ـدا، فەڵەستین دەبێتە گۆڕەپانی یەکێک لە گەورەترین ڕاپەڕینە جەماوەرییەکان دژی داگیرکاریی بەریتانیا. فیلمی "فەڵەستین ١٩٣٦" چیرۆکی (یوسف) دەگێڕێتەوە، کە لە نێوان ژیانی شاری قودس و زێدی باوباپیرانی لە گوندەکاندا، خۆی لە ناو جەرگەی شۆڕش و مانگرتنە گشتییەکاندا دەبینێتەوە. لە کاتێکدا بەریتانیا هەوڵی چەسپاندنی دەسەڵاتی خۆی دەدات، (یوسف) و دەوروبەرەکەی دەبێت بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان و خاکەکەیان بدەن."
Philistine Films