کاتێک فیلمێک لە ژانەری کۆڵنەدان و بەردەوامی دەبینم دووبارە دەنگە دەنگی ناو ناخم دەست پێدەکاتەوە گرینگ نیە کاتژمێر چەند بێ ئەو ژاوەژاوەی ناخم دەنگدانەوەی چەند ڕستەیەکە” هەڵسە ، شتێک بکە،برۆ بخوێنە هەڵسە دوادەکەوی لە ژیان” کەسێکی ئاوا خاوەن پێداویستی تایبەت بەهانە بە ژیان و حاڵی خۆی نەهێنێتەوە ئەبێ ئێمە لاڵ بین لەم ئاستەدا