تەنها فیلمێک نییە، بەڵکو ئەزموونێکی سۆزداری قووڵە کە تا درەنگانی فیلمەکە ناتوانیت لێی تێ بگەیت بە تەواوی.ئەتوانم بڵێم یەکێکە لە فیلمە تایبەتەکانە. کێشەی سەرەکی فیلمەکە لەوەدایە کە "بێن تۆماس" هەوڵ دەدات نهێنییەکەی بشارێتەوە، بەڵام هەر کە نهێنییەکە ئاشکرا دەبێت، ئاستی گەورەیی ئازار و قوربانییەکەی بێدەنگت دەکات. ڕەنگە هەندێک بڵێن زۆر درامییە، بەڵام ناتوانیت نکۆڵی لەوە بکەیت کە تا چەند ** کاریگەرییەکی بەهێز** لەسەر بینەر جێدەهێڵێت. ئەگەر بەدوای فیلمێکدا دەگەڕێیت کە هەستەکانت بهەژێنێت و ناچارت بکات بیر بکەیتەوە لە واتای ڕاستەقینەی بەخشین، ئەوا سەیری ئەمە بکە. ئایا قوربانییەکەی شایەنی ئەوە بوو؟